2017-10-01

هێمن هەورامی‮

پاش ریفراندۆمی‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬كوردستان چووەتە قۆناغێكی‮ ‬نوێ‮. ‬پێش ریفراندۆمیش هێڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬وتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان ئەوە بووە،‮ ‬كە ریفراندۆم ئامرازە،‮ ‬ئامانج نییە‮. ‬ئامانج سەربەخۆییە‮. ‬گفتوگۆش ئامرازە‮. ‬دەنگی‮ ‬بەڵێی%92 ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نە بەهیچ كەسێك دەتوانرێ پاشەكشەی‮ ‬لێ بكرێت،‮ ‬نە هیچ كەسێك لە كوردستان دەتوانێ دەستبەرداری‮ ‬بێت‮. ‬

سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەموو بانگەشەكانی‮ ‬ریفراندۆم رایگەیاند،‮ ‬كە ئێمە پاش ریفراندۆم ئامادەین بۆ گفتوگۆی‮ ‬بێ مەرج لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە ئاشتییانە نەك بە شەڕ،‮ ‬بگەینە رێككەوتن لەسەر سەربەخۆیی‮. ‬بڕیارە شۆڤێنیەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و حكومەتەكەی‮ ‬عەبادی،‮ ‬ئەوەندەی‮ ‬بۆ موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هەڵمەتی‮ ‬پێشوەختەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬مانگی‮ ‬4 ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018یە،‮ ‬ئەوەندە لە رووی‮ ‬كرداریەوە ناتوانێ بۆ ماوەیەكی‮ ‬درێژ جێبەجێیان بكات‮. ‬باری‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬ماڵی‮ ‬شیعە و پەرتەوازەیی‮ ‬ناوحیزبی‮ ‬دەعوە و بوونی‮ ‬سێ لیستی‮ ‬جودا لە ناو دەعوە،‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬عەمارحەكیم لە مەجلیس،‮ ‬ناكۆكی‮ ‬توندی‮ ‬نێوان موقتەدا سەدر و مالیكی،‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان عەبادی‮ ‬و بەرپرسانی‮ ‬دیكەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬كێشەی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسرەو حكومەتی‮ ‬بەغدا،‮ ‬كێشەی‮ ‬گەورەی‮ ‬سوننەو شیعە لە عێراق و لێكەوتەكانی،‮ ‬كێشەی‮ ‬گەورەی‮ ‬نێوان مەرجەعیەتی‮ ‬نەجەف و قوم لەسەر پرەسنیپی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬فەقیهو ئامادە نەبوونی‮ ‬سیستانی‮ ‬بۆ پێشوازی‮ ‬لە شاهرودی‮ ‬كە نێردراوی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خامنەیی‮ ‬بوو‮ ‬،‮ ‬ئاوەداننەكردنەوەی‮ ‬مووسڵ‮ "‬كە بەلای‮ ‬كەم پێویستی‮ ‬بە‮ ‬5‮ ‬ساڵ و‮ ‬30‮ ‬ملیارد دۆلار هەیە‮" ‬و رەمادی‮ "‬كە پێویستی‮ ‬بە‮ ‬10‮ ‬ملیار و‮ ‬3‮ ‬ساڵ هەیە‮" ‬و سەرهەڵدانەوەی‮ ‬داعش لە ئەنبار و شوێنەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬بوونی‮ ‬65‮ ‬لیستی‮ ‬جیاجیای‮ ‬گروپەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئایندە تۆماركردووە،‮ ‬هەموو ئەوانە بەڵگەی‮ ‬گەورەن كە مەركەزی‮ ‬بڕیاری‮ ‬عێراق لەسەر چ بناغەیەكی‮ ‬فشۆل وەستاوە‮. ‬كە بڕیاریاندا ئاسمانی‮ ‬كوردستان بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەكان دابخەن،‮ ‬چونكە تاكە دەرفەتی‮ ‬بەردەمیان بوو بتوانن ئەنجامی‮ ‬بدەن،‮ ‬بەڵام لە رووی‮ ‬سەربازی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬ئایا توانای‮ ‬ئەوەیان هەیە ئێستاو تا ئایندەیەكی‮ ‬دیكەش بتوانن رووبەڕووی‮ ‬كوردستان ببنەوە؟‮ ‬

