2017-09-19

بەڕێز سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕایدەگەیەنێت‮: "‬تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮". ‬دەشڵێت‮: "‬بە‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬بە مەكگۆركمان گوتووە كاتەكە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم گونجاوە‮".‬
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە گفتوگۆیەكی‮ ‬تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی‮ ‬RTی‮ ‬ڕووسیا سەبارەت بە ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم‮ ‬ڕایگەیاند‮: "‬تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬ڕیفراندۆم دروست كراوە بۆ سەرۆكایەتیكردنی‮ ‬ئەم پرۆسەیە،‮ ‬ئەوان دەبێ ئەو بڕیارە بدەن و بڕیارەكەش ئەوەیە‮ ‬ڕیفراندۆم‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول ئەنجام دەدرێت‮".‬
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەبارەت هەڵوێستی‮ ‬ئەمەریكا و وەڵامی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ ئەمەریكا گوتی‮: "‬لە‮ ‬ڕاستیدا هەڵوێستی‮ ‬ئەمەریكا پێشتر‮ ‬ڕاگەیەنرا بوو،‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬بەڕێز مەكگۆركیش بۆ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬هەڵوێستەكە بوو كە كاتی‮ ‬ڕیفراندۆم كاتێكی‮ ‬باش و گونجاو نییە،‮ ‬جەختكردنەوە بوو لەسەر ئەو هەڵوێستەی‮ ‬كە پێشتر‮ ‬ڕایانگەیاندبوو،‮ ‬ئێمەش بە‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬گوتمان كاتەكە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم گونجاوە،‮ ‬بۆیەش هەردوولا گفتوگۆ و‮ ‬ڕوانینی‮ ‬جیاوازیان لەوبارەوە هەبووە‮".‬
ئەمەش دەقی‮ ‬گفتوگۆ تەلەڤزیۆنییەكەیە‮:‬
‮❊ ‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عیراق،‮ ‬بە خێر بێیت بۆ بەرنامەكەمان،‮ ‬زۆر خۆشحاڵین كە لەگەڵمانیت‮. ‬سەرۆك وەزیران،‮ ‬گوێم لە هەندێك‮ ‬ڕاپۆرتی‮ ‬تەلەڤزیۆنیی‮ ‬كوردی‮ ‬بوو كە دەڵێن‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دوادەخرێت بەهۆی‮ ‬گوشارەكانی‮ ‬ئێران و ئەمەریكاوە،‮ ‬ئایا ئەمە‮ ‬ڕاستە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دواخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆم لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لیژنەی‮ ‬باڵای‮ ‬ڕیفراندۆم دروست كراوە بۆ سەرۆكایەتیكردنی‮ ‬ئەم پرۆسەیە،‮ ‬ئەوان دەبێ ئەو بڕیارە بدەن و بڕیارەكەش ئەوەیە‮ ‬ڕیفراندۆم‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول ئەنجام دەدرێت‮.‬
‮❊ ‬كەواتە سەرۆك وەزیران،‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬برێت مەكگۆرك هیچ گۆڕانكارییەكی‮ ‬بەسەر كاتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆمەكەدا نەهێناوە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا هەڵوێستی‮ ‬ئەمەریكا پێشتر‮ ‬ڕاگەیەنرا بوو،‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬بەڕێز مەكگۆرگیش بۆ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬هەڵوێستەكە بوو كە كاتی‮ ‬ڕیفراندۆم كاتێكی‮ ‬باش و گونجاو نییە،‮ ‬جەختكردنەوە بوو لەسەر ئەو هەڵوێستەی‮ ‬كە پێشتر‮ ‬ڕایانگەیاندبوو،‮ ‬ئێمەش بە‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬گوتمان كاتەكە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم گونجاوە،‮ ‬بۆیەش هەردوولا گفتوگۆ و‮ ‬ڕوانینی‮ ‬جیاوازیان لەوبارەوە هەبووە‮.‬
