2017-09-16

خەبات‮: ‬سەردار حوسێن-هاوار مورتكەیی

رۆژنامەی‮ ‬خەبات كە پرسە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكان لە ئەولەویەتی‮ ‬ئەركەكانیەتی،‮ ‬چەندین دیدار و گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی‮ ‬ریفراندۆم و رەهەندەكانی‮ ‬دوای‮ ‬ئەو هەنگاوە مەزنەو گەیشتن بە ئامانجە سەرەكییەكەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ساز دەكات‮. ‬لوقمان ئەحمەد قائیمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬دوبز بە وەكالەت،‮ ‬لەم دیدارەدا وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەداتەوە‮.‬

لوقمان ئەحمەد قائیمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬دوبز بە وەكالەت،‮ ‬سەبارەت بەخەڵكی‮ ‬دەڤەرەكەیان لەسەرەتای‮ ‬دیدارەكەدا گوتی‮:‬‮ "‬دیارە پەیامی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو سنوورەی‮ ‬ئێمە بۆ ریفراندۆم ئەوەیە كە سەد ساڵە چاوەڕوانی‮ ‬دەكەن رۆژێك دابێت سەربەست و ئازاد بین لە حوكمی‮ ‬خۆمان،‮ ‬چونكە ئێمە بەزۆر لكێندراوین بەو عێراقەوە،‮ ‬بۆیە ئێمە بە پەرۆشەوەین بۆ هاتنی‮ ‬ئەو رۆژەو دەخوازین سەركردایەتی‮ ‬كوردیش بەهیچ شێوەیەك لەو بڕیارە پاشگەز نەبێتەوە‮.‬

پێویستە بەزووترین كات ئەو بابەتە هەڵواسراوانەی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق كۆتایی‮ ‬پێ بێت و ئامادەباشی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان تەواو بێت،‮ ‬ئێمە ئیستاش چاوەڕوانی‮ ‬ئەو ئالیەتانەین كە ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم پێمانی‮ ‬بگەیەنێت بۆ ئەوەی‮ ‬كاری‮ ‬لە سەربكەین،‮ ‬چونكە ئێمە بەشێكین لە كەركووك و دیارە كەركووكییەكانیش لەهەموو كەس زیاتر پەرۆشی‮ ‬ئەو رۆژەن،‮ ‬دڵنیاشین دەنگێكی‮ ‬نەخێر لەو سنوورەی‮ ‬ئێمەدا نابێت،‮ ‬چونكە ئەو بەڵاو مەینەتییانەی‮ ‬بەو سنوورەی‮ ‬ئێمە كراوە زۆر لە ناوچەكانی‮ ‬تر زیاتر بووە،‮ ‬ئەمەش كەمكردنەوە نییە لە قوربانیانی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬تر،‮ ‬بەڵام ئێرە پشكی‮ ‬شێری‮ ‬بەركەوتووە لەو تاوانەی‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لەدوایەكەكانی‮ ‬عێراق دەرهەق بەم خەڵكە كردوویانە،‮ ‬تەنانەت دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬سەدامیش تاوان دەرهەق بەم خەڵكە كراوە بەڵام بەشێوازی‮ ‬دیكە،‮ ‬یەكەم گوند كە تەرحیل و سووتێنراوە گوندی‮ ‬قەرەدەرە بووە كە لەساڵی‮ ‬1963 تەرحیلكراوە،‮ ‬ئەمەش ئاسەواری‮ ‬بەسەر ئەم خەڵكەو نەوە دوای‮ ‬نەوە جیهێشتووە،‮ ‬بۆیە خەڵكی‮ ‬ئەم سنوورە هێندە پەرۆشی‮ ‬رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬مانگن بۆ ئەوەی‮ ‬دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بدەن‮".‬

