2010-05-16

عه‌باس به‌یاتی‌ ئه‌ندامی‌ ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا كه‌ نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات، رایگه‌یاند هه‌فته‌ی‌ داهاتوو گفتوگۆكانی‌ نێوان لیسته‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ ئێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ ئێراقه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.
عه‌باس به‌یاتی‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ سه‌باحی‌ نیمچه‌ فه‌رمی‌ ئێراق روونی كرده‌وه‌، كه‌ دوای‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ پارێزگاى به‌غدا ‌و پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ سێ رۆژ بۆ تانه‌لێدان، لیسته‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێراق به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ گفتوگۆكانیان له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ ئێراقه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن.
به‌یاتی‌ جه‌خیشی ‌كرده‌وه‌، كه‌ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئێراق بۆ هه‌ردوو ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا ‌و نیشتیمانی‌ ئێراقی‌ یه‌كلایی بۆته‌وه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