‮❊ ‬كەواتە ئەگەر كورد گوتیان بەڵێ،‮ ‬ئێوە سەربەخۆیی‮ ‬ڕاناگەیەنن دوای‮ ‬ئەوە؟ بۆچی؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬دەبێ پرسیار لەوە بكرێت كە بۆچی‮ ‬ئێمە گەیشتووینەتە ئەو بڕیارەی‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام بدەین‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا هۆكارەكەی‮ ‬ئەو چاوەڕوانییە زۆرە بوو كە ئێمە لە عیراقی‮ ‬نوێمان هەبوو لەگەڵ چەندین ساڵ خەبات و هەموو ئەو وێرانكاری‮ ‬و توندوتیژییەی‮ ‬بووە هۆی‮ ‬ئازار و ناڕەحەتی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە تایبەتیش ساڵی‮ ‬2003 ئێمە لەو باوەڕەدا بووین ئەوە دەستپێكێكی‮ ‬تازەیە بۆ عیراق،‮ ‬بۆ عیراقێكی‮ ‬نوێ،‮ ‬عیراقێكی‮ ‬دیموكرات و فیدراڵ كە ئێمە هەموومان لەسەر بنچینەی‮ ‬هاوبەش تیایدا دەژین،‮ ‬بەڵام بەداخەوە دوای‮ ‬12 - 13 ساڵ،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە دەستوور لەلایەن زۆربەی‮ ‬عیراقییەكانەوە دەنگی‮ ‬بۆ درا،‮ ‬دەستوورەكە جێبەجێ نەدەكرا و هاوكات بۆ چەندین جار پێشێل كرا،‮ ‬بۆیە ئەو چاوەڕوانییەی‮ ‬ئێمە هەمانبوو بۆ عیراقی‮ ‬نوێ،‮ ‬بەدی‮ ‬نەهات و بێهیواییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬لای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دروست كرد‮. ‬لەم هەلومەرج و كەشە سیاسییەی‮ ‬ئێستا لە عیراقدا هەیە،‮ ‬ناڕەحەتییەكان بەردەوامن،‮ ‬بۆیەش ئەمە هۆكاری‮ ‬ئەوە بوو كە ئێمە بڕیارمان دا بگەڕێینەوە بۆ لای‮ ‬خەڵكەكەمان بۆ ئەوەی‮ ‬خۆیان بڕیار لەسەر داهاتوویان لە عیراق بدەن‮.‬
‮❊ ‬دژ بە داعش وا دێتە بەرچاو كە بەرەو كۆتایی‮ ‬دەچێت،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عیراق دەرفەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەبێ دەست بە‮ ‬ڕیفۆرمی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬بكات،‮ ‬هەروەها هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانیش بەڕێوە ببات،‮ ‬كوردیش ئەو دەرفەتەیان دەبێ قسەی‮ ‬خۆیان سەبارەت بە عیراقی‮ ‬یەكگرتوو بكەن،‮ ‬ئەوە بژاردەیەكی‮ ‬ئاشتیانەتر نییە لەوەی‮ ‬ئێستا‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا كاتێك ئێمە قسە لەسەر‮ ‬ڕیفراندۆم لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول دەكەین،‮ ‬مانای‮ ‬ئەوە نییە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دواتر سەربەخۆیی‮ ‬ڕادەگەیەنین‮. ‬بە شێوەیەكی‮ ‬بنچینەیی‮ ‬كۆی‮ ‬بیرۆكەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕیفراندۆمە بۆ دەربڕینی‮ ‬خواستی‮ ‬خەڵك و نەتەوەكەیە بەگشتی‮ ‬كە دواتر دەبێتە‮ ‬ڕاسپاردەیەك بۆ سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دواتر لەگەڵ بەغدا دانوستاندن و دایەلۆگی‮ ‬زیاتری‮ ‬لەسەر بكەن‮. ‬
ئێمە لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعشدا سەركەوتوو بووین،‮ ‬بەردەوامیش دەبین لەو هەماهەنگیەمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عیراق و هاوپەیمانیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ شەڕ‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش لە هەركوێیەك بێت‮. ‬ئێمە لە ئاستی‮ ‬پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سوپای‮ ‬فەرمیی‮ ‬عیراق بە شێوەیەكی‮ ‬بەرچاو سەركەوتوو بووین‮. ‬بۆ قسەكردن دەربارەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو و گۆڕانكارییە چاوەڕوانكراوەكانیش،‮ ‬بەداخەوە هیچ گۆڕانێك ببینین‮. ‬ئێمە‮ ‬ڕووبەڕوو لەلایەن كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬داوامان لێ كرا‮ ‬ڕیفراندۆم دوا بخەین،‮ ‬بەڵام ئەلتەرناتیڤێكی‮ ‬بەهێز نەبوو كە بڕوامان پێ بهێنێت بەردەوام بین لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عیراقدا‮. ‬هەموو ئەو شتەی‮ ‬بە ئێمە گوترا ئەوە بوو‮ ‬ڕیفراندۆم دوا بخەین بەبێ بوونی‮ ‬ئەلتەرناتیڤێك كە جێگەی‮ ‬ئەو دۆخە بگرێتەوە كە ئێمە هەمانە‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕایگەیاندووە كە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ بەغدا شكستی‮ ‬هێناوە،‮ ‬بۆیە ئەوە‮ ‬یەكێكە لە هۆكارەكان كە بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬دەچن،‮ ‬كەواتە چۆن ئێوە دەتوانن ئەو پەیوەندییە شكستخواردووە‮ ‬ڕاستبكەنەوە كاتێك‮ ‬ڕیفراندۆم سەركەوتوو بوو؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا،‮ ‬كاتی‮ ‬ڕیفراندۆم و دوای‮ ‬ڕیفراندۆمیش پرۆسەیەك دەبێ كە وا دەكات ئێمە بتوانین گفتوگۆی‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدەین و هەوڵ بدەین بەشێك لەو هەڵانەی‮ ‬كە لە‮ ‬ڕابردوو كراون‮ ‬ڕاست بكەینەوە و ئێمەش دەباتە پێگەیەكی‮ ‬باشتر‮. ‬ئەگەر باسیش لە هاوبەشی،‮ ‬یانیش دروستبوونی‮ ‬عیراقێكی‮ ‬نوێ لەسەر ئەم هاوبەشییە بكەین،‮ ‬بەداخەوە ئەو هاوبەشییە نەماوە،‮ ‬یاخود لە‮ ‬ڕاستیدا هەر نەبووە‮.‬
