2017-10-02

سازان وەهاب

پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬25/9/2017، چەندە پەیوەست بوو بە نیشاندانی‮ ‬خواست و تینویەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ پێشخستنی‮ ‬پرسە نەتەوەییەكەی،‮ ‬هێندە پەیوەست بوو بە ئیرادە و بڕوابەخۆ بوون و رەتكردنەوەی‮ ‬ژێردەستەیی‮ ‬و قبوڵكردنی‮ ‬هەموو ئەگەرە سەختەكان‮. ‬سەركەوتنی‮ ‬پرۆسەكە و هاوشان بوونی‮ ‬لەگەڵ پەیامی‮ ‬ئاشتیانە و رێگەنەدان بۆ توندوتیژی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاینی،‮ ‬وەڵامێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬كوردستان بوو بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی‮ ‬پێداگیریان لە دواخستنی‮ ‬ریفراندۆم دەكرد،‮ ‬ئێستا دەبێ قسە لەسەر دوای‮ ‬سەركەوتن بكرێت‮.‬

ریفراندۆم و ئەنجامی‮ ‬92%ی‮ ‬دەنگی‮ (‬بەڵێ بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮) ‬قۆناغێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬تێپەڕاند،‮ ‬سەركەوتنێك بوو مێژووی‮ ‬جیهان ناتوانێ خۆی‮ ‬لێ بێئاگا بكات،‮ ‬بەڵكو وەك ئیرادەیەك بۆ دەوڵەتێكی‮ ‬ئاشتیانە دەنووسرێتەوە،‮ ‬كە هەموو هێزە نەیار و زۆربەی‮ ‬دۆستەكانی‮ ‬كورد بڕوایان نەبوو میللەتێك دوای‮ ‬ئەو هەموو زوڵم و ژێردەستەیی‮ ‬پرۆسەیەك لە ناوچەیەكی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬وەك رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و لە جوگرافیەكی‮ ‬فرە نەتەوە و ئاین و مەزهەبی‮ ‬و لە ململانێی‮ ‬سەختی‮ ‬عێراقیە شۆڤینیەكاندا پرۆسەیەك بە ئاشتیانە بۆ مافەكانی‮ ‬ئەنجام بدەن،‮ ‬ئەمە سەركەوتن بوو،‮ ‬سەركەوتنیش پێویستی‮ ‬بە پارێزگاری‮ ‬كردن هەیە،‮ ‬چۆن بەو ئیرادەیەوە سەركەوتنەكە كرا بە شایستەی‮ ‬خەباتی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد،‮ ‬بەهەمان شێوە دەبێ پارێزگاریكردن لەم كارتە بەهێزەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەت بوون بكرێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬یەكخستنی‮ ‬گوتارێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬كە بتوانێ لەگەڵ ئەم خواستەی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەك بگرێتەوە رەنگی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و دەوڵەت بوون تۆختر بكات‮.‬

لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بریتیە لە پارتەكان،‮ ‬ئەو پارتانەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانین‮ ‬یاخود نوێنەری‮ ‬پێكهاتەیەكی‮ ‬جیاوازن وەك مەسیحی‮ ‬وتوركمان و ئێزیدی،‮ ‬دەبێ ئەركی‮ ‬قورسی‮ ‬سەركەوتن هەڵبگرن‮" ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮" ‬لە هەڵمەتەكانی‮ ‬سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بەپشتبەستنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و بەشێك لەو پارتانە‮" ‬ئەركی‮ ‬قورسی‮ ‬دۆخەكەی‮ ‬خستەئەستۆی‮ ‬خۆی‮" ‬و ئامادەی‮ ‬نیشانداوە كە هەر سزایەك رووبەڕووی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬كرایەوە ئەو بەرپرسیاریەتیەكەی‮ ‬بخاتەوە ئەستۆ،‮ ‬بەڵام سەركەوتنەكەی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و نیشاندانی‮ ‬گەورەترین گۆڕانكاری‮ ‬لە ناوچەكە و جیهان بە هێزی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬ئاشتیانە قۆناغێكیتری‮ ‬دروست كردووە،‮ ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬سەركەوتن دەبێت سەخترین قۆناغ‮ ‬بێت كە بەرەو بەكارهێنانی‮ ‬كارتی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬ریفراندۆمە بۆ تێگەیشتن و لێگەیشتن لەگەڵ بەغدا و دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە‮.‬

