2017-09-23

خه‌بات: ‬هێمن ئاری

سەبارەت بە پرسی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و پێشهاتە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دكتۆر محەمەد حاجی،‮ ‬راوێژكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە دیمانەیەكدا بۆ‮ "‬خەبات‮" ‬رایگەیاند‮: ‬هەر هێز و لایەنێك بە هەر هۆكارێكەوە بێت كار بۆ دواخستن و كۆسپ و تەگەرە دروستكردن بۆ ریفراندۆم بكات،‮ ‬بەرپرسیارەتییەكی‮ ‬گەورە و مێژوویی‮ ‬خراپی‮ ‬دەكەوێتە ئەستۆ،‮ ‬هەروەها گوتیشی‮: ‬لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە لە پێناو ئەوەی‮ ‬بیسەلمێنێت ئیرادە و قسەی‮ ‬ئەو سەر دەكەوێت،‮ ‬ئامادەیە دەست بۆ پرسە گرنگ و هێڵە سوورەكانیش ببات،‮ ‬سەبارەت بە رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پرسی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬محەمەد حاجی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئیرادەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك و سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان زۆر سوورە لەسەرخستنی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬و سەركەوتووش دەبێت‮.‬

* ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لە‮ ‬ 9/25ی‮ ‬ئەم مانگە،‮ ‬چ گرنگییەكی‮ ‬هەیە لە مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دا؟

د.محەمەد حاجی‮: ‬بەر لە هەموو شت گرنگییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە لەسەر سەلماندنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان و گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە هەر تەگەرە دروستكردنێك لە ئەنجامدانی‮ ‬لەم مێژووە جۆرێك لە ساردی‮ ‬دروستدەكات و متمانەی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە لایەن خەڵكەوە كەم دەكاتەوە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەش متمانە لە لایەن كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش كەمدەبێتەوە‮. ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەگەر جارێك ریفراندۆم دوابخرێت‮ ‬،‮ ‬ئەگەری‮ ‬هەیە دووجاری‮ ‬تریش دوابخرێت‮. ‬بۆیە پێداگری‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان لەم رۆژە لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم خاڵیكی‮ ‬زۆر گرنگە و نابێت لێی‮ ‬پاشگەزببینەوە‮. ‬

* ‬بەر لە ساڵێك دووساڵ‮ ‬،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كە ئەوكات سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بە گۆڕان و كۆمەڵیشەوە داوایان كرد پەلە بكرێت لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و دیاریكردنی‮ ‬وادەیەك‮ ‬،‮ ‬كەچی‮ ‬هەنووكە دوای‮ ‬ئەم هەموو گۆڕانكاریی‮ ‬و هاتنە پێشی‮ ‬ئەم دەرفەتانە هەندێك لایەن باس لە دواخستنی‮ ‬ئەم وادەیە دەكەن دیاریكراوە بە بیانوی‮ ‬نەگونجانی‮ ‬كات،‮ ‬هۆكاریی‮ ‬ئەوە بۆچی‮ ‬دەگێڕیتەوە؟‮ ‬

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خیلافاتی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بەداخەوە خیلافاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستان لە نێوان لایەنە سیاسییەكان گەیشتۆتە‮ ‬ڕادەیەك كاریگەریی‮ ‬خراپی‮ ‬كردۆتە سەر پرسە ستراتیژیی‮ ‬و نەتەوەییەكانیش‮. ‬لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەپێناو ئەوەی‮ ‬بیسەلمێنێت كە ئیرادە و قسەی‮ ‬ئەو سەر دەكەوێت،‮ ‬تەنانەت دەست بۆ پرسە گرنگ و هێڵە سورەكانیش دەبات لە هەندێك حاڵەتدا،‮ ‬ئەمەش خاڵێكی‮ ‬زۆر خراپە لە‮ ‬كولتووری‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬دەبێ ئەوە‮ ‬ڕوون بێت كە ریفراندۆم پرسێكی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەییە‮. ‬دوای‮ ‬سەد ساڵ لە قوربانیدان و داگیركاریی‮ ‬ئەوە جاری‮ ‬یەكەمە گەلی‮ ‬كوردستان فرسەتێكی‮ ‬لەم شێوەیەی‮ ‬بۆ بێتەپێش كە بتوانێت گوزارشت لە ئیرادەی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات‮. ‬لەبەر ئەوە هەر هێز و لایەنێك بە هەر هۆكارێكەوە كار بۆ دواخستن و كۆسپ و تەگەرە دروستكردنی‮ ‬بكات‮. ‬بەرپرسیارەتییەكی‮ ‬گەورە و مێژوویی‮ ‬خراپی‮ ‬دەكەوێتە ئەستۆ‮. ‬

