2017-09-27

دیمانە/عـەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬شارەزوور 

بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ(خـەبات‮) ‬دەڵێ‮" ‬ئەو نەخۆشیانەی‮ ‬ساڵانە رووبەڕووی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬سەوزە و میووەی‮ ‬شارەزوور دەبنەوە،‮ ‬كاریگەری‮ ‬ئەوتۆیان نییە‮". ‬عەبدولكەریم عارف تەوێڵەیی‮ ‬دەڵێت‮" ‬هێنانی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسـێ لەكـاتی‮ ‬پێشگەیشتنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬ناوخۆیدا جووتیاران لە چـاندنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬رووەكییەكان ساردەكـاتەوە و مایەچوویان دەكات‮". ‬لە شارەزوور زیاتر لە‮ ‬1800 ‮ ‬جـووتیار ساڵانە خەریكی‮ ‬چانـدنی‮ ‬گـەنمن،‮ ‬كە دەتوانن نزیكەی‮ ‬30 ‮ ‬هەزار تەن گەنم بەرهەم بهێنن،‮ ‬بـەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شـارەزوور دەشڵێت‮" ‬بەرهەمی‮ ‬گەنمـی‮ ‬شارەزوور لە پێداویستی‮ ‬ناوچەكە زیاترە‮". ‬ بەپێی‮ ‬ئاماری‮ ‬بەڕێوەبـەرایەتی‮ ‬كشتوكـاڵی‮ ‬شارەزوور لە سنورەكـەدا ساڵانـە‮(‬2713‮) ‬جووتیار بە كشتوكاڵكردنـەوە خەریكن،‮ ‬كە بـەشـێكی‮ ‬زۆریـان خـەریكی‮ ‬چاندنی‮ ‬گەنمن‮. ‬رووبەری‮ ‬گشتـی‮ ‬زەوی‮ ‬شـارەزوور‮ ‬114 هەزار دۆنمە،‮ ‬لـەو رووبەرە‮ ‬67 ‮ ‬هەزار و‮ ‬255 ‮ ‬دۆنمی‮ ‬شیاوە بۆ كشتوكاڵكردن،‮ ‬كـە‮ ‬52 هەزار و‮ ‬277 ‮ ‬دۆنمی‮ ‬دێمـە و‮ ‬14 ‮ ‬هـەزار و‮ ‬978 ‮ ‬دۆنمی‮ ‬بەراوە‮. ‬بەپـێی‮ ‬ئاماری‮ ‬هەمان بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬لـە وەرزی‮ ‬زستانـدا زیـاتر لە‮ ‬12 ‮ ‬جـۆر میـووە و سـەوزە و بەرووبومی‮ ‬دیـكەی‮ ‬رووەكی‮ ‬و لە وەرزی‮ ‬هاوینیشدا زیاتر لە‮ ‬16 ‮ ‬جۆر دەچێنرێت‮.‬ 1800 ‮ ‬جووتیار لە شارەزوور ساڵانە خەریكی‮ ‬چاندنی‮ ‬گەنمن،‮ ‬بـەوتەی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور ساڵانە‮ ‬25‮ -‬30 ‮ ‬هـەزار تـەن گەنم لە شارەزوور بەرهەم دەهێنـرێت،‮ ‬ئەمەش لەپێداویستی‮ ‬ناوخۆ زیاترە،‮ ‬ئەمساڵ حكومەتی‮ ‬عێـراق تەنیا لە‮ ‬52%ی‮ ‬گەنمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان وەرگرت،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا ساڵی‮ ‬رابردوو لە‮ ‬70%ی‮ ‬گەنمـی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لەلایەن بەغداوە وەرگیرا،‮ ‬بەوپێی‮ ‬ئەو ئامارەی‮ ‬لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور دراوەتە(خەبات‮) ‬ساڵانە نزیكەی‮ ‬55 هەزار دۆنم زەوی‮ ‬شارەزوور بە گەنـم دەچێنرێت‮.