لەگەڵ بەغداد

ئێستا حاڵی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغداد شپرزەیە‮" ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم چوونە نێو هەڵبژاردنەكانە لە عێراق‮" ‬سیاسیەكان هێندەی‮ ‬خەریكی‮ ‬راكێشانی‮ ‬جەماوەرین هێندە بەرچاویان روون نییە ناوچەكە بەرەو كوێ دەچێ و عێراق چی‮ ‬بەسەردێ‮" ‬دەستێوەردانەكانیش زەقتر بوونە و عێراقێك نەماوە خاوەن ئیرادە و بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بێت‮". ‬پێویستە ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم‮" ‬لە نزیكترین كات نەخشە رێگای‮ ‬دانوستان دروست بكات‮" ‬كە بریتی‮ ‬بێت لەو مەلەفە بەرچاوانەی‮ ‬لەگەڵ بەغدا كێشەمان لەسەری‮ ‬هەیە‮ ‬یاخود دەبێ بەرەو چارەسەری‮ ‬ببرێت پێش راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بەشێوە فەرمیەكەی‮(‬كە ئێستا راگەیەنراوە،‮ ‬بەڵام رەنگێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬پێنەدراوە‮).‬

لەگەڵ بەغدا هەنگاوی‮ ‬یەكەمی‮ ‬دانوستانە‮" ‬بەڵام لەبەر نەبوونی‮ ‬ناوەندێكی‮ ‬بڕیاردان و ناسەقامگیری‮ ‬و نەبوونی‮ ‬متمانە و كەسایەتی‮ ‬لاوازی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەو حزبانەی‮ ‬بەغدا‮" ‬ئەنجوومەنی‮ ‬باڵای‮ ‬ریفراندۆم هەوڵبدات زۆرترین وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئەوروپایی‮ ‬بەشدار بكات لە بەشێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬گفتوگۆكان تا شاهید بن بەسەر راسیتەكانەوە‮" ‬ئەو گفتوگۆیانە ماوەی‮ ‬بۆ دیاری‮ ‬بكرێت‮" ‬ستراتیژیەتی‮ ‬دوای‮ ‬سەركەوتن جیاوازە لەگەڵ پێش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم كە زۆر كەس و لایەن گرەوی‮ ‬شكستهێنانیان لەسەر دەكرد‮" ‬گفتوگۆیەكە لە هێزی‮ ‬میللەتەوە سەرچاوەی‮ ‬گرتووە‮" ‬دەبێ لەو كارتە ستراتیژییەی‮ ‬دادەڕێژرێ وردەكاری‮ ‬سنور و ئاو و ئاسمان و سامانی‮ ‬سروشتی‮ ‬و‮ ‬یاسا و رێسا و پێوەندییەكان بەشێوەیەكی‮ ‬پتەو بێت بتوانێ كارتی‮ ‬سەركەوتن بەهێزتر بكات نەك خوانەخواستە لاوازی‮ ‬بكات‮".‬

لەگەڵ توركیا

كاردانەوەكانی‮ ‬توركیا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان چاوەڕوان كراو بووە‮" ‬بەڵام بەم‮ ‬ڕادەیە نەبووە‮" ‬دەكرێ كارتی‮ ‬ئابوری‮ ‬و سیاسی‮ ‬لە داڕشتنی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬دوای‮ ‬سەركەوتن دابڕێژرێ بۆ توركیا‮" ‬هەموو ئەو بابەتانەی‮ ‬پێوەستن بە پێوەندییە بارزگانی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و تەنانەت ئەمنی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬وەك كارتێكی‮ ‬بەهێز لەسەر مێز بۆیان دابنرێ‮" ‬كە كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬و ئابورییەكی‮ ‬بەهێز و سوپایەكی‮ ‬وەك پێشمەرگە هەرگیز نابینە مەترسی‮ ‬لەسەر بەرژەوەندییەكانتان‮" ‬وەك ئەوەی‮ ‬لە گفتوگۆدا هێندە لەگەڵ توركیا ئەزموونمان هەیە وەك كوردستان‮" ‬رەچاوی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئەو وڵاتە بكرێت‮" ‬كە لەئێستای‮ ‬ناوچەكەدا دەیەوێ پێگەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬و سەرۆك كۆمارەكەی‮(‬ئەردۆگان)بەهێز بكات‮" ‬بەڵام ئەوەش ناكرێ لەسەر حسابی‮ ‬بەرچاونەگرتنی‮ ‬خواستی‮ ‬میللەتان بێت‮" ‬ئەو گرەنتیەی‮ ‬پێویستە بەتوركیا بدرێ پێشتر بینویانە لە ماوەی‮ ‬26 ‮ ‬ساڵی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ وەختێك سەرچاوەی‮ ‬هەڕەشە نەبووینە بۆیان‮" ‬تەئكید كردنەوەی‮ ‬ئەم خاڵە بە زمانێكی‮ ‬جیاوازتر باشترین چارەسەرە كە توركیا تەفەهومی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكات‮.‬