لە‮ ‬2005ەوە كاتێك دەستوور پەسندكرا بەداخەوە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬چەندین سەختی‮ ‬بووینەوە‮. ‬چەندین نموونەش هەن،‮ ‬دەتوانین بیانخەینە‮ ‬ڕوو كە لە كوێ پێشلكاری‮ ‬لەو هاوبەشییەدا،‮ ‬یانیش لە دەستووردا كراوە‮. ‬یەكێك لەو نموونانەی‮ ‬كە دەمەوێ بیخەمە‮ ‬ڕوو،‮ ‬لەم دواییانەدا كاتێك هێزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬هێزە میلیشیاكانی‮ ‬شیعە لەلایەن پەرلەمانی‮ ‬عیراقەوە بە‮ ‬یاسایی‮ ‬كران،‮ ‬هەموو پێداویستییەكیان بۆ دابین كرا،‮ ‬لەگەڵ هەموو‮ ‬ڕێزم بۆ حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و ئەو قوربانییەی‮ ‬كە لە شەڕی‮ ‬داعش داویانە و هەموو ئەو شتانەی‮ ‬كە بۆیان دابین كراوە،‮ ‬بەڵام لە هەمان كاتدا كاتێك هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە هەمان دۆخدا بوون و هەمان قوربانیان دا،‮ ‬بەغدا هیچ كات ئامادە نەبوو هیچ جۆرە پشتیوانییەك،‮ ‬یانیش هاندانێك بۆ ئەم پرسە پێشكەش بە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بكات‮. ‬ئەمە‮ ‬یەكێكە لە نموونە هەرە بەرچاوەكان كە وەك هاوبەشێكی‮ ‬هاوسەنگ نەبینراوە‮.‬
دووەم،‮ ‬كاتێك‮ ‬IMF و بانكی‮ ‬جیهانی‮ ‬هاوكاریی‮ ‬داراییان پێشكەش بە بودجەی‮ ‬عیراق و پڕۆژەكانی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬عیراق كرد،‮ ‬بەداخەوە هیچ‮ ‬یەكێك لەو هاوكارییانە بەشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان لێ نەدرا،‮ ‬ئەمەش‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكەیە لەو نموونە زیندووانەی‮ ‬كە هاوبەشی‮ ‬تێدا نابینرێت‮. ‬چەندین نموونەی‮ ‬دیكەش هەن‮. ‬ئێمە لەو بڕوایەداین دوای‮ ‬ڕیفراندۆم دەتوانین چەندین گفتوگۆی‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدەین لەسەر ئەوەی‮ ‬كە چۆن بنچینەیەكی‮ ‬پتەو دابنێین سەبارەت بەوەی‮ ‬چۆن پێكەوە كار بكەین و هاوئاهەنگ بین‮.‬
‮❊ ‬كەواتە كاردانەوەی‮ ‬ئێوە چی‮ ‬دەبێت كاتێك بەغدا‮ ‬ڕەتی‮ ‬كردەوە ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆمەكە قبووڵ بكات،‮ ‬چونكە پێشتر ئەوەی‮ ‬ڕاگەیاندووە كە ئەو‮ ‬ڕیفراندۆمە نادەستوورییە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬ئەوان دەستیان پێكردووە،‮ ‬بەغدا لە ئێستاوە ئەنجامەكەی‮ ‬ڕەت كردووەتەوە،‮ ‬ئەنجامەكەی‮ ‬هەر چۆنێك بێت،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بەغدا دەنگی‮ ‬لەسەر داوە،‮ ‬بەڵام من دەتوانم بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬بیڵێم ئەمە هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬لەسەر پرۆسەكە نابێت‮.‬
‮❊ ‬نا،‮ ‬من دڵنیام كە‮ ‬ڕیفراندۆمەكە ئەنجام دەدرێت،‮ ‬پرسیارەكە ئەوە بوو كە كاردانەوەی‮ ‬ئێوە چی‮ ‬دەبێت و پلانتان چییە كاتێك ئەوان ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆمەكەیان‮ ‬ڕەت كردەوە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬چاوەڕوانییەكانی‮ ‬ئێمە ئەوەیە كە ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆمەكە نەكرێتە بنەمایەك بۆ زیاتر شێواندنی‮ ‬دۆخەكە‮. ‬خواست و ئامانج ئەوەیە كە زیاتر لەیەكگەیشتنمان لەگەڵ بەغدا هەبێت،‮ ‬بۆ بوونی‮ ‬دانوستاندنی‮ ‬جددی‮ ‬كە بۆ ئەوان چاوەڕوانكراو بێت و بۆ ئێمەش چاوەڕوانكراو بێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دیبەیتی‮ ‬زیاتری‮ ‬جددیمان هەبێ لەبارەی‮ ‬چاوەڕوانییەكانی‮ ‬داهاتووەوە‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێ كوردی‮ ‬عیراق خۆیان سنوورەكانی‮ ‬خۆیان دیاری‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەڵام كاتێك كە بەغدا‮ ‬ڕەتی‮ ‬دەكاتەوە دان بە ئەنجامی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕیفراندۆمەدا بنێت،‮ ‬ئایا ئێوە تاكوو پێكدادانی‮ ‬سەربازیش ئامادەن لەگەڵ بەغدا بڕۆن بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو سنوورانە بپارێزن؟ بە دڵنیاییەوە پرسیارەكە لێرەدا زیاتر لەسەر كەركووكە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬ڕیفراندۆم سنوورەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دیاری‮ ‬ناكات،‮ ‬ئەمە تەنیا دەتوانرێت لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دانوستاندنی‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا بەدەست بهێنرێت‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا ئێمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و بەتایبەتیش كورد نامانەوێ خواستی‮ ‬خۆمان بەسەر خەڵك و پێكهاتەكانی‮ ‬دیكە لەم ناوچەیەدا بسەپێنێن وەك عەرەب و توركمان و مەسیحییەكان و هەموو پێكهاتە جیاوازەكانی‮ ‬دیكە كە لە ناوچەكە لە چوارچێوەی‮ ‬ئەم سنوورانەدا دەژین‮. ‬ئەوان دەتوانن بەپێی‮ ‬خواست و هاوسۆزیی‮ ‬خۆیان دەنگ بدەن،‮ ‬ئایا دەیانەوێ بەشێك بن لە ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یان نا‮. ‬شتەكە تەواو پرۆسەیەكی‮ ‬دیموكراسییە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەوان بڕیار بدەن‮. ‬دیاركردنی‮ ‬سنوورەكانیش دەمێنێتەوە بۆ ئەو دانوستاندن و دایەلۆگانەی‮ ‬دواتر لەگەڵ بەغدا دەكرێن‮.‬
‮❊ ‬ئێوە وەڵامی‮ ‬بەشێكی‮ ‬پرسیارەكەی‮ ‬منتان دایەوە،‮ ‬بەڵام بە پێداگرییەوە دەمانەوێ ئەوە بزانین لەبارەی‮ ‬كەركووكەوە،‮ ‬ئەگەر خەڵكی‮ ‬كەركووك دەنگیان بۆ مانەوە لەنێو عیراق دا،‮ ‬بەڵام زۆربەی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬كوردستان دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا،‮ ‬چی‮ ‬ڕوو دەدات؟ چونكە ئەوە لێكچوونی‮ ‬لەگەڵ بریكزیت هەیە كە لە سكۆتلەندا‮ ‬ڕووی‮ ‬دا؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬سەربارەت بە كەركووك دەیڵێمەوە ئەوە پرسێكە بە تەواوی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬ناوچەكە جێ هێڵدراوە،‮ ‬ئێمە هیچ چارەسەرێك بەسەر كەركوودا ناسەپێنین‮. ‬تایبەتمەندیی‮ ‬كەركووك و پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگەكەی‮ ‬وەك عەرەب،‮ ‬توركمان،‮ ‬مەسیحی‮ ‬و بەدڵنیاییەوە كوردیش،‮ ‬شتێكە كە دەبێ بە گرنگییەوە بە هەند وەربگیرێت‮. ‬لە چوارچێوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬كوردستاندا بێت،‮ ‬كەركووك دەتوانێ وەك هەرێمێكی‮ ‬ئۆتۆنۆم بێت و تایبەتمەندییەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەبێت و پێكهاتەكانیشی‮ ‬پارێزراو و دڵنیا بن‮. ‬ئێمە پلانمان نییە بۆ ئەوەی‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬تاكلایەنانە بەسەر كەركووكدا بسەپێنین‮. ‬بەڵكوو بە تەواوی‮ ‬ئەم پرسە دەدەینە دەست خەڵكی‮ ‬كەركووك خۆی‮ ‬و دەبێ لە داهاتووشدا تایبەتمەندیی‮ ‬تایبەت بدرێتە ئیدارەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كەركووك‮.‬
‮❊ ‬لەوە تێدەگەم كە ئێوە ناتانەوێت ویستی‮ ‬خۆتان بەسەر كەسدا بسەپێنن،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬گێڕا لە شەڕی‮ ‬داعش بۆ دەركردنی‮ ‬لە مووسڵ،‮ ‬ئایا ئێوە سوود لەو دەرفەتە وەردەگرن كە بەهۆی‮ ‬شەڕەوە بەدەستتان هێناوە و ناوچەی‮ ‬زیاترتان لەژێر دەستدایە كە پێشتر لەژێر دەستی‮ ‬جیهادییەكاندا بوون،‮ ‬ئایا ئێوە ئەو ناوچانەش دەخەنە نێو دەوڵەتی‮ ‬كوردستانەوە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا،‮ ‬ئێمە نە خواستمانە و نە دەشمانەوێت لەو هەلومەرجەی‮ ‬ئێستا ئەم جۆرە دیفاكتۆیانە بسەپێنین،‮ ‬بەڵام كۆمەڵێك‮ ‬ڕاستیش هەن كە دەبێ بە هەند وەربگیرێن،‮ ‬بەر لە كەوتنی‮ ‬مووسڵ ئێمە داوامان لە سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئەوسای‮ ‬عیراق كرد پێشمەرگە بەشدار بێ لە پارێزگاریكردن لە مووسڵ،‮ ‬بەڵام