* ‬هۆكاری‮ ‬داواكردن لە دواخستنی‮ ‬تەنها ئەوەیە خودی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان پێداگری‮ ‬ئەم كاتە دەكات،‮ ‬یان بەڕاستی‮ ‬كاتەكەی‮ ‬گونجاو نییە؟‮ ‬

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬كاتیەتی،‮ ‬پێموایە كاتەكە درەنگیشە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬بەڵام بە بڕاوی‮ ‬من بەشێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێشخەرییەكەی‮ ‬كە لە لایەن بارزانی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كردوویانە،‮ ‬ئەمەش شەرەفێكی‮ ‬زۆر گەورەیە،‮ ‬بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەك كاردانەوەیەكە لە دژی‮ ‬پارتی‮ ‬و جەنابی‮ ‬سەرۆك كە رۆژی‮ ‬ 9/25یان دیاری‮ ‬كرد بۆ ریفراندۆم،‮ ‬ئەوان بۆ سەر نەخستنی‮ ‬ریفراندۆم و سەركەوتنی‮ ‬قسەی‮ ‬خۆیان داوا بكەن بۆ دواخستنی‮. ‬خاڵێكی‮ ‬دیكە دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەری‮ ‬هێز و لایەنە ئیقلیمییەكان بەسەر سەركردەی‮ ‬هەندێك حزب و لایەنە سیاسییەكان هۆكارە‮. ‬پێموایە بەشێك لە داواكردن بۆ دواخستنی‮ ‬ریفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬ئەجێندای‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬لەسەر بەشێك لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬بەڵام پێموایە ئیرادەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد زۆر سوورە لەسەرخستنی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم سەركەوتوو دەبێت‮. ‬

* ‬خودی‮ ‬ئەمەریكایش داوای‮ ‬دواخستنی‮ ‬دەكات بۆ كاتێكی‮ ‬تر‮ ‬،‮ ‬ئایا ئەمە لەبەر راگرتنی‮ ‬دەنگی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبییە،‮ ‬یان هۆكاریی‮ ‬دیكە هەن؟‮ ‬

د.محەمەد حاجی‮: ‬لە ئێستادا ئەمەریەكییەكان باس لە شەڕی‮ ‬داعش دەكەن لە عێراق و سنوورەكانی‮ ‬باشووریی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەبەر ئەوە پێیانوایە ئەنجامدانی‮ ‬لەم كاتە لەوانەیە كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬بكاتە سەر بەڕێوچوونی‮ ‬ئەم شەڕە لە دژی‮ ‬داعش‮. ‬مەسەلەكە زیاتر لە ئەنجامی‮ ‬ئەمەریەكییەكان و هۆكاری‮ ‬دواخستنی‮ ‬لە لایەن ئەوان دەگەڕێتەوە بۆ ئەم خاڵە‮. ‬بەڵام ئەوان دڵنیاكراونەتەوە ئەگەر بێتو ئێمە گشتپرسیش ئەنجامبدەین‮ ‬یان نا،‮ ‬هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬خراپ ناكاتە سەر پرۆسەی‮ ‬بەرێوەچوونی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئێمە دژی‮ ‬داعش‮. ‬

* ‬بەڵام وڵاتانی‮ ‬دراوسێش بۆنموونە ئێران،‮ ‬توركیا،‮ ‬جگە لە عێراق بەردەوام هەڕەشە دەكەن؟

