2017-09-18

خەبات‮- ‬فریاد محەمەد‮- ‬ئەڵمانیا

كوردانی‮ ‬تاراوگە لە رێگەی‮ (‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات)ـەوە رایدەگەیەنن ئەوان لە وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا لە رۆژی‮ ‬ریفراندۆمدا بە خوێن دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەدەین،‮ ‬لە هەموو شارێكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا لە رۆژی‮ ‬ریفراندۆم و راپرسی‮ ‬كە لە‮ ‬25 ‮ ‬ئەیلوول بەڕێوەدەچێت،‮ ‬كەرنەڤاڵی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ساز دەكەن و جوانترین نموونەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬نیشانی‮ ‬دنیا دەدەن‮.‬

كۆتایی‮ ‬بە هەموو پیلانەكان دەهێنین

بژار ئەنوەر‮ (‬28 ‮ ‬ساڵ‮) ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهیدانە و ماوەی‮ ‬14 ‮ ‬ساڵە لە شاری‮ ‬هامبۆڕگ لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە،‮ ‬بژار بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬رایگەیاند‮: ‬لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول بە دەنگدانمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە هەموو ئەو پیلان و رێكەوتنانە دەهێنین،‮ ‬كە لە سەر ئاستی‮ ‬ناوچەكە و بگرە جیهانیش لە‮ ‬100 ساڵی‮ ‬رابردوو لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ئیمزا كراون‮.‬

بە خوێن

‮ ‬دەنگ دەدەین

بژار دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬كوردستانیان بە خوێن دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەدەن،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لە هەوڵ و خەباتی‮ ‬هێزو لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬كە لە پێناو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كۆشش دەكەن،‮ ‬دەنگی‮ ‬ئێمە لە تاراوگە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮.‬

بە جوانترین نموونەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬داوای‮ ‬مافەكانمان دەكەین

ژیلوان جەبار خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬دەربەندیخانەو ماوەی‮ ‬نۆ ساڵە لە شاری‮ ‬مالمۆ لە وڵاتی‮ ‬سوید نیشتەجێیە لە لێدوانێكدا بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬گوتی‮: ‬لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول لە وڵاتانی‮ ‬دنیا كەرنەڤاڵی‮ ‬سەركەوتن و سەربەخۆیی‮ ‬ساز دەكەین،‮ ‬پەیامێكی‮ ‬روون و جوانیش ئاراستەی‮ ‬هەموو وڵاتان و میللەتانی‮ ‬دنیا دەكەین بەوەی‮ ‬چۆن بە جوانترین نموونەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد مافەكانی‮ ‬بە دەست دەهێنێت‮.‬

خاتوو ژیلوان ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا،‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگە هاوشێوەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەبێت،‮ ‬هیچ رێگایەكیش جگە سەربەخۆیی‮ ‬لە بەردەم میللەتی‮ ‬كورددا نییە،‮ ‬بۆیە بە دڵ دەنگمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە‮.‬

بڕیار دەدەین بۆ هەتا هەتایی‮ ‬وڵات بە كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستانەوە سەربەخۆ بێت

دەریا قادر خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستانەو ماوەی‮ ‬19‮ ‬ساڵە لە شاری‮ ‬بوخارست پایتەختی‮ ‬وڵاتی‮ ‬رۆمانیا نیشتەجێیە بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬ریفراندۆم و گشتپرسیدا كەركووكییەكان بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەدەن،‮ ‬بڕیار دەدەین بۆ هەتا هەتایی‮ ‬وڵات بە كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستانەوە سەربەخۆ بێت‮.‬

لە پایتەختی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان ئاهەنگی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەگێڕین

ئەو خاتوونە كەركووكییە،‮ ‬راشیگەیاند،‮ ‬لە‮ ‬100 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو دەیان پیلانی‮ ‬جۆراوجۆر لە دژی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردستان جێبەجێ كراوە،‮ ‬لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول كۆتایی‮ ‬بە هەموو ئەو پیلانانە دەهێنین،‮ ‬هەموو كوردستانیان لەم رۆژە پیرۆزەدا لە ناوخۆ و تاراوگەش بە دەنگ و رەنگی‮ ‬جیاوازمانەوە دەنگمان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەبێت،‮ ‬هاونیشتمانانی‮ ‬ناوەخۆو ئێمەی‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگەش لە پایتەختە جیاوازەكانی‮ ‬دنیا ئاهەنگی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەگێڕین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