بەداخەوە وەڵامی‮ ‬بەغدا نەرێنی‮ ‬بوو بۆ ئەم پێشنیازەی‮ ‬ئێمە،‮ ‬بۆیەش ئەوەی‮ ‬ڕووی‮ ‬دا كەوتنی‮ ‬موسڵ بوو‮. ‬بە خێرایی‮ ‬دوای‮ ‬ئەمە،‮ ‬لەسەر داوای‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عیراق هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە ئاسایشی‮ ‬كەركووكیان پاراست و بەرپەرچدانەوەیەكی‮ ‬خێرا بوو بۆ پارێزگاریكردن لە ناوچەكە لەوەی‮ ‬نەكەوێتە بەر هێرشی‮ ‬دڕندانەی‮ ‬داعش‮. ‬ئەگەر ئێمە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەمان بۆ ئەو ناوچانە نەناردبا،‮ ‬ڕەنگە چارەنووسی‮ ‬كەركووكیش خراپتر ببا لەوەی‮ ‬مووسڵ‮. ‬بوونی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لەو ناوچانە بۆ پارێزگاریكردن بوو لە ناوچەكە و پێكهاتەكانی‮ ‬كەركووك‮. ‬بۆ دیاركردنەوەی‮ ‬سنوورەكان،‮ ‬ئێمە پێویستیمان بە گفتوگۆیە لەگەڵ بەغدا،‮ ‬سنووری‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ناسەپێندرێت،‮ ‬ئێمە وا هەست دەكەین ئەم پرسە دەكرێت لەسەر لێكگەیشتنی‮ ‬هاوبەش و كاری‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا كۆتایی‮ ‬پێ بهێندرێت‮.‬
‮❊ ‬ئێستا كە نرخی‮ ‬نەوت بە نزمی‮ ‬ماوەتەوە،‮ ‬ئایا مەترسیی‮ ‬ئەوەتان هەیە كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ كە پشت بە داهاتی‮ ‬نەوت دەبەستێت پارەی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەستنەكەوێت بۆ ئەوەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەڕێوە ببات؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا،‮ ‬دۆخی‮ ‬ئابووریی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا دۆخێكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬نەبووە‮. ‬قەیرانە داراییەكە هەمووی‮ ‬بەهۆی‮ ‬دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوەتەوە نەبووە‮. ‬بەڵێ،‮ ‬ڕاستە نرخی‮ ‬نەوت كاریگەی‮ ‬لەسەر هەبوو،‮ ‬بەڵام لە هەمان كاتدا دەبێ ئەوەشمان لەبیر بێت،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬2014ـەوە،‮ ‬پێش شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬بەغدا تاكلایەنە بودجەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕی‮. ‬بۆ سێ ساڵ،‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬زەحمەتی‮ ‬بووینەوە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجە لەلایەن بەغداوە‮. ‬دووەمیش،‮ ‬ئێمە بە درێژاییی‮ ‬1100 كیلۆمەتر رووبەڕووی‮ ‬شەڕی‮ ‬مەترسیدارترین‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬بووینەوە‮ "‬داعش‮". ‬ئەمەش گوشارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گەورەی‮ ‬خستە سەر ئێمە‮. ‬شەڕی‮ ‬دژ بە داعش و كۆنترۆڵكردنی‮ ‬چەندین ناوچە لەلایەن داعشەوە بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬1.8 ملیۆن ئاوارە‮ ‬ڕوو لە كوردستان بكەن،‮ ‬ئەمەش زەحمەتییەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئابووری‮ ‬دروست كرد،‮ ‬ئەمساڵ چەند ئاماژەیەكی‮ ‬ڕوونی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬ئابوورییەكەمان هەن و چاوەڕوان دەكەین پێشكەوتنی‮ ‬زیاتریش هەبێت،‮ ‬هاوكات هەوڵێكی‮ ‬جددی‮ ‬دەدەین بۆ ئەوەی‮ ‬چاكسازی‮ ‬بكرێت تاكوو تەنیا پشت بە داهاتی‮ ‬نەوت نەبەستین،‮ ‬بەڵكوو ئابوورییەكەمان هەمەجۆر بكەین‮.‬
‮❊ ‬پێتان وایە سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان وەبەرهێنەرە بیانییەكان دەترسێنێت؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا وەك پێشتریش ئاماژەم پێدا،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬مانای‮ ‬ئەوە نییە بە خێرایی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬ڕادەگەیەنرێت،‮ ‬بەڵكوو ئەوەی‮ ‬ئێمە دەمانەوێ بیكەین ئەوەیە بچینە نێو گفتوگۆیەكی‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا و هەوڵ بدەین هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان كە دەتوانرێن لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دانوستاندن و كاری‮ ‬جددی‮ ‬لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەكرێن،‮ ‬چارەسەریان بكەین‮. ‬لەگەڵ ئەمەدا،‮ ‬لە دوو دەیەی‮ ‬ڕابردوودا ئێمە سەلماندوومانە كە فاكتەری‮ ‬سەقامگیرین لە ناوچەكەدا،‮ ‬بە دڵنیاییشەوە لەسەر ئەم ئاراستەیە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی‮ ‬فاكتەری‮ ‬سەقامگیری‮ ‬بین لە ناوچەكە‮.‬