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬حاڵەتێكی‮ ‬ئاساییە‮. ‬دەتوانم بڵێم ناڕەزاییان دەربڕیوە نەك هەڕەشەیان كردبێت،‮ ‬دەڕبرینی‮ ‬ئەم ناڕەزاییانەش دەبێ بە حاڵەتێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬وەربگریت‮. ‬ئێمە دوای‮ ‬سەد ساڵ دەمانەوێت نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بگۆڕین،‮ ‬كە دەمانەوێ بیگۆڕین‮ ‬،‮ ‬واتە گۆرانكاریی‮ ‬ئیجابی‮ ‬و سلبی‮ ‬دەكاتە سەر هەندێك ئەجێندای‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەندێ وڵاتی‮ ‬ناوچەكە‮. ‬لەبەر ئەوە دروستكردنی‮ ‬دەرفەتێك ئەوەندە دەهێنێت‮ ‬خەڵكانێك هەبن پێی‮ ‬ناڕازی‮ ‬بن و خەڵكانێكیش هەبن پێی‮ ‬دڵخۆش بن،‮ ‬بۆیە دەبێ هەردوو حاڵەتەكە بە ئاسایی‮ ‬وەربگرین‮. ‬ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬ئێمە گرنگە،‮ ‬یان بۆ ئێمە چی‮ ‬باشە‮. ‬چونكە ئەوەی‮ ‬بڕیار دەدات لەم پرسەدا سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و گەلی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەوە لە هەمووی‮ ‬گرنگترە‮. ‬دەبێ ئەوەش بزانین ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و هەنگاوەكان بەرەو دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت خاڵی‮ ‬نییە لە مەترسی‮ ‬و تەنگ و چەڵەمە‮. ‬دەبێ چاوەرێی‮ ‬ئەوە بكەین خەڵكانێك هەبین ناڕازی‮ ‬بن و هەڕەشەمان لێ بكات،‮ ‬بەڵام دەبێ ئیرادەی‮ ‬خۆمان لەوە بەهێزتر بێت‮.‬

* هەنووكە رۆژ بە رۆژ لەگەڵ نزیكبوونەوەی‮ ‬رۆژی‮ ‬ریفراندۆم هەڕەشە و ناڕەزایەتییەكان زیاتر دەبن،‮ ‬پێتوایە ناڕەزایەتییەكان لەم ئاستە دەمێننەوە‮ ‬یان زیاتر تەشەنە دەسێنن؟

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬چاوەڕێ‮ ‬دەكەم رۆژی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و چوونە ناو پڕۆسەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەت تەشەنوجات لەرووی‮ ‬لێدوانی‮ ‬سیاسییەوە زیاتر دەبن،‮ ‬چونكە ئەگەر مەساری‮ ‬پڕۆسەكە بكەین دەبیینین هەم لە لایەن پەرلەمانی‮ ‬عێراق و هەم و ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران كۆمەڵێك كاردانەوە‮ ‬ڕوویانداوە،‮ ‬هەروەها لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراقی‮ ‬لێرەولەوێ لێداوانی‮ ‬جۆراوجۆر دەدەن‮. ‬بۆیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی‮ ‬كاتەكە ئێموایە لێدوان و بەرزبوونەوەی‮ ‬ئەم تۆنە لە لێدوانی‮ ‬سیاسی‮ ‬زیاد دەكات،‮ ‬دیسان دەبێ بەحاڵەتێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬وەربگیرێت‮. ‬ئێمە كە باسی‮ ‬فیدراڵیمان كرد لە‮ ‬1992 لەوەی‮ ‬ئێستا كەمتریان نەكرد كە بۆ پرسی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان ئێستا دەیكەن‮. ‬ئەم كات هەم وڵاتانی‮ ‬دراوسێ هەم ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراق كە ئەم كات لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و لە دەرەوەی‮ ‬عێراق بوون‮. ‬تەنانەت بۆ چەسپاندنی‮ ‬پرسی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان زۆر ماندووبووت تا توانیان قەناعەت بە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراق بكەن كە پرسی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لە عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان نابێتە مەترسی‮ ‬بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەوان،‮ ‬بێگومان واش دەرچوو‮. ‬بەپێچەوانەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لە‮ ‬25 ساڵی‮ ‬رابردوودا بوو بە هۆی‮ ‬سوودبەخشین بۆ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮. ‬تەنانەت سوودیشی‮ ‬هەبووە بۆ پڕۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و حوكمڕانی‮ ‬و پرۆسەی‮ ‬سیاسیش لە عێراقدا‮. ‬ئێمە لە وقیعدا سەلماندمان سوود بەخشین نەك زیان بەخش‮.‬

* ‬ئەی‮ ‬كەوابێت ئەو دژایەتییەی‮ ‬ئەوان بەرامبەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە چییەوە سەرچاوە دەگرێت؟

