2017-09-20


ساسان دەروێش‮/ ‬هۆڵەندا 

پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە‮ ‬25 ی‮ ‬ئەیلوول‮ ‬2017‮ ‬ ڕۆژانە بۆتە باسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬وپانتاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە نێو گفتوگۆ و دیدارەكانی‮ ‬كۆڕ‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬كوردی‮ ‬داگیركردووەو لە ئاكامەكانی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬كە چیتر لە عێراقێكی‮ ‬بێ ئومێد و هیوا،‮ ‬ژیان بەڕێ ناكرێ كە هەڕەشەبێت بۆ ئایندەی‮ ‬خۆیان و نەوەكانیان،‮ ‬بەڵكو ریفراندۆم بكرێتە میكانیزم و بیانوویەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬بۆ بەرگری‮ ‬كردن لە مانەوەی‮ ‬كورد و رزگاربوون لە دەرئەنجامە خراپەكانی‮ ‬لۆزان و سایكس پیكۆ و ئەو مەینەتییانەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ئەو‮ ‬100 ساڵەدا چەشتیان‮. ‬ئێستاش لەم دەرفەتە زێرینەدا خۆجیاكردنەوە لەو فەوزا سیاسییەی‮ ‬عێراقی‮ ‬گرتۆتەوە،‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنە بەنەهامەتیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش لەم سەكۆ ئازادەوە بەرێز ئەفشار ئەقدەسی‮ ‬نیشتەجێی‮ ‬ولاتی‮ ‬هۆڵەندا و ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬ئەوروپایی‮ ‬پارتی‮ ‬ئازادی‮ ‬كوردستان لە دیدی‮ ‬جیاوازی‮ ‬خۆیەوە بۆ ئەم پرسە بۆ خەبات دوا‮. ‬ ‮❊ ‬دەوڵەتداری‮ ‬مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬وڕەوای‮ ‬هەموو نەتەوەیەكە بەكوردیشەوە؟ بۆچی‮ ‬تا ئێستا كورد لەومافە بێ بەشە؟‮ !‬ ‮- ‬لەرابردوودا تا ئێستاش زلهێزانی‮ ‬جیهانی‮ ‬زیاتر بایەخیان بە پاراستنی‮ ‬ئابوری‮ ‬و بە هاوپەیمانێتی‮ ‬دەگەڵ ئەو وڵاتانە داوە كە كوردستانیان داگیر و دابەشكردووە،‮ ‬چونكە ئەوان دەوڵەتن و سەرمایەی‮ ‬خۆیان و كوردستانیش لە دەستی‮ ‬ئەواندا بووە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەش ناتەبایی‮ ‬كورد هەرلە پێش دروستبوونی‮ ‬حیزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یەكنەگرتن،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد خۆیشی‮ ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بووە،‮ ‬ئێستاش دەبینین ئەو ناكۆكی‮ ‬و پەرتەوازەیی‮ ‬و دوژمنایەتیكردنی‮ ‬كورد دەگەڵ‮ ‬یەكتری‮ ‬هەر ماوە،‮ ‬من پێم وایە كورد خۆیشی‮ ‬راشكاوانە داوای‮ ‬دەوڵەت و سەربەخۆیی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەجۆرێكی‮ ‬دیكە بڵێم هێشتا سەربەخۆیی‮ ‬دروشمی‮ ‬كەمینەیەكی‮ ‬خەڵك و هێزە سیاسییەكانی‮ ‬هەرچواربەشی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لەمپەری‮ ‬گەورەی‮ ‬سەر ئەو ریگایە خۆمانین‮. ‬ ‮❊ ‬پێت وانیە لەدوای‮ ‬تێپەربوونی‮ ‬100ساڵ لە‮ ‬ڕێكەوتنامەی‮ ‬سایكس بیكۆ كورد مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە؟‮ ‬ ‮- ‬نەتەوەی‮ ‬كورد هەمیشە دەبێ دەوڵەتداری‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬بە مافی‮ ‬خۆی‮ ‬بزانێ‮.. ‬باشوری‮ ‬كوردستان دەرفەتی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ رەخسا كە بڕیار لە جیابوونەوەو سەربەخۆیی‮ ‬بدات‮.. ‬ئێستاش دەرفەتێكی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ رەخساوە كە سەربەخۆیی‮ ‬رابگەیەنێ لە رێگایەی‮ ‬پڕ‮ ‬دیموكراسی‮ ‬ئاشتیخوازانەوە كە بەڕێوەچوونی‮ ‬ریفراندۆمە،‮ ‬پێم وایە ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین ناڵێم نابێتەوە بەڵام زۆر درەنگ بۆی‮ ‬هەڵدەكەوێتەوە،‮ ‬ئێستا تەنها دەوڵەتی‮ ‬عێراق نیە كە لاواز بووە،‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬بە قەیرانی‮ ‬گەورەوە دەناڵێنن و توانای‮ ‬دژایەتی‮ ‬خواستی‮ ‬نەتەوەیەكیان نەماوە كە دەیەوێ سەربەست و بە ئاشتی‮ ‬بژی ‮❊ ‬تا چەند پێویستە ناسنامەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆمان هەبێت وەك كورد لە ئەندام بوون لە نەتەوەیەكگرتوەكان،‮ ‬چۆن بتوانین ئەوكارەبكەین؟