2017-10-01

 ‬د. مەیادە نەجار‮‬

لەرووی‮ ‬تیۆرییەوە دەوڵەت بەكۆمەڵگەیەكی‮ ‬مرۆیی‮ ‬دەگوترێت كە لەسەر زەوییەك بژین و توانای‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬پابەندكەر و‮ ‬ڕەوا و‮ ‬یاسایی‮ ‬هەبێت،‮ ‬واتا‮ ‬یەكەمین هەنگاوی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەت ئەوەیە كە خاكێكیان هەبێت لەسەری‮ ‬بژین،‮ ‬ئەمڕۆش باسی‮ ‬لەدروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان وبەدەوڵەتبوون و دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ‮ ‬یەكێكە خەونی‮ ‬سەدان ساڵەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانیانە‮ ‬،‮ ‬بەدرێژای‮ ‬مێژوو‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەپێناوی‮ ‬ئەم پرسەدا خەباتی‮ ‬كردووە و خوێنی‮ ‬ڕشتووە،‮ ‬لێرەدا هەموو كوردێك بەدڵ و بەگیان خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕزگاربوون و سەربەخۆبوونی‮ ‬ئازادی‮ ‬كردووە،‮ ‬بێگومان لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬بەتایبەت پاش هێرشی‮ ‬داعش بۆ سەر عێراق و داگیركردنی‮ ‬نزیكەی‮ ‬40٪ی‮ ‬خاكی‮ ‬ئەم وڵاتە،‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموو كات بابەتێكی‮ ‬گەرمی‮ ‬خەڵك،‮ ‬میدیا،‮ ‬ناوەندە‮ ‬یاسایی،‮ ‬سیاسی‮ ‬و ستراتیژییەكانبووە،‮ ‬بێگومان ئەگەر ئێمە بمانەوێت چاوێك بەدروستبوون و دەركەوتنی‮ ‬چەمكی‮ ‬دەوڵەت بكەین‮ ‬پێویستە شیكردنەوەیەك بۆ ئەو وشەیە بكەین بێگومان دەوڵەت بریتیە لە خاك و دانیشتووان كە لەڕوانگەی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتییەوە دانیان پێدانراوە و مافەكاینان دەستنیشانكراوە و‮ ‬یاسا نیودەوڵەتیەكان بەگشتی‮ ‬كارییان لەسەری‮ ‬كردووە‮ ‬یان دەتوانین بلێین كە دەوڵەت بریتیە لە دەسەڵاتی‮ ‬كیانیكی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬دیاریكراو،‮ ‬بۆ وەدەستهێنانی‮ ‬مافەكان و قبووڵكردنی‮ ‬پابەندییەكان بەگوێرەی‮ ‬ڕێساكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬یاسای‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬

هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬زۆرترین خاكی‮ ‬بەپیت و بەرەكەتە هەروەها میللەتی‮ ‬كوردیش‮ ‬یەكێكە لەو میللەتانەی‮ ‬كەهەتا ئەمرۆ سەڕەڕای‮ ‬هەموو ئازارو كێشمەكێشێك خۆی‮ ‬كەلتووری‮ ‬خۆی‮ ‬پاراستووە و زمان و نەریتی‮ ‬و كەلتووری‮ ‬مێژووی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬هەبووە‮ ‬،‮ ‬ئەگەرتەماشا بكەین هەندێك میللەت وەربگرین كاتێك كەبوونە دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ وەك جەزائیر گەورەترین گرفتیان ئەوەبوو كە فەرەنسیەكان توانیو بوویان لەناخی‮ ‬میللەت بكۆڵنەوە كەلتووری‮ ‬میللەتی‮ ‬جەزائیر تێكەڵ بەفەرەنسابوو‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئێمە كورد سەرەڕای‮ ‬دابەشكردنمان لەلایەن چوار دەوڵەتەوە و هەتا ئێستاش خاوەنی‮ ‬كەلتوور و زمانێكی‮ ‬جیاوازین كە هیچ كام لەدەوڵەتە داگیركەرەكان نەیانتوانیوە لەناوی‮ ‬بەرن‮.‬