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬كەلتووری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە رۆژهەڵات و ئەم ناوچەیەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬تیادا دەژین،‮ ‬بە تایبەت ئەم وڵاتانەی‮ ‬كوردستانیان بەسەر دابەشكراوە،‮ ‬تائێستا نەگەیشتۆتە ئەو‮ ‬ڕادەیەی‮ ‬بتوانین بەشێوەیەكی‮ ‬پڕاكماتیكی‮ ‬پرسە سیاسییەكان قسەیان لەسەر بكرێت‮. ‬هەتا ئێستا ئەم وڵاتانە گیرۆدەی‮ ‬عەقڵیەتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬شۆڤێنین و نەتەوە پەرستن،‮ ‬پێیانوایە نەتەوەی‮ ‬كورد مافی‮ ‬بڕیاری‮ ‬چارەنووس و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬نییە‮. ‬لەبەر ئەوە پێموایە كاتی‮ ‬دەوێ بۆ ئەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان لە داهاتوو لەم ناوچەیە وەكو بەشێك ئیستقرار وەربگرێن لەڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و جیۆپۆلیتیكیەوە دەبینین بە واقیعێك لەناوچەكە‮ ‬كە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دونیاش وا دروستبوون‮. ‬

* پڕۆسەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت چییە و چۆنە؟ كوردستان تا چەند ئامادەیی‮ ‬بوون بە دەوڵەتی‮ ‬تێدایە؟

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬دەوڵەت بە بڕیاریكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروست نابێت،‮ ‬بەڵكو بریتییە لە پرۆسەیەكی‮ ‬دوورودرێژی‮ ‬چەندەها ساڵە،‮ ‬تایبەتەمەندییەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەم مەسەلەیەدا بریتییە لەوەی‮ ‬كە ئێمە لە‮ ‬25 ساڵی‮ ‬رابردوو حەز و ویستی‮ ‬ئێمە بۆ دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ كاركردن بووە لەسەر موئەسەسات و دام و دەزگاكانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬هەندێك دەوڵەت هەن كە‮ ‬ڕادەگەینرێت ئینجا دەست بە پرۆسەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬موئەسەساتی‮ ‬دەوڵەت دەكەن‮. ‬بۆ نموونە كە عێراق لە ساڵی‮ ‬1920 دروستكرا لەسەر دەستی‮ ‬بەریتانییەكان موئەسەساتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نەبوو،‮ ‬پاشان دەستكرا بەموئەسەسات و دامەزراندنی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و‮... ‬ئێستا ئێمە ئەم قۆناغەمان بڕیوە،‮ ‬لە‮ ‬25 ساڵی‮ ‬رابردوو هەرچی‮ ‬دام و دەزگای‮ ‬دەوڵەتە دروستمانكردووە‮. ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەنجوومەنی‮ ‬و وەزیران و پەرلەمان و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە و‮.. ‬مان هەیە‮. ‬كەواتە ئێمە كە دەوڵەت رادەگەیەنین لەسەر پرۆسەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت نین‮. ‬ئێمە نیوەی‮ ‬رێگەكەمان زیاتر بڕیوە‮. ‬ئەوەی‮ ‬لە داهاتوو دەیكەین تەنها گۆڕینی‮ ‬چەند ناوێكە لە موئەسەساتەكان لە هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵیەتییەوە بۆ دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ‮. ‬هەنگاوی‮ ‬باشمان بڕیوە لە زۆر‮ ‬ڕوو‮. ‬دیموكراسیترین ناوچە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ڕاستە كەموكوڕییمان هەیە‮. ‬بەڵام هەنگاوی‮ ‬باشمان هاوێشتووە و قۆناغی‮ ‬باشمان بڕیوە،‮ ‬لە كوردستان مافی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬تر فەراهم كراوە بێ جیاوازی،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێمان كە سەدان ساڵە دەوڵەتن،‮ ‬ئەو نەتەوانەی‮ ‬تیایاندا دەژین مافی‮ ‬ئەوەیان نییە جلی‮ ‬خۆیان بپۆشن و بە زمانی‮ ‬خۆیان قسە بكەن‮. ‬بۆیە ئێستا لە هەموو كات زیاتر ئامادەیی‮ ‬بوونمان بۆ دەوڵەت تێدایە‮.‬