‮ !‬ ‮- ‬بەڕێوەچوونی‮ ‬ریفراندۆم و پشتیوانی‮ ‬گشتی‮ ‬هەموو پارت و كۆمەڵی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە هەموو نەتەوەكانەوە پێویستە،‮ ‬بێگومان كورد خاوەنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬بەڵام نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەت و ئاڵای‮ ‬لە ریزی‮ ‬ئاڵای‮ ‬نەتەوە سەربەخۆكاندا بشەكێتەوە،‮ ‬یەكێتی‮ ‬ریزەكانی‮ ‬كوردو دەست لەناو دەستنانی‮ ‬هەموو رەنگەكان دەتوانێ لە ئایندەیەكی‮ ‬نەزۆر دووردا ئەو ئاوات و مافە وەدیبهێنێ‮. ‬ ‮❊ ‬دەنگدان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئەخلاقیە‮ ‬یان میزاجە؟‮ ‬ ‮- ‬دەنگدان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان ئەركێكی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬و ئاینیشە،‮ ‬تەنانەت ئەگەر ریفراندۆمیش‮ ‬یاسایی‮ ‬و دانپێدانەنراویش بێ،‮ ‬دژایەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان تاوانە خیانەتە،‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نابێ تێكەڵی‮ ‬ناكۆكییە سیاسی‮ ‬و ئیدارییەكان بكرێ،‮ ‬لە هەموو وڵاتانی‮ ‬دنیا ركابەری‮ ‬و ناكۆكی‮ ‬توند هەیە لە بەینی‮ ‬حیزبەكان،‮ ‬بەڵام هەموان پێكەوە سەروەری‮ ‬نەتەوەو حاكمیەتی‮ ‬وڵاتەكەیان دەپارێزن‮. ‬ ‮❊ ‬ئایا‮ ‬ڕێگەی‮ ‬بەرەو ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لەم هەلومەرجە بەدروست دەزانیت؟‮ ‬ ‮- ‬بڕیاری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و حیزبە سیاسییەكان بۆ بەڕێوەچوونی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬زۆر بە دروست دەزانم،‮ ‬بەڵام پێیشم وایە كە دەبێ كاری‮ ‬جددی‮ ‬بكرێ بۆ ئەوەی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬دیكەش بە تایبەت گۆڕان‮ ‬ڕازی‮ ‬بكرێ بە بەشداری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬لە ریفراندۆم و پێیشم وایە دەبێ گۆڕان ناكۆكییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەگەڵ پارتی‮ ‬هەڵبگرێ بۆ دوای‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬چونكە هەموو ئەو كێشانەی‮ ‬بە‮ ‬26 ساڵ‮ ‬ڕێشەیان داكوتاوە بە دوو مانگ چارەسەرنابن‮. ‬ ‮❊ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان هەرەشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬تاچ‮ ‬ڕادەیەك مەترسیە و ئەگەر هەبێت چۆن خۆمانی‮ ‬لێ دەرباز بكەین؟‮ ‬ ‮- ‬بێگومان داگیركەرانی‮ ‬كوردستان و هاوپەیمانەكانیان دەیانەوێ لەمپەر لەڕێی‮ ‬ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬دروست بكەن و چەندی‮ ‬پێیان بكرێ لە دژی‮ ‬كار دەكەن،‮ ‬بەڵام ناشكرێ نەتەوەیەكی‮ ‬زیاتر لە چل ملیۆنی‮ ‬هێندە لاواز بێ نەتوانێ بەرامبەر ئەو هەڕەشانە‮ ‬ڕابوەستێ،‮ ‬ئەگەر كورد بەگشتی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬ریفراندۆم بین و پێكەوە‮ ‬ڕوو بە دوژمنەكان بوەستین،‮ ‬مەترسییەكانی‮ ‬سەر باشووری‮ ‬كوردستان لادەچن،‮ ‬توركیە و ئێران ناتوانن شەڕی‮ ‬باشوور بكەن ئەوكات هەڕەشەكان‮ ‬ڕوو لەوان دەبێ‮. ‬ ‮❊ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم لەئێستادا لەژێردەستی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تا چەند لە كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬تیرۆریستان دەتوانین پارێزگاریان لێ بكەین؟