عێراق وەك دەوڵەت داهێزراوە،‮ ‬كێشەی‮ ‬قووڵی‮ ‬بونیادیی‮ ‬عێراق و حوكمڕانی‮ ‬خراپی‮ ‬عێراق و كێشەی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬ئەو فاكتەرانەن كە وادەكەن هەڕەشەكانی‮ ‬عێراق ئەوەندەی‮ ‬موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هەڕەشەی‮ ‬میدیایی‮ ‬بن،‮ ‬ئەوەندە لە بواری‮ ‬كرداری‮ ‬نەتوانن جێبەجێیان بكەن‮. ‬

بە پێی‮ ‬ئیندیكسی‮ ‬شەفافیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ ساڵی‮ ‬2016 ‮ ‬لە ناو‮ ‬176‮ ‬وڵاتی‮ ‬دنیا،‮ ‬عێراق لەڕووی‮ ‬گەندەڵیەوە لە‮ ‬10‮ ‬گەندەڵترین وڵاتەكانی‮ ‬دنیاییە‮. ‬بە پێی‮ ‬ئیندیكسی‮ ‬دەوڵەتە لەرزۆك و شكستخواردووەكانی‮ ‬دنیا،‮ ‬بۆ‮ ‬2017‮ ‬عێراق لە ناو‮ ‬20‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬شكستخواردووی‮ ‬لەرزۆك،‮ ‬عێراق لە پلەی‮ ‬دەیەمە‮. ‬بە پێی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬بانكی‮ ‬دەولی،‮ ‬لە‮ ‬2014‮ ‬كۆی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬گشتی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬عێراق‮ ‬234 ملیارد دۆلار بووە بەڵام بە هۆی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و خراپی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمرانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2016‮ ‬بووەتە‮ ‬171‮ ‬ملیارد دۆلار‮. ‬بە پێی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی‮ ‬عێراق بە‮ ‬یەكێك لە وڵاتە هەرە دواكەوتووەكانی‮ ‬دنیا دادەنرێت بە جۆریك لە‮ ‬1000‮ ‬منداڵێكی‮ ‬تازە لەدایكبوو‮ ‬35 منداڵ دەمرن‮. ‬

د‮. ‬عادل عەبدولمەهدی‮ ‬لە سەروتاری‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬العدالە‮ ‬ی‮ ‬رۆژی‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬لە ژمارە‮ ‬3697‮ ‬كۆمەڵێك ژمارەی‮ ‬گرنگی‮ ‬لەسەر دۆخی‮ ‬ئابووری‮ ‬عێراق بڵاوكردۆتەوە،‮ ‬كە دەریدەخات ئەو عێراقەی‮ ‬ئێستا خۆی‮ ‬گیڤ كردۆتەوە بۆ رێگری‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬لە چ كێشەیەكی‮ ‬قووڵی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئیداری‮ ‬دایە‮. ‬تەنها لە ماوەی‮ ‬3‮ ‬ساڵدا،‮ ‬داهاتی‮ ‬تاكەكەس لە عێراق‮ ‬3000‮ ‬دۆلار كەمی‮ ‬كردووە،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬2 ساڵدا رێژەی‮ ‬بێكاری‮ ‬لە عێراق دوو خاڵ زیادی‮ ‬كردووە و گەیشتۆتە‮ ‬16%.‮ ‬لە‮ ‬2013‮ ‬رێژەی‮ ‬دراوی‮ ‬یەدەكی‮ ‬بانكی‮ ‬مەركەزی‮ ‬عێراق‮ ‬77‮ ‬ملیارد دۆلار بووە بەڵام لە‮ ‬2016‮ ‬بووەتە تەنها‮ ‬45‮ ‬ملیارد دۆلار،‮ ‬لە‮ ‬2017 تا ئیستا بە گوێرەی‮ ‬هەندێ زانیاری‮ ‬دیكە ئەو‮ ‬یەدەكەی‮ ‬بانكی‮ ‬مەركەزی‮ ‬عێراق بووەتە‮ ‬39 ملیارد دۆلار،‮ ‬كە ئەوەش هەڕەشەیەكی‮ ‬گەورەیە لەسەر ئابووری‮ ‬عێراق،‮ ‬چونكە بڕی‮ ‬ئەو پارەیەی‮ ‬ئێستا لە بازاڕە‮ ‬43 تریلیۆن دینارە و ئیحتیاتی‮ ‬عێراق لە بانكی‮ ‬مەركەزی‮ ‬4 تریلیۆن كەمترە‮. ‬لە‮ ‬2013‮ ‬بری‮ ‬قەرزەكانی‮ ‬سەر عێراق‮ ‬73‮ ‬ملیار دۆلار بووە،‮ ‬ئێستا لە‮ ‬2017‮ ‬بووەتە‮ ‬114‮ ‬ملیار دۆلار‮. ‬

