2017-09-19

خەبات‮: ‬حەمید سورچی‮ -‬ هەریر‮ ‬
روون و ئاشكرایە گەلی‮ ‬كورد وەك دێرینترین گەلی‮ ‬سەرزەمینی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤین كە هەزاران ساڵ پێش لەدایكبوونی‮ ‬عیسا لەسەر جوگرافیای‮ ‬ئەم دەڤەرە ژیاوە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو لەلایەن دەوڵەتانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬كوردستان زوڵم و ستەمی‮ ‬لەهەمبەر كراوە و لەم پێناوەشدا شۆرش و خەبات و قوربانیدانی‮ ‬ئەم گەلە لە بێدەوڵەتی‮ ‬درێژەی‮ ‬هەبووە‮ ‬ڕەوا و ستراتیژی‮ ‬كە بنیاتنانی‮ ‬دەوڵەت و سەربەخۆبوونە،‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كوردستانیش ئەم بەشەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوریش بە عێراقی‮ ‬عەرەبیەوە لكێندراوە لەوساوە تا بە ئەمرۆش دەگات لەلایەن‮ ‬ڕژێمە‮ ‬یەك لەدوایەكەكانی‮ ‬عێراقەوە گەلی‮ ‬كورد چەوساتەوە و مافەكانی‮ ‬پێشێل كراوە‮. ‬لەم سۆنگەیەوە سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان گەیشتە ئەو‮ ‬ڕاستیە كە كە تەنها رێگا چارە بۆ چارەسەری‮ ‬دۆزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان سەربەخۆیی‮ ‬و بنیاتنانی‮ ‬دەوڵەتە بۆیە بڕیاریدا لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول گشتپرسی‮ ‬لە كوردستان ئەنجام بدرێت بۆ دیاریكردنی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلەكەمان لە وڵاتی‮ ‬عێراقدا‮. ‬ئێمە لەرۆژنامەی‮ (‬خەبات‮) ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬ڕاو سەرنجی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬شارەدێی‮ ‬هەریر لە هەمبەر ئەم پرسە چارەنووساز و هەنگاوە مێژووییە چەند هاونیشتیمانیكیمان هێنایە ئاخافتن‮.‬
‮- ‬لەدەستپێكدا نزار مەلا‮ ‬غەفار لەبارەی‮ ‬ئەم پرسە گوتی‮: ‬سەبارەت بە پرسی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬باشوری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬، هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬پەرلەمان و حكوومەت و ئەنجوومەنی‮ ‬دادوەری‮ ‬و خاك و گەلی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬،‮ ‬لەرۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست هیچ نەتەوەیەك بەقەد گەلی‮ ‬كورد لە باشووری‮ ‬كوردستان زوڵم و ستەمی‮ ‬لێ نەكراوە‮ ‬،‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لەدوایەكەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند بەبەردەوام گەلی‮ ‬باشوریان سەركۆنەكردوە بگرە خاوەن رەئی‮ ‬و هیچ مافێكیش نەبووین لەوانەیە ئەم نەوەی‮ ‬نوێیە ستەم و زوڵمی‮ ‬رژێمەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬مەركەزیان نەدیتبێت بەڵام ئاسەوارەكانی‮ ‬هەر ماون،‮ ‬بۆیە لەم كات و ساتە زێڕینە باشتر بەدەست ناكەوێت چونكە لەلایەك هیچ دەسەڵاتێك نیە بەناوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەند لەبەغدا و لەلایەكی‮ ‬تر لەڕووی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و هاتنی‮ ‬چەندین كونسلوخانە لە هەولێری‮ ‬پایتەخت وە خەریكە نێوماڵی‮ ‬كورد زۆر بەباشی‮ ‬رێك دەخرێتەوە،‮ ‬بۆیە گەلی‮ ‬كورد و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بریارێكی‮ ‬لەشوێنی‮ ‬خۆیداوە سەبارەت بە پرسی‮ ‬ریفراندۆم و بەرەو دەوڵەت و سەربەخۆیی‮ ‬،‮ ‬بۆیە سەركردایەتی‮ ‬و گەل لەكەرنەڤاڵ و پشتگیریان بەبەڵی‮ ‬دەنگ دەدەن بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ‮.‬
