2017-10-01

شۆڕش پشدەری‮

ئیزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق لە‮ ‬28/ئەیلوولی‮ ‬1963 لەئەشكەوتی‮ ‬گردەڕەش دامەزراوە،‮ ‬لەسەرڕاسپاردەی‮ ‬ڕابەری‮ ‬كورد مستەفابارزانی‮ ‬نەمر‮ . ‬بارزانی‮ ‬نەمر كەڕابەری‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزنی‮ ‬دەكرد،‮ ‬لەوهەل ومەرجە سیاسی‮ ‬یە نویەدا بڕیاریدا،‮ ‬كەئیزگەیەك دامەزرێنن،‮ ‬تاكو دەنگی‮ ‬زوڵاڵی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كورد،‮ ‬بەگوێی‮ ‬ئازادیخوازان ونیشتیمان پەروەراندا بچریكێنێ وگەلی‮ ‬كوردستان لەو شۆڕشە مەزنە ئاگاداربێت و تۆزێك لەزام وئازارەكانیان كەم كاتەوە وخۆشی‮ ‬وئارامیان پێ ببەخشێت‮.‬

دەنگی‮ ‬زوڵاڵی‮ ‬ئیزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عیراق،‮ ‬هەموو ئێوارەخوانێك دەبوە میوانی‮ ‬هەرەئازیزی‮ ‬ماڵەكوردان وخەڵكی‮ ‬كوردستان بەجۆش وخرۆشەوە گوێبیستی‮ ‬سەداودەنگ وهەڵمەتی‮ ‬پێشمەرگەو چالاكی‮ ‬پارتی‮ ‬زانی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬ئەیلوول وگوڵان دەبوون و بەئارەزو تامەزرۆوە گوێیان بۆقوڵاغ‮ ‬دەكردو دڵ وڕوحیان بەهەواڵی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لەشكری‮ ‬شۆڕشگێری‮ ‬كوردستان،‮ ‬گەش،‮ ‬گەش دەبۆوەو دەبووبەهۆی‮ ‬جۆشدانەوەی‮ ‬ئیڕادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮.‬

لەم بارودۆخەدا كەشۆڕشی‮ ‬كورد،‮ ‬بەرەوپێشەوە هەنگاوی‮ ‬دەنا،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئیزگەیەك كەدەوری‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كورد ببینێت،‮ ‬زەرورەتێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬بوو لەم قۆناخە هەستیارەداو،‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بوو بۆشۆڕشی‮ ‬كورد لەناوخۆو دەرەوەدا،‮ ‬هەروەها لەڕوویی‮ ‬سایكۆلۆژییەوە سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەبوو،‮ ‬چونكەكۆمەڵانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زانیان شۆڕش ئیزگەی‮ ‬هەیە ولەبواری‮ ‬مەعنەویدا تەكانێكی‮ ‬بەجوڵانەوەی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كورداو بەشێوەیەكی‮ ‬خراپیش بۆ دوژمنان وناحەزانی‮ ‬كورد شكایەوە و ئەوانیشی‮ ‬چەند هەنگاوێك لەپاشەكشەدابوون‮, ‬ئیزگەی‮ ‬كوردستان لەسەرانسەری‮ ‬كوردستان دەنگی‮ ‬زوڵاڵی‮ ‬ئەبیستراو شەپۆلەكانی‮ ‬دەگەیشتنە دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬ئەوەش بووبەجێگەی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆناوخۆی‮ ‬ئەووڵاتانەی‮ ‬كەكوردیان‮ ‬تێدایە،‮ ‬چونكە كوردستانیان بەگوێبیستی‮ ‬ئەوئیزگەیە،‮ ‬هەستی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬ونیشتیمان پەروەری‮ ‬لەكەللەی‮ ‬ئەدان ولەڕژێمەكانیان‮ ‬یاخی‮ ‬دەبوون،‮ ‬كەگەلی‮ ‬كوردیان دەچەوساندەوە‮.

