2017-09-30

خه‌بات: رەمزی‮ ‬میرەكانی

كیڤین دی‮ ‬برۆین،‮ ‬یاریزانی‮ ‬بەلجیكی‮ ‬یانەی‮ ‬مانچستەر ستی‮ ‬ئینگلیزی،‮ ‬باسی‮ ‬ئەو پێداهەڵگوتنەی‮ ‬كرد،‮ ‬كە لەلایەن راهێنەرە ئیسپانییەكەی،‮ ‬پیپ گواردیۆلاوە بۆی‮ ‬هاتووە،‮ ‬بەوەی‮ ‬یەكێكە لە باشترین ئەستێرەكانی‮ ‬جیهان‮. ‬دی‮ ‬برۆین لە لێدوانی‮ ‬بۆ رۆژنامەی‮ ‬دەیلی‮ ‬ستار وتی‮:"‬ئەو وتانەی‮ ‬گواردیۆلا وام لێدەكات زۆر دڵخۆش بم،‮ ‬بەڵام فشاری‮ ‬زۆریشم دەخاتە سەر،‮ ‬وام لێدەكات هەوڵ بدەم باشترین ئاستم لەگەڵ تیپەكە پێشكەش بكەم‮". ‬وتیشی‮:"‬لەوەتەی‮ ‬هاتوومەتە مانچستەر ستی،‮ ‬ئاستم لە هەڵكشان و داكشان دایە،‮ ‬بەڵام لە سەرەتای‮ ‬ئەو وەرزەوە،‮ ‬وا هەست دەكەم لە جاران باشترم و ئاستی‮ ‬بەرزتر پێشكەش دەكەم‮".

‬روونیشی‮ ‬كردەوە‮:"‬لەوانەیە ژمارەی‮ ‬گۆڵەكانم كەمی‮ ‬كردبێت،‮ ‬بەڵام ئەوەم بەلاوە گرنگ نییە،‮ ‬بەردەوام هەوڵ دەدەم دەرفەتی‮ ‬گۆڵكردن بۆ هاوتیپەكانم بڕەخسێنم،‮ ‬زیاتر چێژ لە رەخساندنی‮ ‬دەرفەت وەردەگرم،‮ ‬نەوەكو گۆڵ تۆماركردن‮". ‬دی‮ ‬برۆین لە كۆتاییدا وتی‮:"‬ئەو شتەی‮ ‬زیاتر پێوەی‮ ‬سەرقاڵم ئەوەیە،‮ ‬یارمەتی‮ ‬ستی‮ ‬بدەم بەهەموو شێوەیەك بباتەوە،‮ ‬نۆرەی‮ ‬گۆڵكردنیش هەر دێت،‮ ‬بەڵام تاكو تیپەكەمان بباتەوە،‮ ‬بایەخ بەهیچ شتێكی‮ ‬دیكە نادەم‮". ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