لە وەڵام بەو پرسیارەی‮ ‬كە لەم سنوورە نەتەوەی‮ ‬دیكەش هەن،‮ ‬قائیمقامی‮ ‬دوبز بە وەكالەت گوتی‮: ‬‮"‬ئێمە‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬درووست ناكەین،‮ ‬ئێمە دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬درووست دەكەین،‮ ‬كە پێكهاتەی‮ ‬كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحی‮ ‬تێدایە،‮ ‬لەهەموو دونیای‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئیسلامیدا كورد و مەسیحی‮ ‬زوڵمی‮ ‬لێكراوە و دەربەدەر كراوە،‮ ‬ئەوە تەنها كوردستانە ئەوان مافیان تیایدا پارێزراوە،‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬دەوڵەت بۆ كورد بێت،‮ ‬دەوڵەتێكە بۆ عەرەبەكانی‮ ‬ناو كوردستان،‮ ‬دەوڵەتێكە بۆ توركمان و مەسیحی‮ ‬و نەتەوەكانی‮ ‬تر،‮ ‬چونكە لەم دەوڵەتە مافیان پارێزراوە ترسیان نابێ زوڵمیان لێ بكرێت،‮ ‬كوردستان گەرەنتی‮ ‬ئەوەیە كە كەس عەرەبێكی‮ ‬سوننە ناكاتە شیعە،‮ ‬كوردستان گەرەنتییەكە بۆ هەموو ئەوانەی‮ ‬لەناو خاكەكەیدا دەژین،‮ ‬بۆیە ئێستا باشترین دەرفەتە كە كوردستان ریفراندۆم دەكات و سەركردایەتی‮ ‬كورد لەمەدا هەنگاوێكی‮ ‬درووست و بوێرانەیداو هەرگیز دەرفەتێكی‮ ‬لەوەی‮ ‬ئێستا هەیە باشترمان دەست ناكەوێت،‮ ‬چونكە پێشمەرگە ئەو هەموو قوربانییەی‮ ‬داوەو سەرجەم وڵاتانی‮ ‬جیهان ستایشی‮ ‬رۆڵ و قارەمانیەتی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن و ئەو بارودۆخەیش لەنێوەندە نێودەوڵەتییەكان لەبەرچاوگیراوەو پێویستە كورد ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوەو لەدەستی‮ ‬نەدات‮".‬

لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬پێشوازیكردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو سنوورە لە بڕیاری‮ ‬ریفراندۆم و دەنگدان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬لوقمان ئەحمەد گوتی‮:"‬ریفراندۆم بۆ ئێمەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك و دەوروبەری‮ ‬چەندین مانا هەڵدەگرێت،‮ ‬ئێمە شۆڕشێكمان لەسەر كەركووك دانا،‮ ‬لەناوچە دابڕاوەكانی‮ ‬ئەو سنوورە زۆر بەگەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لە‮ ‬25/9 دەكەن و ئەو خەڵكە لێرە خۆی‮ ‬دەنگ بە بەڵێ دەدات و پێویست ناكات پێی‮ ‬بڵێی‮ ‬دەنگ بە بەڵێ بدەن،‮ ‬چونكە چارەنووسی‮ ‬ئەو خەڵكی‮ ‬ئەو سنوورە بەندە بەو ریفراندۆمەوە،‮ ‬هەر تاكێكی‮ ‬ئەو سنوورە خۆی‮ ‬مەكینەیەكی‮ ‬ئیعلامییەو پشتیوانی‮ ‬لە ریفراندۆم دەكەن،‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬ئێمە لێرە ماندووەو ماڵێك نییە لێرە كوڕێكی‮ ‬شەهید نەكرابێت‮ ‬یان ماڵی‮ ‬نەسووتێنرابێت و تەرحیل نەكرابێت و مولك و زەوی‮ ‬لێ زەوت نەكرابێت،‮ ‬بۆیە لەكەس قبوول ناكەن پێیان بڵێن دەنگ مەدەن‮ ‬یان بە بەڵێ دەنگ مەدەن‮".‬

سەبارەت بە داواكاری‮ ‬ئەوان لەو دەڤەرە،‮ ‬قائیمقامی‮ ‬دوبز بە وەكالەت گوتی‮:‬‮ "‬ئەوەی‮ ‬ئێمە داوای‮ ‬دەكەین نە مافی‮ ‬كەس زەوت دەكەین و نە لەسەر خاكی‮ ‬كەسیش دەوڵەت رادەگەیەنین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە لەو خاكەی‮ ‬كوردستان چ موسڵمان چ مەسیحی‮ ‬چ توركمان چ عەرەب چ كلد و ئاشوور بەیەكەوە ئازادانە لەسەر ئەو خاكە لەژێر دەوڵەتێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كۆماری‮ ‬فیدرالی‮ ‬بژین،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە ئەو نەتەوانەی‮ ‬لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك دەژین ئەو راستییەیان بۆ دەركەوتووە،‮ ‬كە ئەوە كوردە دەسەڵاتی‮ ‬ئەو سنوورەی‮ ‬بەدەستەوەیەو كەس‮ ‬غەدریان لێ ناكات و كەس پێیان ناڵێت ئێرە خاكی‮ ‬تۆ نییە،‮ ‬ئەوە پێشمەرگەیە سەروەت و ماڵ و گیانیان دەپارێزێت لە هەر كردەوەیەكی‮ ‬تیرۆریستی،‮ ‬ئەوە كوردە پێیان دەڵێن ئێوە ئازادن لێرە دەتانەوێت بژین‮ ‬یان نا،‮ ‬ئەگەر هێزی‮ ‬پێشمەرگە نەبووایە دەمێك بوو تیرۆریستانی‮ ‬داعش سەرجەم ناوچەكەیان وەك موسڵ وێران كردبوو،‮ ‬بۆیە ئەوان دڵنیان لەوەی‮ ‬كە لە كوردستان مافیان پارێزراوە و دواجاریش ئەوان لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان دەبن‮".‬

لە دوایین تەوەری‮ ‬قسەكانیشدا قائیمقامی‮ ‬دوبز بە وەكالەت گوتی‮: ‬‮"‬ئێمە مەینەتی‮ ‬و ئاوارەبوون و دەربەدەری‮ ‬زۆرمان بینیووە،‮ ‬تەنها‮ ‬یەك رژێم زوڵمی‮ ‬لەم سنوورە نەكردووە،‮ ‬بەڵكو هەموو حوكمڕانەكانی‮ ‬عیراق زوڵمیان لەو خەڵكە كردووە،‮ ‬ریفراندۆم تەنها لەبەرژەوەندی‮ ‬كورد نییە،‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬ئێرە عەرەبیشی‮ ‬تیایەو ئەوانیش بەهۆی‮ ‬سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستانەوە دەحەسێنەوە،‮ ‬ئەوان لەوەتەی‮ ‬لەلایەن پێشمەرگەوە ناوچەكە دەپارێزرێت،‮ ‬هەموو شتێكیان پارێزراوەو هەموو مافێكیان وەك پێویست پێدراوە،‮ ‬عەرەبێك نابینیت لەم سنوورە لەلایەن كوردەوە زوڵمی‮ ‬لێكرابێت،‮ ‬برایەتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە ئەگەر لایەنێك بیەوێت جیاكاری‮ ‬بخاتە نێو ئەم سنوورە دەبێ عەرەبەكان بەر لە ئێمە بەرهەڵستی‮ ‬بكەن،‮ ‬هەر لەسەر ئەو بنەمایەشە كە پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم لەم سنوورە بانگەشەی‮ ‬ناوێت و خەڵكەكەی‮ ‬وەك مافێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬پیادەی‮ ‬دەكەن و هیچ جیاوازییەكیش ناتوانێت بەسەر ئینتیمای‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬ئەم ناوچەیە زاڵ بێت‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