‮- ‬مەجید جەلال بەرێوەبەری‮ ‬بنكەی‮ ‬مافوری‮ ‬دەستكردی‮ ‬هەریر لەمبارەیەوە بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬گوتی‮: ‬من وەك كوردێك ئاواتم سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و بنیاتنانی‮ ‬دەوڵەتە وەك هەموو ئەو گەل و نەتەوانەی‮ ‬كە خاوەن ناسنامەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و ئەندامی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانن و چارەسەری‮ ‬دۆزی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان تەنها بە سەربەخۆیی‮ ‬دەبێـت چونكە ئەم گەلە ستەم دیدەیە زیاتر لەسەدەیەكە قوربانی‮ ‬دەدات و خوێن دەرێژێـت ئیتر كاتی‮ ‬ئەوەیە هەموومان لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬ڕووەو سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان بڕۆین و دەنگ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬بدەین چونكە پرسێكی‮ ‬چارەنووساز و مێژوویە بۆ گەلەكەمان بۆیە بەگوڕوتینەوە لە رۆژی‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول لەپێناوی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەنگ دەدەین‮.‬
‮- ‬مەحمود سەعدی‮ ‬زادەش لەمبارەیەوە گوتی‮: ‬لەرۆژی‮ ‬بیست و پێنجی‮ ‬نۆ هەر هەموومان بە گوڕوتێنیكی‮ ‬گەرم و گوڕ‮ ‬دەچینە سەر سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان و بە‮ (‬بەڵی‮) ‬دەنگ دەدەین بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان تاكو ئێمەش وەك هەموو گەلانی‮ ‬دونیا ببینە خاوەن دەوڵەتی‮ ‬خۆمان چونكە تاكو ئێستا هیچ خۆشیەكمان نەدیوە لە حكومەتە‮ ‬یەك لەدوا‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق‮ ‬غەیری‮ ‬نەهامەتی‮ ‬و مالوێرانی‮ ‬بۆیە دەمانەوێ لەعێراقێكی‮ ‬كاول كاری‮ ‬رزگار بین و ئێمەش وەك هەموو گەلانی‮ ‬دنیا ببین بە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆمان وە ببین بە دوو جیرانی‮ ‬باش لە دەوڵەتی‮ ‬عێراق‮.     ‬
‮- ‬هەڵگورد شێخ محەمەد شاعیری‮ ‬گەنج گوتی‮: ‬من ریفراندۆم بە مافێكی‮ ‬رەوا‭?‬‮ ‬كورد دەبینم‮ ‬،‮ ‬پێویست بوو كورد زۆر لەپێشتر ئەم بریارەی‮ ‬بدایە‮ ‬،وەڵی‮ ‬كە ئێستا ئەم دەرفەتە هاتۆتە پێش نابێ بە ئاسانی‮ ‬لەدەستی‮ ‬بدەین‮. ‬نابێت چاوەرێی‮ ‬دەستی‮ ‬ئەم وڵات و ئەو لایەن بین،‮ ‬چونكە هیچ لایەنێك سەربەخۆیی‮ ‬بە ئێمە‮ ‬ڕەوا نابینن پێویستە ئیرادەیەكی‮ ‬بەهێز دروست بكەین و بەیەك دەنگ داهاتووی‮ ‬خۆمان دیاری‮ ‬بكەین‮. ‬هەر چەند چەندین كێشە و گرفت لە ئێستا بەرۆكی‮ ‬خەڵكی‮ ‬گرتووە،‮ ‬بۆیە پێویستە لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوول خەڵك بی‮ ‬جیاوازی‮ ‬حزبی‮ ‬و ئایدۆلۆژی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬بچنە سەر سندوقەكانی‮ ‬دەنگدان و بە بەڵی‮ ‬بڕیار لە داهاتووی‮ ‬خۆیان بدەن‮. ‬هیواخوازم دوای‮ ‬ڕیفراندۆم بتوانین كە ئامانجەكانی‮ ‬ریفراندۆم جێبەجێ بكەین و ببینە خاوەن دەوڵەتێكی‮ ‬سستەماتیكی‮ ‬بەهێز و دادگایكردن و لادانی‮ ‬كەسانی‮ ‬گەندەڵ و سست‮. ‬كورد بۆ سەربەخۆیی‮ ‬خوێنی‮ ‬داوە و لەم پێناوەشدا ئامادەیە لەگەڵ هەموو ئەگەرێك رووبەڕووبێتەوە‮. ‬هیواخوازیشم وڵاتان بە گشتی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ بەتایبەتی‮ ‬رێز لە بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بگرن و قبوڵی‮ ‬بكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