‮ ‬ ‮- ‬ناوچەكانی‮ ‬مادەی‮ ‬140 بێگومان بێ كێشە نابن بە تایبەت كێشەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬چونكە خۆی‮ ‬ناوچەی‮ ‬سنورین‮. ‬بۆیە پێش داعش و دوای‮ ‬داعشیش گرفتی‮ ‬ئەمنی‮ ‬هەردەبن‮.. ‬بەڵام كورد و سەركردایەتییەكەی‮ ‬لە كۆتاییدا دەتوانن ئەوناوچانە هەم لە شەڕو تیرۆر بپارێزن‮.. ‬هەم دەتوانین جارێكی‮ ‬دیكە‮ ‬ڕێگا بە گەڕانەوەی‮ ‬بۆ سەر عێراق نەدەن و بیانگەڕێننەوە سەر كوردستان بە شێوەی‮ ‬یاساییش‮. ‬چونكە ئێستا وەك گوتت پێشمەرگە دەیپارێزێ و بەخوێن وەدەست هاتوونەتەوە‮. ‬كارێكی‮ ‬زۆر هەڵە دەبێ بە دیالۆگ بیدۆڕێنین‮. ‬ ‮❊ ‬چەند ئەوە‮ ‬ڕاستە كە چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێن كورد ئەم دەرفەتە لەدەست بدات كاتی‮ ‬زۆرتر و قوربانیدانی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێت؟‮ ‬ ‮- ‬نەك لە بابەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نەتەوەیی‮. ‬لەهەموو بوارێك و بابەتێكدا دەرفەتێك كە لەدەستی‮ ‬دەدەی‮ ‬یان بۆت نارەخسێتەوە‮ ‬یان ماندووبوون و كاتێكی‮ ‬زیاتری‮ ‬دەوێ،‮ ‬بێگومان ئەوەی‮ ‬دەوترێ راستە،‮ ‬بۆیە دەبێ هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان هەموو پێكەوە كار بۆ لەدەستنەدانی‮ ‬ئەو دەرفەتە بكەین،‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوانمان هەڵبگرین بۆ كاتێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬پاشەكشێ لە هەندێ خواستی‮ ‬حیزبی‮ ‬تەنازولێكی‮ ‬دۆڕاوانە نیە،‮ ‬گەورەیی‮ ‬و تۆماركردنی‮ ‬شانازییە،‮ ‬بۆیە با لە پێناوی‮ ‬ئەو ئامانجە گەورەدا بەرژەوەندی‮ ‬تاكی‮ ‬و حیزبی‮ ‬بخەینە لاوە‮. ‬ ‮❊ ‬ئەوانەی‮ ‬گەمە بەسەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكەن و بەڕەوای‮ ‬نازانن،‮ ‬چۆنیان تێدەڕوانی؟‮ ‬ ‮- ‬ئەوانە سێ دەستەن،‮ ‬دەستەیەكیان خائین و ئاڵقەلەگوێی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬دەستەی‮ ‬دووەم ئەوانەن كە سیاسەت نازانن كە پێیان وایە دەبێ كورد ئەو كاتە داوای‮ ‬دەوڵەت بكا كە داگیركەرانی‮ ‬كوردستان بیركردنەوەیان بگۆڕن كە ئەمە هەرگیز روونادات‮ ‬یان پێیان وایە دەبێ نەتەوەیەكگرتووەكان و زلهێزانی‮ ‬جیهانی‮ ‬بێن بە ئاشكرا پشتیوانیت بكەن و بەجۆرێك دەوڵەتەكەت بۆ دروست بكەن،‮ ‬ئەوەش هەر نابێ‮. ‬ئەوان دواجار دەگەڵ ئەمری‮ ‬واقع تەعامول دەكەن و رێز لە ئیرادەی‮ ‬نەتەوەكەمان دەگرن،‮ ‬دەستەی‮ ‬سێهەم ترسنۆكەكانن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەگیان و لە سەرمایە و ئابوری‮ ‬خۆیان دەترسن،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە خۆیان بەكەم دەزانن،‮ ‬مرۆڤە بەزیوەكانن ‮❊‬پێت وایە چەند كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەگەڵ ئەم مافەمان دایەو بەڕەوای‮ ‬دەزانن كە بتوانن قەرەبووی‮ ‬هەموو زیانەكانمان بدەنەوە لە گوناحی‮ ‬چەند ساڵەیان لە دابەشكردنمان؟‮ ‬ ‮- ‬كۆمەڵگەكانی‮ ‬دیموكراسیخواز پێ لەسەر ئازادیی‮ ‬گەلان و ئازادیی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬نەتەوەكان لەسەر چارەنوسی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان بە رەوا دەزانن،‮ ‬بەڵام نەتەوەكانن خۆیانن كە دەبێ هەنگاوە قورسەكان هەڵبگرن و بڕیارە چارەنووسسازەكان بدەن،‮ ‬كوردیش دەتوانێ بڕیاربدا بۆ سەروەری‮ ‬و سەربەستی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئەوكات كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناچارە رێز لە ئیرادەو بڕیاری‮ ‬كورد بگرێ‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