‬هەركەڕژێمی‮ ‬عێراق زانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بۆتە خاوەن ئیزگە،‮ ‬ڕژێمی‮ ‬شۆڤێنستی‮ ‬بەعس كەوتەدژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬وتیرۆریان كرد،دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی‮ ‬حیزبی‮ ‬بەعس تەشویشیان لەسەرداناو،تا وەكو دەنگی‮ ‬زوڵا ڵ وبەجۆش وخرۆشی‮ ‬نەگاتە خەڵكی‮ ‬كوردستان وچین وتووێژەكانی‮ ‬ناوكۆمەڵگا نائومێدبكات ولەشۆڕشیان دووربخاتەوە،‮ ‬ئەوتەشویشە زۆر ئیزعاج بوو،گۆرانیەكی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬بوو بەناوی‮ (‬هەنی‮ ...‬هەنی‮ ) ‬دەنگۆ بڵاوبۆوە كە حكومەتی‮ ‬عیراق هانی‮ ‬هانی‮ ‬خستۆتە سەرئیزگەی‮ ‬كوردستان‮.‬ئیزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستان جێگای‮ ‬لەدڵی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستاندا كردبۆوەو خەڵك بەگشتی‮ ‬تامەزرۆی‮ ‬گوێبیستی‮ ‬بوون ولەكوێرەگوندەكان وناوچەئازادكراوەكان خەڵك بەئاشكرا دەیان كردەوە،‮ ‬بەڵام لەشاروشارۆچكەكانی‮ ‬ژێردەستی‮ ‬ڕژێم بەدزییەوە گوێیان لێ دەگرت،‮ ‬نەكوئاشكرابن،‮ ‬چونكە هەركەسێك ئاشكراببوبایە كەگوێی‮ ‬لەئیزگەی‮ ‬كوردان گرتووە،‮ ‬ئەوەبێگومان‮ ‬یان مەرگ‮ ‬یان زیندان چاوەڕێی‮ ‬دەكرد‮! ‬ئیزگەی‮ ‬كوردان لەوڕۆژگارەدا خەباتێكی‮ ‬دیاروبەرچاوبوو،‮ ‬چونكە خەڵكی‮ ‬كوردستان ئاگاداری‮ ‬ڕەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬وكۆمەڵایەتی‮ ‬نیشتیمانەكەیان بوون،‮ ‬دەیان زانی‮ ‬رۆژانە چی‮ ‬دەقەومێت،‮ ‬ئەوڕۆژانەی‮ ‬كە چالاكی‮ ‬پێشمەرگە بڵاودەكرایەوە،‮ ‬خەڵكی‮ ‬میللەت پەروەری‮ ‬كوردستان زۆر بەتاسوقەوە گوێبیستی‮ ‬دەبوون ودەیان زانی‮ ‬زەرەروزیانی‮ ‬دوژمنان چەندە وچۆنە،‮ ‬هەرهەواڵێكی‮ ‬خۆش ومژدەهێنەر‮ ‬یان سەركەوتنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانیان گوێ لێبایە،‮ ‬بۆسپێدەی‮ ‬بەیانی‮ ‬لە بازاڕوشوێنەگشتیەكاندا دەبووبەمقۆمقۆ وخۆشحاڵی‮ ‬بەسیمای‮ ‬جەماوەری‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬كوردستان دیاری‮ ‬ئەداو دەگەشانەوە‮ .‬ئیزگەی‮ ‬كوردستان‮ ‬51 ساڵ خەباتی‮ ‬بێوچانی‮ ‬دەنگی‮ ‬زوڵاڵی‮ ‬پەخشكردو لاوانی‮ ‬خوێن گەرم ودڵسۆزی‮ ‬كوردی‮ ‬هان ئەدا كە چەكی‮ ‬شەرەف ومەردایەتی‮ ‬بكەنەشان وبەرەوچیاكانی‮ ‬كوردستان هەنگاوباوێن و ببنە پێشمەرگەی‮ ‬كوردوكوردستان و شۆڕشی‮ ‬كورد ئاوەدان بكەنەوە‮ .‬ئیزگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق بەگوێرەی‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوكاتە هەرڕۆژەی‮ ‬لەناوئەشكەوتێكدا‮ ‬یان لەكوێرەدێیەكدا دادەمەزرێنرا لەبەر فڕۆكەجەنگییەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬چونكە هەمیشە بەدوای‮ ‬ئەوئیزگەیەوە بوون تاكو لەناوی‮ ‬بەرن،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬زۆرمەترسی‮ ‬بۆسەر‮ ‬ڕژێم دروستكردبوو،‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق لەیەكەم دانوستان لەگەڵ شۆڕشی‮ ‬كورد مەرجی‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬ئەوئیزگەیان وەكو خاڵێكی‮ ‬ناو دیلۆگدا دەستنیشانیانكردبوو‮ .‬ئەوەش دەیسەلماند كەئەوئیزگەیە چەندەكارگەری‮ ‬بۆشۆڕشی‮ ‬كورد هەیە و چەندە ش داگیركەران وناحەزان پێیەوە سەرقاڵ وسەخڵە ت و پەست ونیگەرانن‮.

