2017-10-01

لەشاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان ئەمڕۆ‮ ‬یەكشەممە كاتژمێر‮ ‬10 ی‮ ‬سەرلەبەیانی‮ ‬بەسەرپەرشتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬هەردوو بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬وەرزش و بەرێوەبەرایەتی‮ ‬وەرزشی‮ ‬هەولێر هەڵبژاردنی‮ ‬یانەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر‮ ‬دەستپێدەكات و‮ ‬یەكەمین هەڵبژاردنیش‮ ‬بەپێی‮ ‬خشتەی‮ ‬دیاریكراو بەر هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬قەڵا و‮ ‬یانەی‮ ‬ئەكاد دەكەوێت،‮ ‬ئەو هەڵبژاردنە بەپێی‮ ‬رێنمایی‮ ‬و‮ ‬یاساكانی‮ ‬ژمارە‮ ‬18 پێویستە‮ ‬هەموو‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان چوار ساڵ جارێك ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدەن و دەستەیەكی‮ ‬تازە بۆ‮ ‬یانەكەیان دەستنیشان بكەن‮.‬

خشتەو كاتەكانی‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬یانەكانی‮ ‬هەولێر و دەورووبەری‮ ‬بەوشێوەیە دەبێت‮.‬

قەڵای‮ ‬توركمان و ئەكاد‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬یەكشەممە‮ ‬ 1/10

ئارارات‮- ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر‮- ‬ئەسپسواری‮ ‬هەولێر‮ ‬ 2/10

سۆران - شەقلاوە‮  ‬ 3/10

هەڵۆ - ئەسپسواری‮ ‬مەتین‮ 01/4

ئاڵا - پێشكەوتن‮ ‬ 5/10

كۆیە‮- ‬برایەتی‮  ‬ 7/10

هندرێن‮ -‬ هەولێر‮  ‬ 8/10

ئافرەتانی‮ ‬هەولێر- خانزاد‮ ‬ 9/10

جێی‮ ‬ئاماژەبۆكردنە لەسەرتاسەری‮ ‬كوردستان ئەو هەڵبژاردنە بۆ هەموو‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان لەرێگەی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬وەرزش كەچەند لێژنەیەكی‮ ‬تایبەت بەو هەڵبژاردنە پێكهێناوە ئەنجام دەدرێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