لەگەڵ ئێران

ئێران ئەو دراوسێیە خێر وشەڕی‮ ‬وەك‮ ‬یەك وایە‮" ‬تائیفیانە بیر دەكاتەوە‮" ‬و تائیفیانە بڕیار دەدات‮" ‬بەردەوام بەسەركەوتووی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وناوچەكە دەدات‮" ‬عێراق لە دوای‮ ‬2003 ‮ ‬بەڕێوە دەبات و وەك پارچەیەك لەستراتیژیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پارێزگاریكردن لەبەرژەوەندییەكانی‮ ‬بەكاری‮ ‬دەهێنێ‮" ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و شۆڕشەكانی‮ ‬كورد ئەزموونێكی‮ ‬زۆریان لەگەڵ ئێران وكاربەدەستەكانی‮ ‬هەیە‮" ‬ئەو وڵاتە هیچ كاتێك نەیویستوە وڵاتێك وەك توركیا لە تەنیشتی‮ ‬دراوسێ بێت‮" ‬لەڕووی‮ ‬تائیفی‮ ‬و نەتەوەییەوە جیاواز بێت‮" ‬وەك دەبینرێ لە زۆربەی‮ ‬گوتاریاندا دەیانەوێ كورد بە بەشێك لە خۆیان نیشان بدەن‮" ‬تا بەو رێگایەیش بمانسڕنەوە‮" ‬بەڵام واقیعەكە ئەوەیە‮" ‬دراوسێیەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و چاوكراوە و خاوەن ئیرادەیەكی‮ ‬بەهێز و پێوەندییەكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬سەركەوتوو لەگەڵ دەرەوەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮" ‬ئەوەی‮ ‬بە ئێران نیشانداوە كە مەترسین‮" ‬بەڵام لەراستیدا هیچ كاتێك هاوشێوەی‮ ‬توركیایش كوردستان نەبووەتە مەترسی‮ ‬لەسەریان‮" ‬بەڵكو هەندێك جار رەچاوی‮ ‬دۆخیان كراوە و حزبە بەرهەڵستكارە كوردستانیەكانی‮ ‬رۆژهەڵات دوورخراونەتەوە لەپێناو پارێزگاریكردن لەپێوەندییەكان و كردنەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬ئاشتیانە بۆیان‮" ‬وەك چۆن هەمان جۆر لە باكووریش بووە‮" ‬بەڵام ئێران دراوسێیەكە دەبێ بەو ئاستەوە لێبڕوانین كە خۆی‮ ‬بە خاوەنی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬بێ سەروەری‮ ‬دەزانێ‮" ‬كەواتە ئاسانترە لەگەڵ ئەوانیش كارتێكی‮ ‬جیاوازتر دروست بكرێت‮.‬

لەگەڵ دونیای‮ ‬دەرەوە

لەگەڵ دونیای‮ ‬دەرەوەدا‮" ‬كارتی‮ ‬زۆر بەهێزمان هەیە‮" ‬كارتی‮ ‬پێكەوەژیان‮" ‬كارتی‮ ‬جینۆساید‮" ‬كارتی‮ ‬دیموكراسی‮" ‬كارتی‮ ‬رێزگرتن لە پێكهاتە جیاوازەكان و پارێزگاریكردن لێیان‮" ‬كارتی‮ ‬ئاوارەكان‮" ‬وە كارتی‮ ‬ئابوری‮ ‬كە چاوی‮ ‬ئەوان زیاتر رادەكێشێ‮" ‬بۆ ئەم كارتانە پێویستە خەڵكانێكی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬لە نێو ئەحزابەكان دەست نیشان بكرێت ئەم كارتە بگونجێنێ لەگەڵ تەواوی‮ ‬ئەو‮ ‬یاساو پرەنسپیەكانەی‮ ‬كە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانیەتیەكان و وڵاتە زلهێزەكان پشتیان پێبەستووە‮" ‬یاخود ئەو رێككەوتنانەی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بایەخی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