‬لەساڵی‮ ‬1965 ئیزگەی‮ ‬كوردستان لەچۆمان بوو،‮ ‬بەڕێوەبەرانی‮ ‬ئیزگەو كارمەندەكانی‮ ‬لەقۆناخەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ونەتەوەیدا،‮ ‬هەمیشە وەك مۆمێكی‮ ‬ڕوناك داگریساون،‮ ‬بۆ دڕدانی‮ ‬شەوەزەنگی‮ ‬تاریكی‮ ‬ونەهامەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك سەربازێكی‮ ‬ون لەپێناوكوردوكوردستان،‮ ‬توانیویانە ئەوئیزگەیە بەباشترین شێوە كارپێبكەن ولەخزمەتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬لەوڕیگایەدا چەندان شەهیدی‮ ‬گیانبەختكردوودەبینرێن‮ ‬،‮ ‬لەوانە‮ (‬شەهیدان عەبدلخالق مەعروف ونیسان ئوشاتە وسەركەوت وحمەدەمین نیرۆیی‮ ‬وموحسین نیرۆیی‮ ‬و سامی‮ ‬عەبدلرحمن و‮...)‬،‮ ‬كەكاروانی‮ ‬ئەودەنگەزوڵاڵەیان گەیاندە ترۆپكی‮ ‬سەركەوتن وسەرفیرازی‮ ‬نە تەوەكەیان نیشتیمانەكەیان‮ .‬دوایی‮ ‬هەڵگریسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬26/یگوڵان ساڵی‮ ‬1976 ئیزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق،‮ ‬جارێكی‮ ‬تر بەگوڕتینێكی‮ ‬نوێوە هاتەوە مەیدانی‮ ‬خەبات وبەرخودان،‮ ‬ئەویش وێڕای‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان لە خەبات و تێكۆشان دانەبڕا، لە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬1977 ئیزگەی‮ ‬تازە‮ (‬دەنگی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق‮ ) ‬كرایەوە،‮ ‬یەكەم جار شەهید‮ (‬سامی‮ ‬عەبدلرحمن‮ ) ‬ئیزگەكەی‮ ‬كردەوە لەجیاتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر‮ .‬ئیزگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق جارێكی‮ ‬تر لەلایەن سەرۆك مەسعود‮ ‬بارزانی‮ ‬لە‮(‬9/5/1980 ‮)‬ بەوتەیەكی‮ ‬بەنرخ ئیزگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردەوە،‮ ‬بەدەنگ وسەدایەكی‮ ‬نوێخوازانە ونیشتیمانیانە،‮ ‬بۆدواجار ئیزگەیەكی‮ ‬نوێ هات لە وڵاتی‮ ‬سوید،‮ ‬لەوكاتەدا ئەودڵسۆزانەی‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر كەئیزگەنوێیەكەیان بەڕێوەدەبرد،‮ ‬لەوانە‮ (‬مسعود ساڵەیی‮ ‬وڕێبواریەڵدا و بارزانی‮ ‬مەلاخالید وئەحمەد بریفكانی‮ ‬ومامۆستائەحمەد‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئیزگەبوو‮).

‬ئەوەی‮ ‬ڕاستی‮ ‬بێت گەمارۆیەكی‮ ‬گەورە لەسەر ئیزگەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق هەبوولەلایەن‮ ‬ڕژێمی‮ ‬عێراق‮ .‬چونكە لەوكاتەدا ئەوئیزگەیە داخوازیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەگەیاند دەرەوەو كێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬بەجیهان ئاشنادەكرد‮ .‬ئیزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستان گەورەترین‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بینی‮ ‬لەڕاپەڕینی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستاندا ودەنگێكی‮ ‬زوڵاڵ وبەجۆش وخرۆشی‮ ‬گەلەكەمان بوو،‮ ‬بۆڕاماڵینی‮ ‬ستەم وجەوری‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬وسەركەوتنی‮ ‬ڕاپەڕین‮ .‬هەرگەشاوەبێت كاروانی‮ ‬ئیزگەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق وبۆخزمەتی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردو نیشتیمانی‮ ‬كوردستان

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