* ‬دواخستنی‮ ‬ریفراندۆم تاچەند كاریگەری‮ ‬دەروونی‮ ‬و سلبی‮ ‬دەبێت؟‮ ‬

د.محەمەد حاجی‮: ‬دواخستنی‮ ‬كارەساتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەبێت‮ . ‬سەركرداتیەتی‮ ‬كوردستان ئەگەر گرەنتییەكی‮ ‬تەواو وەرنەگرێت بە هیچ شێوەیەك نابێت دوابخرێت‮. ‬ئەم ئیرادەیەش لەسەر دواخستنی‮ ‬بە هیچ شێوەیەك نیازێك نییە بۆ دواخستنی‮ ‬نە لە لایەن جەنابی‮ ‬سەرۆك نە لە لایەن سەركردایەتیی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮. ‬سەرۆك بە ئاشكرا دەڵێت‮: ‬ئەگەر نەزانم ئەم پڕۆسەیە سەركەوتوو دەبێت موجازەفە بە خەڵكی‮ ‬كوردستان ناكەم‮. ‬بەڵام تۆ بتەوێت خەونێكی‮ ‬دەیان ساڵە لە هەڵكەوتەیەكی‮ ‬جوگرافی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە رۆهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بێنیتەدی‮ ‬كە هەر چوار دەورەمان وڵاتانی‮ ‬داگیركرانی‮ ‬كوردستانە‮. ‬بمانەوێ هیچ موجازفەیەكی‮ ‬تیانەبێت بە بڕوای‮ ‬واقیع بین نین لەڕووی‮ ‬سیاسییەوە‮. ‬خۆمان لە چەند ساڵی‮ ‬رابردوو بۆ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ سەلماندوومانە گەلی‮ ‬كوردستان و سەركرادایەتییەكی‮ ‬لەو ئاستەدایە بتوانێت ئیرادەی‮ ‬ئەم ناوچەیە بكات بە دروستبوون دەوڵەتیش،‮ ‬ئێمە بە تەواوی‮ ‬گەیشتوونەتە بنبەست لە دیالۆگ و گفتوگۆكردن لەگەڵ حوكمڕانی‮ ‬بەغدا بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوانمان‮. ‬هەروەها لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێو دەوڵەتییەوە باشووری‮ ‬كوردستان هەنگاوی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬ناوە و دۆستمان زۆرە،‮ ‬هەروەها لە شەڕێكی‮ ‬خۆێناوی‮ ‬لەگەڵ داعش بۆ هەموو دونیا سەلماندمان ئێمە هێزێكین دەكرێ متمانەمان پێبكەن‮. ‬هێزێكی‮ ‬ئازادیخواز و دیموكراسیخوازین،‮ ‬دەكرێت لە ناوچەكە بۆ گۆڕینی‮ ‬هاوكێشە سیاسییەكان گرەومان لەسەر بكرێت‮. ‬بۆیە هەموو ئەم فاكتەرانە كاریگەرییان دەبێ كە ئێمە ئامادەین بەرەو دروستبوونی‮ ‬بوون بە دەوڵەت‮. ‬

* ‬كاریگەری‮ ‬وپەرتەوازەیی‮ ‬و لێكترازانی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد لەڕووی‮ ‬سیاسییەوە چ كاریگەریی‮ ‬و سستیەك بۆ هەنگاونان بەرەو پڕۆسەی‮ ‬بەدەوڵەتبوون دروست دەكات؟

د.محەمەد حاجی‮: ‬بێگومان‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد گرنگە ئێمە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬باشوور لە پڕۆسەیەكداین پێیدەگوترێ پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ . ‬لە سیاسەتدا دەكرێ جیاوازی‮ ‬بۆچوونەكان وەك‮ ‬یەك نەبن‮. ‬لەبەر ئەوە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬باشترە ئەگەر هەبێت،‮ ‬بەڵام ئەگەر نەشبوو ئەوە نییە هیچ شتێكی‮ ‬تر نەكرێت و هیچ هەنگاوێكی‮ ‬تر نەنێین‮. ‬عێراق‮ ‬97 ساڵە دەوڵەتە،‮ ‬بەڵام ئایا‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬عێراق دەستەبەركراوە؟‮! ‬ئەی‮ ‬بۆ ئەوان دەوڵەتن؟ لە توركیا دوای‮ ‬نزیكی‮ ‬سەد ساڵ لە دروستبوونی‮ ‬هەوڵی‮ ‬كودەتا درا بۆ‮ ‬ڕووخانی‮ ‬سیستەمێك كە بەشێوەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬هاتبووە ئاراوە‮. ‬منیش دەڵێم ئەگەر‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬هەبێت زۆر باشترە‮ ‬،‮ ‬بەڵام دەشكرێ هێزێك‮ ‬یان دوو هێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەبێ جیاوازبن‮ . ‬هەروەها دەكرێ لایەن و هێزی‮ ‬سیاسیش هەبێت لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیش نەبێ مادام باوڕمان وایە ئێمە لە پڕۆسەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬داین دەكرێ‮ ‬ڕای‮ ‬جیاوازیش هەبێت لەسەر پرسە جیاوازیەكان و خەڵكانێكیش هەبن لەگەڵ نەخێر بن‮ . ‬بۆیە پێموایە واقیعی‮ ‬نییە كە ئێمە چاوەڕێی‮ ‬سەد لە سەدی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نیوماڵی‮ ‬كورد بكەین‮ .‬