‬ بەهۆی‮ ‬بڕیارەكەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقەوە هەزاران تەن گەنمی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە دەرەوەی‮ ‬سایلۆكان مایەوە‮. ‬لەو بارەیەوە عەبدولكەریم عارف دەڵێ‮" ‬وەرنەگرتنەوە گەنم لەلایەن حكومەتی‮ ‬عێراقەوە كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬هەیە و هۆكارێكە بۆ هەزران فرۆشكردنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬جووتیاران،‮ ‬ئەم بڕیارە بووەتە هۆی‮ ‬ئـەوەی‮ ‬جووتیاران لە چاندی‮ ‬گەنم ساردبوونەوە و چاندنیشی‮ ‬كەم بكات و زیانی‮ ‬ئابووری‮ ‬هەبووە‮". ‬هەر ئەمساڵ حكومەتی‮ ‬عیراق‮ ‬442 ‮ ‬هەزار تەن گەنمی‮ ‬لە جووتیارانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كڕییەوە‮.‬ لەشارەزوور لەوەرزی‮ ‬چاندنی‮ ‬بەرووبومە رووەكییەكاندا چەند نەخۆشییەك بڵاودەبێتەوە كە سەرەكیترینیان سن و مێروویە كە رووبەڕووی‮ ‬گەنم دەبێتەوە،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور دەڵێت‮" ‬نەخۆشییەكان كاریگەرییەكی‮ ‬ئەوتۆیان نییە‮". ‬یەكێك گلەییەكانی‮ ‬جووتیارانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ساغ‮ ‬نەبوونەوەی‮ ‬بەرهەمەكانیان لەكاتی‮ ‬پێشگەیشتنیدا،‮ ‬عەبدولكەریم عارف دەڵێ‮" ‬بەتەواوی‮ ‬هاوردەی‮ ‬بەرهەمەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ قەدەغە نەكراوە و ئەمەش جووتیاران سارد دەكاتەوە و بەرهەمەكانیان لە بازاڕدا پارە ناكات‮".‬ بەڕێوەبەری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬شارەزوور گوتیشی‮" ‬لەكاتی‮ ‬پێشگەیشتنی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬ناوخۆدا وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ ساڵانە قەدەغە بەرهەمی‮ ‬دەرەكی‮ ‬دەكات،‮ ‬بەڵام زۆر جار بڕیارەكە وەكو خۆی‮ ‬لە خاڵە سنوورییەكان جێبەجێ ناكرێت و لە رێگای‮ ‬ترەوە هـاوردە دەكرێت ئەوەش كاریگەری‮ ‬لەسەر بازاڕی‮ ‬بەرهەمە خۆماڵییەكان و ئاستی‮ ‬بازاڕیان دەبێت‮". ‬ عەبدولكەریم عارف دەشڵێت‮" ‬بەهۆی‮ ‬هاوردەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬سەوزە و میووە جووتیار مایەپووچ دەبێت و بەرهەمەكەی‮ ‬ساغ‮ ‬نابێتەوە،‮ ‬مەیلی‮ ‬بۆ كشتوكاڵكردن نامێنێت‮". ‬ئەو بەڕێوەبەرە نمونەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێنایەوە ئەمساڵ بەرهەمەكانی‮( ‬پیازی‮ ‬وشك،‮ ‬تەماتە،‮ ‬بیبەر،‮ ‬خەیار،‮ ‬هەڵوژە،‮ ‬ئاڵو باڵو‮) ‬و چەندیـن بـەرهەمی‮ ‬تر لەبـازاڕدا هەرزان فرۆشكراون،‮ ‬وەكو ناوبراو دەڵێت‮" ‬هەرزان فرۆشییەكە بەهۆی‮ ‬هاوردەی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئەو بەرهەمانە بووە لە وڵاتانی‮ ‬دراوسێیەوە‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