ئەگەر كەمێكی‮ ‬تر وردیینەوە دەبینین زۆر سیستەمی‮ ‬تر ئەمڕۆ بۆتە پاڵپشتێك بۆ دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتداری‮ ‬بۆ نموونە هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كۆنفدراڵی‮ ‬یان فیدراڵی‮ ‬لەهەندێك ناوچەی‮ ‬جیهاندا دەوڵەتی‮ ‬دروستكرد لەوانە هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬كۆماری‮ (‬چیكوسلۆڤاكیا‮) ‬و دابەشبوونی‮ ‬چیكۆسلۆڤاكیا لە‮ ‬1‭/‬1‭/‬1993،‮ ‬بۆ سەر دوو وڵاتی‮ ‬چیك و سلۆڤاكیا كەیەكێك لەنموونە جوانەكانی‮ ‬جیهانە كە بەئاشتی‮ ‬دەوڵەتەكان دروستبوون‮ ‬،‮ ‬هەروەها زور دەوڵەتی‮ ‬تریش لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان بەبێ جەنگ و تەنیا بەئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم‮ ‬دروستبوون وەك باشووری‮ ‬سوودان و ئێریتریا و تەیمووری‮ ‬ڕۆژهەڵات‮ .‬

خاڵێكی‮ ‬تر كە دەوڵەتبوون و سەربەخۆی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردۆتە ئەمری‮ ‬واقیع بوونی‮ ‬سامانێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬بەرچاوە لەخاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و خاكێكی‮ ‬بەپیت و بەرەكەت،‮ ‬لێرەوە لەرووی‮ ‬ئابووریەوە زۆر بەئاسانی‮ ‬كورد دەتوانێت بەرەو سەربەخۆبوون هەنگاوبنێت چونكە خاوەنی‮ ‬ئابووریەكی‮ ‬سەربەخۆیە‮ ‬یەكێكیش لەتیۆرییەكانی‮ ‬دەوڵەتسازی‮ ‬باس لەدروستبوونی‮ ‬ئابووریەكی‮ ‬سەربەخۆ لەدەوڵەتداری‮ ‬دەكات‮ ‬،‮ ‬چونكە بەشێك لەتیۆرەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬نوێ بەتایبەتی‮ ‬تیۆرەكانی‮ ‬دەوڵەتسازی‮ ‬لەهەزارەی‮ ‬سێیەم دا جەخت لە فەرهەنگی‮ ‬ئابووریسازی‮ ‬دەكەنەوە لە دروستبوون وبینادنانی‮ ‬دەوڵەتدا،‮ ‬چونكە ئەمڕۆ جیهان بەرەو ئەو قۆناغەی‮ ‬كە ئابووری‮ ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر بەدەوڵەبوون هەیە وەك دەبینن زۆر لەوولاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬جیهان بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬ئامانجی‮ ‬تایبەتیان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬ئابوورییەوە دەبنە فاكتەرێك بۆ سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان‮.‬

بۆیە لەئێستادا ئەوەی‮ ‬جێگەی‮ ‬سەرنجی‮ ‬هەموو جیهانە تێڕامانە و چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬جەختی‮ ‬لەسەر دەكەنەوە لەكاتی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬نوێ لەناوچەكەدا‮ ‬،‮ ‬چەندین هەنگاوی‮ ‬نوێ دروست دەبێت چونكە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكێك لەوولاتانی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬بۆ سەر نەخشەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬خاوەن ووزە زیاد دەبێت لەبەر ئەوە زۆربەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهان بەسەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان خۆشحاڵی‮ ‬دەردەبڕن‮ ‬یەكەم هەنگاویشیان دانپێدانانی‮ ‬ئەو دەوڵەتە دەبێت لەبەر ئەوەی‮ ‬كەحكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەسیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬واقعێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬وای‮ ‬دروست كردووە،‮ ‬كە لە كاتی‮ ‬سەربەخۆبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانیشدا هەموو وڵاتە زلهێزەكان راستەوخۆ پشتگیری‮ ‬بكەن و دانی‮ ‬پێدابنێن‮ .‬

لەلایەنی‮ ‬ترەوە هەنگاوەكانی‮ ‬تری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ دروستكردن و ئەنجامدانی‮ ‬گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكان وایكردووە كە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهیزی‮ ‬نێو بازاڕی‮ ‬وزە بەئەندامانی‮ ‬ئۆپێك و ئەوانی‮ ‬تریشەوە پشتگیری‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬چونكە نەوتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێستا لەناو بازاڕەكانی‮ ‬جیهاندا دەفرۆشرێت و جێگە و كڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬دۆزیوەتەوە،‮ ‬زۆربەی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكانی‮ ‬وەك رووسیاو وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا كڕیاری‮ ‬نەوتی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬بۆیە دەتوانم بڵێم لەئێستاوە سەربەخۆبوونی‮ ‬كوردستان بۆتە ئەو پرسە كە هەموو جیهان دەبێت بەچاوێكی‮ ‬واقیعیانە سەیری‮ ‬بكەن‮.‬

‮❊ ‬سەرۆكی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئاریانا

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