2017-09-17

خه‌بات: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری

د.عەبـدوڵڵا خورشید‮: " ‬لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬ئەو ئامانجەی‮ ‬كە پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬تێكۆشانیان بۆ كردوو و میلەتی‮ ‬كورد هەوڵی‮ ‬بۆ داوە،‮ ‬لە پێناو خوێنی‮ ‬شەهیدان،‮ ‬دەنگم بەڵێ بۆ ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و ئەنجامدانی‮ ‬ئەو پرۆسە چارەنوسسازە،‮ ‬هیوادارم لەو رۆژەدا هەمووان پێكەوە دەنگمان بەڵێ بێت و ببینە دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ كە چەندین ساڵە خەونی‮ ‬پێوە دەبینین و خوێنمان لەپێناودا داوە‮".‬

م.بـەرزان بەرزنجی‮: " ‬سەربەخۆیی‮ ‬ئاوات و هیوای‮ ‬هەموو گەڵێكە تا بەدیهاتنی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە خاوەن قەوارەیەكی‮ ‬سەربەخۆ و لە نیشتیمانی‮ ‬خۆیدا بە ئازادی‮ ‬بژی‮ ‬و هاوبەش بێت لەگەڵ گەلانی‮ ‬تردا بۆ چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬جگە لە بەڵێ هیچ دەنگێكی‮ ‬تر نییە،‮ ‬پێچەوانەكەی‮ ‬خانەی‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬نۆكەرایەتی‮ ‬بۆ دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬داواكارم هاوڵاتیان لە‮ ‬25 ئەیلولدا بەجل و بەرگی‮ ‬كوردییەوە رووبكەنە سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان و دەنگیان بەڵێ بێت تا ببینە دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ و ئارام بژین‮".‬

م.داستان عـەبدوڵڵا‮:‬‮ " ‬مانەوەمان لەچوارچێوەی‮ ‬عێراق هیچ قازانجێكی‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬خەباتی‮ ‬چەند ساڵەی‮ ‬كورد بەهەوڵ و تێكۆشانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پۆلیس،‮ ‬قوربانیدانیان لەپێناو بەدیهێنانی‮ ‬خەونی‮ ‬هەموو كوردستانیان و سەربەخۆیی‮ ‬و دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬بۆیە پێویستە هەوڵ و تێكۆشان و خەباتی‮ ‬قارەمانەیان بەرز بنرخێنین‮. ‬زۆر گرنگە بۆ ئێمە وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆمان هەبێت و بینە ئەندام لە نەتەوەیە‮ ‬یەكگرتووەكان و ئاڵای‮ ‬كوردستان لەتەنیشت ئاڵای‮ ‬وڵاتانی‮ ‬تر جیهان هەڵبكرێت،‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬ببێتە‮ ‬یەكێك لە زمانە داواكراوەكان لە وەرگرتنی‮ ‬كار لە رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی‮ ‬تری‮ ‬نێودەوڵتی‮ ‬و بیانی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیە ئێستا كاتی‮ ‬ئەوەیە هەمووان بڵێین بەڵێ بۆ ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮".‬

م‮.‬یادگار ئـەرگوشی‮:‬‮ " ‬هەموو مرۆڤێك پێی‮ ‬خۆشە كیانێكی‮ ‬تایبەت بەخۆی‮ ‬هەبێت و ئازاد بێت و ژێر دەستە نەبێت،‮ ‬چەندین ساڵە كورد لەو پێناوەدا خەباتی‮ ‬بێوچان دەكات،‮ ‬هەزاران شەهیدمان لەپێناو سەربەخۆ بوونی‮ ‬ئەم گەلەدا داوە،‮ ‬زیاتر لە سەدەیەكە بەزۆر ئێمە بە عێراقەوە گرێداوە،‮ ‬مافەكانمان لێ زەوتكراوە،‮ ‬ئازا دەدرێن و و خاكمان داگیر دەكرێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ببینە دەوڵەت لە هەموو ئەمانە رزگارمان بێت و زیاتر هەقمان نەخورێت و نەچەوسێنرێنەوە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و ئەم خاكە پیرۆزە‮".‬

م.سیروان حـمەشەریف‮:‬‮ " ‬بەتەنها مرۆڤەكان نین لەو هەوڵی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬ئازادیدان،‮ ‬باڵندەیەك كاتێ خۆی‮ ‬لە قەفەس دەبینێتەوە باڵە فرتەی‮ ‬بۆ كردنەوەی‮ ‬دەرگایە و دەوێت بەربەستێكی‮ ‬عەوداڵی‮ ‬خۆراك بێ نەك دیلێكی‮ ‬تیر خواردو،‮ ‬ئەگەر بۆ باڵندەیەكی‮ ‬كەم هەست ئەوە بەهای‮ ‬ئازادی‮ ‬بێت ئەوا بۆ مرۆڤ بەگشتی‮ ‬كە خاوەن چەندین خەون و خولیایە نرخی‮ ‬ئازادی‮ ‬هێندە گرانە بارتاقای‮ ‬بەخشینی‮ ‬گیانی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬بەتایبەت بۆ ئێمەی‮ ‬كورد كە بەدرێژایی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو لەناو بازنەی‮ ‬بەزۆر پێكەوەنراوی‮ ‬عێراقدا هێندە نەهامەتی‮ ‬و كوشتوبڕ‮ ‬و پاكتاوی‮ ‬رەگەزی‮ ‬كراوین دەبێ بەزۆرترین هەوڵمان بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت بێت‮".‬

م.هـەروان عەبدوڵڵا‮:‬‮ " ‬ئەركی‮ ‬گشت تاكێكی‮ ‬ئـەم نیشتیمانەیە بەجۆش و خـرۆشەوە،‮ ‬بە‮ ‬یەك دەنگ و بە‮ ‬یەك رەنگ،‮ ‬بڵێ چیتر نا بۆ ژێر دەستەیی‮ ‬و چەوسانەوەی‮ ‬ئەم میلەتە،‮ ‬نا چیتر بۆ بزربوونی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەلێكی‮ ‬قارەمان و چاونەترس،‮ ‬با بەدەنگ دوورینەوەی‮ ‬بـەرهەمی‮ ‬خەباتی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاری‮ ‬و خەباتی‮ ‬باو باپـیرانمان بچین و ئایندەیەكی‮ ‬گەشتر بۆ نەوەی‮ ‬داهاتوو لە وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ دیاری‮ ‬بكەین لە‮ ‬25ی‮ ‬9دا و بڵێین و بڵێین بەڵێ،‮ ‬بەڵێ بۆ ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