جگە لەو كێشە سیاسی‮ ‬و ئابووریانەش،‮ ‬ئێستا و تا ئایندەیەكی‮ ‬نزیكیش عێراق بە هیچ جۆرێك توانای‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬سەربازی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬نییە‮. ‬بە گوێرەی‮ ‬ئیندیكسی‮ ‬جیهانی‮ ‬توانا جەنگییەكان بۆ ساڵی‮ ‬2017؟ ئێستا عێراق تەنها‮ ‬160‮ ‬هەزار سەربازی‮ ‬هەیە،‮ ‬13‮ ‬فڕۆكەی‮ ‬شەڕكەری‮ ‬هەیە،‮ ‬32 هەلیكۆتەری‮ ‬شەڕكەری‮ ‬هەیە،‮ ‬301‮ ‬دەبابەی‮ ‬هەیە،‮ ‬59‮ ‬راجیمەی‮ ‬هەیە،‮ ‬136‮ ‬تۆپی‮ ‬دوورهاوێژی‮ ‬هەیە‮. ‬ئەگەر بەراورد بكرێت بە هێزەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس كە نزیكەی‮ ‬700‮ ‬فڕۆكەی‮ ‬جەنگی‮ ‬هەبوو،‮ ‬4500‮ ‬دەبابەی‮ ‬هەبوو،‮ ‬12‮ ‬هەزار تۆپی‮ ‬دوورهاوێژی‮ ‬هەبوو،‮ ‬دەردەكەوێت،‮ ‬كورد لە بەردەم رژێمی‮ ‬بەعس چۆكی‮ ‬دانەدا،‮ ‬بۆیە ئێستا ئەگەری‮ ‬پەلاماری‮ ‬سەربازی‮ ‬و هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬زۆر زۆر ئەستەمە بۆ عێراق‮. ‬جگە لەوانەش پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬كوردستان و شەرعیەتی‮ ‬دەنگی92 % ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی،‮ ‬ئەو هێزە تۆكمە و دڵنیاكەرەوەی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كە پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬پاش ریفراندۆم ئەگەر كۆسپی‮ ‬كەم و ناڕەحەتی‮ ‬لێرەو لەوێ بێتە رێگا،‮ ‬بەڵام تازە هیچ هێزێك نییە بەر بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بگرێت‮. ‬كە عێراق بەو لاوازیە بێت لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سەربازی،‮ ‬تاكە شتێكی‮ ‬لەبەردەستیان بێت،‮ ‬هێرشێكی‮ ‬دەروونی‮ ‬سیستەماتیكە،‮ ‬بۆ خاوكردنەوەی‮ ‬حەماسی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬لاوازكردنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬بەردەوامبوون و پاشەكشە پێكردنمان‮. ‬گەلی‮ ‬ئێمەش بە جەنگی‮ ‬دەروونی‮ ‬و كیمیاباران و ئەنفال پاشەكشەی‮ ‬نەكرد،‮ ‬چۆن ئێستا بەو هەموو هێزەیەوە پاشەكشە دەكات‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