* ‬لەواقیعدا ئەوانەی‮ ‬باس لە دواخستن و دەنگدان بە نەخێر دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئەوانیش دەڵێن ئامانجمان سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬هەروەها زۆرجار هەندێ لەو هێز و لایەنە سیاسیەنەی‮ ‬لە گۆڕەپانەكەن ئەوە بڵاودەكەنەوە دروستكردنی‮ ‬ئەم بۆچوونە جیاوازانە دەستی‮ ‬پارتی‮ ‬لە پشتەوەیە بۆ پەرتەوازەیی‮ ‬لە نێو لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬تر،‮ ‬بۆ ئەوە دەڵێی‮ ‬چی؟

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬ڕاستە قسە زۆر دەكرێت،‮ ‬راستە بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬هیچ لایەنێك نەیگوتووە لەگەڵ سەبەخۆیی‮ ‬كوردستان نین‮. ‬ئێستا لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەڵێت كاتی‮ ‬نییە و پێویستە دوابخرێت بۆ كاتێكی‮ ‬تر‮. ‬بەڵام بەڕای‮ ‬من داواكانیان زۆر لاوازە‮. ‬باشە ئەگەر نەمانكرد بەدیل چییە؟‮!‬

* ‬كەوابێ ئەم داواكارییەی‮ ‬ئەوان لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟

د.محەمەد حاجی‮: ‬هۆكارێكیان دەگەڕێتەوە بۆ قووڵبوونەوەی‮ ‬جیاوازیی‮ ‬لەنێوان ئەم هێز و لایەنانە لەگەڵ پارتی‮ ‬لەسەر هەندێ بابەتی‮ ‬تر‮. ‬هۆكارێكی‮ ‬دیكەیشیان بە بڕاوی‮ ‬من‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬ئەجێندای‮ ‬سیاسی‮ ‬دەرەكییە لەسەر هەندێ لە لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬

* ‬كەناڵ و دەزگای‮ ‬راگەیاندن هەیە لە كوردستان بانگەشە بۆ دەنگی‮ ‬نەخێر‮ ‬و دواخستنی‮ ‬ریفراندۆم دەكات،‮ ‬خوێندنەوەت بۆ ئەوە چییە؟

د.محەمەد حاجی‮: ‬پێموانییە هیچ كەناڵ و دەزگایەكی‮ ‬بێلایەن هەبێ لە كوردستان‮ . ‬سەرجەم كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندن سەر بەلایەنێك لە لایەنە سیاسییەكانن‮. ‬لەڕووی‮ ‬دیموكراسییەوە پێموایە مادام‮ ‬بەڵێ‮ ‬و‮ ‬نەخێر‮ ‬هەیە شتێكی‮ ‬ئاساییە،‮ ‬بەڵام وەك خۆم زۆر پێم قورسە خەڵكانێك هەبن خۆیان پێ كورد بێ دەنگ بە‮ ‬نەخێر‮ ‬بدەن و كەمپین بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬نەخێر بكەن دژی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬

* ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان بەبێ بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان و كۆمەڵ ئیسلامی‮ ‬كە ئەوانیش بە دوو هێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬دادەنرێن،‮ ‬چ كاریگەرییەكی‮ ‬لەسەر پرۆسەی‮ ‬بەڕێوچوونی‮ ‬ریفراندۆم دەبێت؟