‮❊ ‬كاتێك كورد ئۆتۆنۆمییەكیان كردە دیفاكتۆ لە سەرەتایی‮ ‬نەوەتەكان لەدوای‮ ‬شەڕی‮ ‬كەنداو،‮ ‬هەر زوو لە نێوخۆتاندا وەستانەوە و شەڕی‮ ‬نێوخۆیتان دەست پێكرد كە ئەوە چەند ساڵێكی‮ ‬خایاند،‮ ‬ئێستا سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت دەست لە پۆستەكەی‮ ‬دەكێشێتەوە كاتێك كورد سەربەخۆیی‮ ‬بەدەست هێنا،‮ ‬هەروەها هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتیش لە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬دووەم بەڕێوە دەچێت،‮ ‬ئایا مەترسی‮ ‬لەسەر دروستبوونی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬لە دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬وەك ململانێی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬ڕووی‮ ‬دا،‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬خەمگینە لە مێژووی‮ ‬ئێمەدا،‮ ‬بەڵام لە هەمان كاتیشدا لاپەڕەیەكە كە داخراوە و پێم وانییە بارودۆخەكە‮ ‬ڕێگە بەوە بدات جارێكی‮ ‬دیكە ئەم ململانێیە سەرهەڵداتەوە‮. ‬سەبارەت بە پۆستی‮ ‬سەرۆك بارزانیش،‮ ‬لە چەندین بۆنەدا ئەو بە ئاشكرا‮ ‬ڕایگەیاندووە كە خۆی‮ ‬هەڵنابژێرێتەوە،‮ ‬یانیش خۆی‮ ‬بۆ هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كاندید ناكاتەوە‮. ‬ئەو‮ ‬ڕێز لەوە دەگرێت،‮ ‬هەروەها‮ ‬ڕێز لە‮ ‬یاساكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەگرێت،‮ ‬ئەمە ئەو هەڵوێستەیە كە ئەو بە ئاشكرا و بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬ڕایگەیاندووە‮.‬
‮❊ ‬ئێستا سەرۆك وەزیران‮ ‬یەكێك لە هۆكارەكانی‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش بەرەو عیراق،‮ ‬بوونی‮ ‬ناكۆكیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و تایفی‮ ‬بوو لەو وڵاتەدا،‮ ‬ئایا ئێوە بیرتان لەوە كردووەتەوە؟ چۆن دەتوانن دڵنیا بن كە سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان نابێتە هۆی‮ ‬قووڵبوونەوەی‮ ‬ئەو دابەشبوونە و بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە بەرەو خراپتر نابات؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬ئەگەر تۆ بە‮ ‬ڕاستی‮ ‬لە نزیكەوە ئاگاداری‮ ‬هاوكارییەكانی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬كورد بیت،‮ ‬لە‮ ‬2003ەوە تا ئێستا بەڕێزان بارزانی‮ ‬و تاڵەبانی‮ ‬هاوكارێكی‮ ‬گەورە بوونە بۆ بنیادنانەوەی‮ ‬عیراق لەسەر بنچینەی‮ ‬بەڵێنێك‮ (‬كە عیراق‮)‬،‮ ‬عیراقێكی‮ ‬نوێ دەبێ بۆ هەموومان،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەمە بە ئاراستەیەكی‮ ‬دروستدا نەڕۆیشت،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬12 ساڵی‮ ‬ڕابردووشدا،‮ ‬یانیش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێمە عیراقمان بنیاد نایەوە،‮ ‬عیراقی‮ ‬نوێ،‮ ‬لاپەڕەیەكی‮ ‬نوێمان هەڵدایەوە،‮ ‬پرسیارێك دەكەین‮- ‬ئێمە لە كوێین؟ بۆ هەموو ئەو زەحمەتیانەش كە ئێمە‮ ‬ڕۆژانە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬دەبینەوە لەگەڵ بەغدا،‮ ‬ئەوە هەموو ئەو شتەیە كە ئێمە دەتوانین بیكەین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تا ئێستا كردوومانە،‮ ‬ناتوانین چی‮ ‬دیكە بیكەین‮. ‬ناتوانین زیاتر پەرەی‮ ‬پێ بدەین‮. ‬
