2017-09-30

محەمەد مەسیفی

كوردستانیان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ریفراندۆمیان كرد و دواتر بە جۆش و خرۆشێكی‮ ‬بێوێنە‮ ‬ڕوویان كردە سندووقەكانی‮ ‬دەنگدانەوە‮. ‬هاوكات گەڵ ئەم جۆش و خرۆشە شورشگێریە جەماوەریەشدا،‮ ‬بەشێك دڵەراوكێی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئاخۆ چ داهاتوویەك چاوەڕوانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات و ئەگەرە چاوەڕوان كراوەكانی‮ ‬بەردەممان ئەرێنی‮ ‬دەبن‮ ‬یا نەرێنی‮. ‬لە هەمووشی‮ ‬گرینگتر ئایا ئەم ریفراندۆمە دەبێتە دەرگایەك و دەرفەتێك بەرەو ئامانجی‮ ‬درووست كردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردیەوە،‮ ‬یا لە شوێن خۆیدا قەتیس دەمێنێ؟

وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارانە لای‮ ‬داهاتوو و ئەگەرە چاوەروان كراوەكانە‮. ‬بەڵام ئاشكرایە كورد هیچ بەدیڵیكی‮ ‬تری‮ ‬لە بەردەمدا نەبوو‮. ‬

ڕاستە بیرۆكەی‮ ‬ئەم بڕیارە بە پلەی‮ ‬یەكەم لای‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬كورد بوو،‮ ‬بەڵام دواتر بڕیاری‮ ‬ریفراندۆم كەوتە لای‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان بە گشت چین وتوێژەكانەوە‮. ‬هەروەك بینیمان ئاستی‮ ‬خرۆشانی‮ ‬جەماوەری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬كردنی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬گشت پرسی‮ ‬لە دەست سەركردایەتی‮ ‬كورد دەرچوو و بوو بە پرسێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و كوردستانیان بە دەرخستنی‮ ‬ئەو پەڕی‮ ‬ئاستی‮ ‬بەرپرسیارەتیەوە،‮ ‬ئامادەیی‮ ‬خۆیان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬گشت پرسیەكە خستە روو‮.‬

دەركەوت جەماوەری‮ ‬خۆراگری‮ ‬كوردستان وێڕای‮ ‬تێبینی‮ ‬و تەنانەت ناڕەزایەتیەكانیشیان لە ئەداوكارو چالاكیەكانی‮ ‬حكوموتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئامادەن لە حاڵەتی‮ ‬پشتگیری‮ ‬كردن لە پرسە چارەنووسازو نیشتیمانیەكان پشتی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەرنەدەن و بەدەنگ بانگەوازەكانیانەوە بچن‮. ‬

ئەنجامدانی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬لە پێناو ئامانجێكی‮ ‬باڵای‮ ‬وەك سەربەخۆیی،‮ ‬هەمووو بەستەڵەكە سایكۆلۆژیەكانی‮ ‬شكاند بۆ هەموو ئەوانەی‮ ‬هەم لە بەرەی‮ ( ‬بەڵێ‮) ‬دابوون‮ ‬وهەم ئەوانەی‮ ‬بە هەر هۆكارێك بێت خۆیان لە بەرەی‮ ( ‬نەخێر‮) ‬دا بینیەوە‮.‬

ئێستا هەموو جیهان دەزانێت گەلی‮ ‬كورد لە كوردستانی‮ ‬باشور خوازیاری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەت و قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬تایبەت بە خۆیەتی‮. ‬بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بوو،‮ ‬كورد مایەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و ئارامی‮ ‬و تەناهین لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستی‮ ‬پڕ‮ ‬لە شەڕو ئاشوب و پێكدادان‮. ‬

ڕاپرسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشور سەلماندی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بێ موجامەلە،‮ ‬ئەو كەسایەتیەیە دەتوانێ شانی‮ ‬خۆی‮ ‬بداتە بەر بەرپرسیارەتی‮ ‬هەڵگرتنی‮ ‬ئەم ئەركە مەزن و ستراتیژیەوە‮.‬

جەنابیان خۆی‮ ‬لەگەڵ جیا نەكردەوەو هاتە ناویان مەبەست و مەرامی‮ ‬خۆی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بۆ هەموو لەیەك تەنانەت نەیارانیش روون كردەوە‮. ‬من دڵنیان جەنابیان،‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬یا سبەی،‮ ‬بە نزیك بوونەوە لە گەل،‮ ‬توانای‮ ‬بە ئامانج گەیاندنی‮ ‬ئاواتی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە كەوا خۆی‮ ‬لە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستاندا دەبینێتەوە‮. ‬

بێگومان ئەم‮ ‬ڕاپرسیە بۆ تاكە شەخس و حزب و گرووپێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو نەبوو،‮ ‬بەڵكو‮ ‬پرسێك بوو پەیوەندی‮ ‬بە دواڕۆژی‮ ‬گەلەوە هەبوو بە نەوەكانی‮ ‬داهاتووشەوە‮.‬

شاعیرێكی‮ ‬عەرەب ئەڵێت‮:‬

اذا‮ ‬غامرت فی‮ ‬شرف مرروم

فلا تقنع بما دون النجوم

فطعم الموت فی‮ ‬امر حقیر

كطعم الموت فی‮ ‬امر عضیم

واتە،‮ ‬ئەگەر ریسكت كرد بۆ گەیشتن بە ئامانجێكی‮ ‬شەرەفمەندانە،‮ ‬قەناعەتت نێت تا نەگەی‮ ‬بە لووتكە‮ (‬ئەستێرە‮). ‬ئەگەر مردیشی‮ ‬لە پێناوی‮ ‬مەبەستێكی‮ ‬سووك و كەم بایەخ،‮ ‬چێژی‮ ‬مەرگت هەر هەمان چێژە لە پێناوی‮ ‬مەبەست و ئامانجێكی‮ ‬مەزن‮.‬

چۆن بژی‮ ‬شەرتە نەوەك‮ ‬چەندە بژی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