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬زۆر هەوڵدرا ئەوان نەهاتن بەدەم داواكاریی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬كە ئێستاش پەرلەمان بەبێ ئەوان كاراكرایەوە حاڵەتێكی‮ ‬زۆر ئاساییە،‮ ‬ئەوان پێشتریش ئۆپۆزسیۆن بوون،‮ ‬كەچی‮ ‬كوردستانیش بەرێوەچوو پەرلەمان و حكوومەتیش كاری‮ ‬خۆیان كردووە،‮ ‬بۆیە بەبێ بوونی‮ ‬ئەوانیش زۆر زۆر ئاساییە،‮ ‬دەكرێ جارێكی‮ ‬تر ببنەوە ئۆپۆزسیۆن و كاری‮ ‬سیاسیی‮ ‬خۆیان بكەن‮. ‬نەهاتنە پێشی‮ ‬ئەوانیش دەگەڕێتەوە بۆ هەندێ حیساباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان،‮ ‬لەوانە‮ ‬ڕەنگە پێیان وابێ گەڕانەوەیان بۆ پەرلەمان كاریگەریی‮ ‬سلبی‮ ‬هەبێت لەسەر‮ ‬ڕێژەی‮ ‬دەنگدەرانیان لە هەڵبژاردنی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬لەوانەیە باوەڕیان وابێت بە گەڕانەوەیان شتێكی‮ ‬ئەوتۆیان پێناكرێت ئەگەر بهاتبووانایەوە ناو پڕۆسەكەوە‮، ‬خاڵێكی‮ ‬تر ئەوەیە كە‮ ‬1/11 ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردن دیاریكراوە بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەوانەیە‮ ‬یەكێ لە بیركردنەوەكانیان ئەوەبووبێت بۆ ئەم ماوە كورتە بۆ بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمان‮.‬

* ‬هەڵبژاردن لە‮ ‬1/11 لە كاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆیدا ئەنجام دەدرێت؟‮ ‬

د.محەمەد حاجی‮: ‬وەك پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئامادەین هەڵبژاردنەكان لە كاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆیدا ئەنجام بدرێت‮. ‬

* ‬دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم چ هەنگاوێك ده‌هاوێژرێت بەرەو سەربەخۆیی؟

د.محەمەد حاجی‮:‬‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬ئەنجامەكە بەرنامەی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەستپێدەكات‮ ‬،‮ ‬وا تەسەوڕ‮ ‬دەكرێت دەنگی‮ ‬بەڵێ سەر بكەوێت‮. ‬دوای‮ ‬ئەوە قۆناغی‮ ‬دەسپێكردنی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬جوڵەیەكی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬گەورە دەستپێدەكات لە لایەن باشووری‮ ‬كوردستانەوە لەگەڵ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و چوار دەورەكانی‮. ‬ئەگەر‮ ‬25/9 بە بەڵێ‮ ‬یەكلایی‮ ‬بێتەوە بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬گرنگە و نیوەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتەكەیە‮. ‬نیوەكەی‮ ‬تر باوەڕیانوایە زۆرترین گفتوگۆ بكەین لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە بتوانین قەناعەتیان پێ بكەین كە پڕۆسەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬پڕۆسەیەكی‮ ‬ئاشتییانە و دیموكراسیخواز نەبێت‮. ‬پێموایە بارودۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬و داراییمان لە ئێستاشدا باشتر نەبێت خراپتر نابێت،‮ ‬ئەو ترس و دڵەڕاوكێیانەی‮ ‬هەن،‮ ‬ئەجێندای‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسین بۆ خەڵك دروستی‮ ‬دەكەن‮. ‬دوای‮ ‬9/25‮ ‬دەچینە قۆناغی‮ ‬هانگاونان،‮ ‬دەشكرێ كاتێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬پێ بچێت،‮ ‬چونكە پڕۆسەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەت كارێكی‮ ‬ئاسان نییە كاری‮ ‬زۆر دەوێت،‮ ‬تا بۆمان بكرێت دەبێ لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬و دۆست پەیدا بكەین،‮ ‬ئەم پشتیوانیكردنە بەشێكی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬دوولایەنەیە‮. ‬دەبێ قەناعەتمان بەوە هەبێ كە هەندێ وڵات هەن بەرژەوەندیان لەگەڵ كوردستان دەبێت‮ ‬،‮ ‬هەندێكیش بەپێچەوانەوە‮. ‬ئیتر واقعێكی‮ ‬تازە لە ناوچەكەدا دروست دەبێت،‮ ‬كە دەبێت ئەم واقیعە تازەیە مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا‮ ‬بكرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