ئەوەی‮ ‬لەبارەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬عیراقیش دەگوترێت و كە هەمیشە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش جەختی‮ ‬لێ دەكاتەوە لەبارەی‮ ‬عیراق،‮ ‬یاخود‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬عیراقەوە،‮ ‬ئەمە تەنیا دروشمێكە،‮ ‬یانیش تێگەیشتنێكی‮ ‬سیاسیانەیە‮. ‬بەڵام لە‮ ‬ڕاستیدا عیراق‮ ‬یەك نییە و عیراق‮ ‬یەكگرتوو نییە،‮ ‬ئێمەش وەك كورد نابێ سەرزەنشت بكرێین بەرامبەر بەوەی‮ ‬لە تەواوی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عیراق‮ ‬ڕوو دەدات و ئەو ئاراستە هەڵەیەی‮ ‬عیراق پێیدا دەڕوات‮. ‬
ئەوەی‮ ‬ئێمە هەوڵی‮ ‬بۆ دەدەین،‮ ‬كاتێك لەبارەی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستانەوە قسە دەكەین،‮ ‬بۆ ئاڵۆزكردنی‮ ‬دۆخەكە نییە،‮ ‬بۆ قووڵكردنەوەی‮ ‬ئەو كێشانە نین كە ئێستا لە وڵاتەكەدا هەن،‮ ‬بەڵكوو بەپێچەوانەوە،‮ ‬ئێمە هەست دەكەین سەربەخۆیی‮ ‬دەبێتە فاكتەری‮ ‬سەقامگیری‮. ‬ئەو كارە هەڵانە و هەروەها ئەو ناسەقامگیریەش كە لەناوچەكەدا هەیە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردەوە نییە،‮ ‬ئەوە هەڵەی‮ ‬ئێمە نییە كە عیراق بەم ئاراستەیەدا‮ ‬ڕۆیشتووە‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت،‮ ‬سەردەمی‮ ‬كۆلۆنیالی‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬سنوورەكان لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬نێوەڕاست بەتایبەتی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬سایكس پیكۆ،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتووە و ناوچەكە پێویستی‮ ‬بە فۆرمێكی‮ ‬نوێیە كە كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ لەخۆی‮ ‬بگرێت،‮ ‬چ فۆرمێكی‮ ‬دیكە ئێوە هیوای‮ ‬بۆ دەخوازن،‮ ‬ئایا پێت وایە عیراق و سووریا وەك خۆیان دەمێننەوە لەو بارودۆخەی‮ ‬ئێستایاندا؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬كاتێك كە پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خرایە‮ ‬ڕوو و گفتوگۆی‮ ‬لەسەركرا،‮ ‬ئێمە بەبێ پێچوپەنا تەنیا باسمان لەوە كرد كە ئێمە چیمان لە هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عیراق هەیە و چیمان لە ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەیە‮. ‬ئەو بابەتانەی‮ ‬كە دەكەونە دەرەوەی‮ ‬سنووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوانە بابەتێكن كە ئێمە نامانەوێ دەستتێوەردانیان تێدا بكەین‮. ‬هەرچەندە ئێمە حەز دەكەین پرسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سووریا بە شێوەیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاشتییانە چارەسەر بكرێت،‮ ‬بەڵام بەرپرسیارێتیی‮ ‬ئێمە بە شێوەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و تەنیا تایبەتە بە هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عیراق‮.‬
‮❊ ‬لە كاتی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬نێوان‮ ‬ڕیكس تیلەرسن،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا و بارزانیدا كە مانگی‮ ‬ڕابردوو ئەنجام درا،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئێوە داوای‮ ‬گرەنتی‮ ‬و ئەلتەرناتیڤی‮ ‬لە ئەمەریكا كردووە لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬ڕیفراندۆمدا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬من تێی‮ ‬بگەم گەرەنتیی‮ ‬زۆر نەدراوە بە ئێوە،‮ ‬دەكرێ پێمان بڵێن دەبێ ئەو گرەنتییە چی‮ ‬بێت؟ ئایا بەبێ ئەو گرەنتییە،‮ ‬ئێوە‮ ‬ڕیفراندۆم هەر ئەنجام دەدەن؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬بۆ ئێمە پرسیاری‮ ‬گرنگ كە بەردەوام لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و لە ئەمەریكاشمان كردووە،‮ ‬ئەگەر‮ ‬ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت،‮ ‬یان دوا بخرێت بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كاتەكەی‮ ‬گونجاو نییە،‮ ‬پرسیاری‮ ‬ئێمە بۆ ئەوان ئەوەیە‮: ‬ئەگەر‮ ‬ڕیفراندۆم هێندە شتێكی‮ ‬خراپە،‮ ‬باشە جێگرەوەكەی‮ ‬چییە؟ ئەگەر كاتەكەی‮ ‬گونجاو نییە،‮ ‬باشە ئێوە دەتوانن پێمان بڵێن ئەو كاتە شیاوە كەیە؟ تا ئێستاش وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارانەمان وەرنەگرتووە‮.‬
