2017-10-01

خه‌بات: هەمزە سەرحان

هونەرمەندی‮ ‬ناسراوی‮ ‬كوردستان موزیسیان سالار‮ ‬ئەسید‮‬،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬رابردوو بەشداری‮ ‬چەندین‮ ‬كۆنسێرتی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬ناسراوی‮ ‬عێراقی‮ ‬و جیهانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كازم ساهری كرد،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار بەشداری‮ ‬كارێكی‮ ‬فیلمی‮ ‬هۆلیود‮ ‬دەكات،‮ ‬سالار‮ ‬ئەسید‮ ‬لە پۆستێكدا لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فیسبووك‮  ‬دەڵێت چەند رۆژێك پێش ئێستا بەخۆشحاڵیەوە واژووی‮ ‬كۆنتراكتی‮ ‬كارێكی‮ ‬هونەریم كرد لە لەندن لەگەڵ كۆمپانیایەكی‮ ‬فیلم كە فیلمەكە لە هۆلیۆد دەكرێ لەگەڵ هونەرمەندی‮ ‬ناسراوی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬و جیهانی‮ (‬ویل سمیژ‮) ‬و زۆر ئەكتەری‮ ‬ناسراوی‮ ‬تری‮ ‬هۆلیودی‮ ‬تێدایە، لە بەشێكی‮ ‬تری‮ ‬پۆستەكەیدا هونورمەند سالار ئەسید ئاشكرای‮ ‬كرد لەم فیلمەدا بەشدار دەبم بە ژەنینی‮ ‬باكگراوندی‮ ‬موزیكی‮ ‬فیلمەكە و هەروەها وەكوو ئەكتەر وەكوو موزیك ژەنێك لە ناو فیلمەكە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