2017-09-16

خەبات‮: ‬فریاد محەمەد-ئەڵمانیا‮

لە چەند رۆژی‮ ‬داهاتوودا كوردستانیان لە ناوخۆ و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها كوردانی‮ ‬تاراوگە بە هەستێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول بەرەو سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان دەچن و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەدەن،‮ ‬كوردانی‮ ‬تاڕاوگە لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا بە پەلەن تا لە ریفراندۆمدا بە شێوازێكی‮ ‬مەدەنیی‮ ‬و شارستانی‮ ‬و دیموكراسیی‮ ‬دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بدەن،‮ ‬هاوكات ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن دەنگدان بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬بە دیهێنانی‮ ‬خەونی‮ ‬سەدان هەزار شەهید و قوربانیانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە كە ئەویش سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮.‬

بەشداری‮ ‬لە گشتپرسی‮ ‬ئەركێكی‮ ‬نەتەوەییە

ئەحمەد عادل خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرە و ئێستە لە شاری‮ ‬كیڤێڵای‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا نیشتەجێیە،‮ ‬ئەو بۆ خەبات ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كوردانی‮ ‬تاڕاوگەش هاوشێوەی‮ ‬هاونیشتمانان لە ناوەخۆی‮ ‬كوردستان بە پەڕۆشن بۆ ئەوەی‮ ‬لەرۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول بەشداری‮ ‬لە گشتپرسی‮ ‬بكەن و بە بەڵێ دەنگ بدەن‮. ‬دووپاتیش لەوە دەكاتەوە بەشداریكردن لە رۆژی‮ ‬ریفراندۆم و دەنگدان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەییە‮.‬

ئەو رۆژە دەكەینە كەرنەڤاڵ

هەروەها گوتیشی‮: ‬دەبێ هەموو كوردستانیان لە ناوەخۆ و دەرەوەش ئەو رۆژە بكەینە كەرنەڤالێك و نمونەیەكی‮ ‬جوانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬نیشانی‮ ‬هەموو دنیا بدەین بەوەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد جۆرەها رێوشوێن و دژایەتی‮ ‬كردن و بگرە بە جۆرەها شێوە قەتڵ و عام كراوە كەچی‮ ‬لە بڕی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەنا بو تۆڵە سەندنەوە ببات بەڵكو بە جوانترین شێوە و جوانترین نمونەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بڕیار لە چارەنوسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات ئەویش پەنا بردنە بۆ سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان‮.‬

كوردانی‮ ‬تاراوگە زێدەتر هەست بە بێ دەوڵەتبوون دەكەن

ئازاد زاخۆیی‮ ‬هاونیشتمانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستانە و چەند ساڵێكە لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا لە شاری‮ ‬كۆڵن نیشتەجێیە بە هەستێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەوە رایگەیاند،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬45 ساڵ تەمەنیدا تەنیا چاوەڕێی‮ ‬ئەو رۆژی‮ ‬كردووە كە بتوانێ رۆژێك لە رۆژان بە چاوی‮ ‬خۆی‮ ‬ببینێ كە كوردستان سەربەخۆییە و كورد خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: ‬دڵخۆشم دەبینم كە هاونیشتمانان لە كوردستان و بە تایبەتیش كوردانی‮ ‬تاراوگە بە پەرۆشن تا بەشداری‮ ‬لە گشتپرسی‮ ‬بكەن و بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬هەموومان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەنگ بدەین،‮ ‬بە تایبەتتر كوردانی‮ ‬تاراوگە بە پەرۆشترن،‮ ‬چونكە ئێمە لە تاراوگە زێدەتر هەست بە بێ دەوڵەتبوون دەكەین،‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬هەزاران لە هاونیشتمانانی‮ ‬كورد لە تاراوگە لە كەرنەڤاڵی‮ ‬كۆڵن لە ئەڵمانیا باشترین گەواهیدەرن بەوەی‮ ‬ئێمە لە تاراوگە دەنگی‮ ‬هەموومان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮.‬

دەنگمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە

شارا دڵشاد تەمەن‮ ‬45 ساڵ خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانییە و ماوەی‮ ‬سی‮ ‬ساڵە لە وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا لە شاری‮ ‬هامبۆرگ نیشتەجێیە،‮ ‬ئەو باس لەوە دەكات دەنگی‮ ‬هەموومان لە تاراوگە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮. ‬هێما بۆ ئەوەش دەكات،‮ ‬هەر هاونیشتمانیەكی‮ ‬كورد لەگەڵ‮ ‬یەكتر گرووپیان دروست كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬هانی‮ ‬هاونیشتمانان بدەن تا زۆرترین دەنگدەر بەشداری‮ ‬لەریفراندۆم بكەن و بە‮ (‬بەڵێ)دەنگ بدەن،‮ ‬چونكە ئەو دەنگدانە بۆ سەربەخۆییە و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیش ئامانجی‮ ‬هەموو كوردێكە‮.‬

ئاسوودەبوونی‮ ‬رۆحی‮ ‬شەهیدانە

خاتوو شارا دووپات لەوە دەكاتەوە بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬دەنگدان لە رۆژی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬و بە سەربەخۆیی‮ ‬بوونی‮ ‬كوردستان ئاسوودەكردنی‮ ‬رۆحی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستانە كە گیانی‮ ‬خۆیان لە پێناو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەخت كرد،‮ ‬بۆیە هیچ گومانی‮ ‬تێیدا نییە كە دەنگی‮ ‬هەموومان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮.‬

كۆتاییهێنان بە ژێر دەستەیی

ئەو خاتووە گوتیشی،‮ ‬كوردستانیان‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوول دەكەنە رۆژی‮ ‬بەدیهێنانی‮ ‬ئامانجی‮ ‬نەتەوییمان و بۆ هەتا هەتایی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە ژێردەستەیی‮ ‬دەهێنین و وەك هەموو میللەتانی‮ ‬دنیا ئێمەش سەربەخۆ دەبین و دەبینە خاوەنی‮ ‬دەوڵەت و لە ئایندە پەرە بە هەموو لایەنەكانی‮ ‬ژیان‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬هاونیشتمانان دەدرێت و هەمووشمان بە‮ ‬یەكەوە كار بۆ ئاوەدانكردنەوەو پەرەپێدان و ئاواكاری‮ ‬زێدەتری‮ ‬كوردستان دەكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