‮❊ ‬حكوومەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬توركیا لە شەڕدایە لەگەڵ كورد لە نێوخۆیدا و لەگەڵ كوردی‮ ‬سووریاش،‮ ‬بەڵام ئێوە پەیوەندییەكی‮ ‬باشتان لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬توركیادا هەیە،‮ ‬بە دڵنیاییەوە سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان كاریگەری‮ ‬لەسەر ئەو پەیوەندییانە دەبێت،‮ ‬پێتان وایە زیان بەر ئەو پەیوەندییە دەكەوێت لە ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆمەكەدا؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕاستیدا،‮ ‬پرسی‮ ‬ڕیفراندۆم،‮ ‬پێمان وایە لە جیهاندا لە قەبارەی‮ ‬خۆی‮ ‬گەورەتر كرا،‮ ‬پێویستە وەك خۆی‮ ‬تەماشا بكرێت كە چییە و بۆ چ ئامانجێكە‮. ‬دووبارە دەیڵێمەوە‮: ‬دەمەوێ جەخت لەوە بكەمەوە كە‮ ‬یەك‮ ‬ڕۆژ دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم بەو واتایە نایێت كە سەربەخۆیی‮ ‬ڕابگەیەنرێت‮. ‬ئێمە پەیوەندیی‮ ‬باشمان لەگەڵ توركیادا هەیە،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی،‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووریشەوە،‮ ‬بێگومان ئێمە نامانەوێت ئەوە تێك بدەین،‮ ‬ئێمە ئەو پەیوەندییانەمان لەگەڵ توركیا بەرز دەنرخێنین و نامانەوێت ئەو پرۆسەیەی‮ ‬كە ئێمە دەستمان پێكردووە ببێتە هۆی‮ ‬تێكدانی‮ ‬پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا و هیواداریشین لەیەكگەیشتنی‮ ‬زیاتر و پەیوەندیی‮ ‬زیاتر لەگەڵ توركیا دابمەزرێنین،‮ ‬ئامادەشین لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆی‮ ‬زیاتر ئەنجام بدەین،‮ ‬هەروەها دەبێ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئەوە بزانێ كە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دوای‮ ‬ڕیفراندۆم بە واتای‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان نییە و نابێ زیادەڕۆیی‮ ‬لەو بابەتەدا بكرێت‮.‬
‮❊ ‬سەرۆك وەزیران دەمەوێت تێروانینتان تۆ سەبارەت بەو‮ ‬ڕیفراندۆمە بزانم ئەگەر پرسیاری‮ ‬ئەوەتان لێ بكەم ئایا سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان لە داهاتوودا ناوچەكانی‮ ‬وەك عەفرین و‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستانیش لەخۆ دەگرێت و دەبێتە دەوڵەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬ئێمە ئەجێندا و تێڕوانینێكی‮ ‬لەو جۆرەمان نییە كە بمانەوێت سنووری‮ ‬خۆمان ببەینە دەرەوەی‮ ‬ئەو سنوورەی‮ ‬ئێمە ئێستا تێیداین‮. ‬سنوورەكانی‮ ‬ئێمە دیاریكراون و لەگەڵ عیراقیش دیارییان دەكەین،‮ ‬تەواو‮.‬
‮❊ ‬دەمەوێت هەڤپەیڤینەكە بە پرسیارێك سەبارەت بە پەیوەندیی‮ ‬نێوان كوردستان و‮ ‬ڕووسیا كۆتایی‮ ‬پێ بهێنم‮. ‬لەسەرەتای‮ ‬ئەمساڵدا،‮ ‬ئێوە لە كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهانی‮ ‬لە سانتپیترسبۆرگ‮ ‬ڕێككەوتنێكتان بە گوژمەی‮ ‬یەك ملیار دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای‮ ‬ڕۆسنەفت واژۆ كرد،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬ئەو كۆمپانیا‮ ‬ڕووسییە لە كێڵگە نەوتییەكانی‮ ‬كوردستاندا بۆ ماوەی‮ ‬20 ساڵ،‮ ‬ئایا ئێوە پشتیوانیی‮ ‬ڕووسیا لە سەربەخۆییی‮ ‬كوردستان دەبینن لەو‮ ‬ڕێگەیەوە،‮ ‬یان ئەوە تەنیا وەبەرهێنانە؟
نێچیرڤان بارزانی‮: ‬هاوشێوەی‮ ‬هەموو كۆمپانیایەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە وەبەرهێنانی‮ ‬لە كەرتی‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستاندا كردووە،‮ ‬ڕۆسنەفتیش بە هەمان شێوە پێشوازی‮ ‬لێ كراوە و ئێستا چالاكە و بەردەوام دەبێت لە چالاكییەكانی‮ ‬وەك وەبەرهێنەرێك،‮ ‬ناشبێت ئەو وەبەرهێنانە بە هەڵوێستی‮ ‬فەرمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ڕووسیا تەماشا بكرێت وەك پشتگیریی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬ڕووسیا بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬ئەمە‮ ‬ڕەهەندێكی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابوورییە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