2017-10-02

د‮. ‬یوسف عەبدولقادر

ریفراندۆم بوو بە ئەمری‮ ‬واقیع و گەلی‮ ‬كورد لەو ریفراندۆمەدا سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەدەستهێنا،‮ ‬هەرچەندە خەڵكانێك ویستیان ئەوە سەرنەگرێ‮ ‬یان دواخرێ،‮ ‬بۆ ئەمەش دەستیان بە ترساندنی‮ ‬خەڵك دەكرد‮ ‬یان هەندێك لە میدیاكان دەهۆڵی‮ ‬نەخێریان لێدەداو هەندێ لە حزبەكانیش تا رۆژی‮ ‬دەنگدان نەهاتنە سەرخەت و سەرەنجامیش كە زانیان بە ئیسراری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ریفراندۆمەكە هەر دەكرێ و لە كارواندا بەجێدەمێنێن،‮ ‬ناچار سواری‮ ‬ئەو شەمەندەفەرە بوون كە ریفراندۆم بوو،‮ ‬بەهەرحاڵ دەستیان خۆش،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬من گرنگە لێرەدا كارێزمای‮ ‬سەرۆكە‮ ‬، جەنابی‮ ‬سەرۆك دڵنیایی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬كوردستان دەدا كە ریفراندۆم و دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە ئەمری‮ ‬واقیع و چەندین جار فەرمووی‮ ‬سەركەوتنەكە بۆ ئێوە بێ شكست من تەحەمولی‮ ‬مەسئولیەت دەكەم‮. ‬

ئەنجام بینیمان ریفراندۆم بەسەركەوتنێكی‮ ‬زۆر گەورەوە بووە ئەمری‮ ‬واقیع و سەرجەم حزبەكانیش هاتنە سەرخەت،‮ ‬چونكە مەسئولیەتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو و كەس نەیدەتوانی‮ ‬خۆی‮ ‬لێ بدزێتەوە‮. ‬

جەنابی‮ ‬سەرۆك لە پێشەوەی‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬دژ بە داعش سەرپەرشتی‮ ‬شەڕی‮ ‬دەكرد، بە خۆی‮ ‬و كوڕەكانی‮ ‬و برازاكانی‮ ‬كەس ناتوانێ نكولی‮ ‬لێ بكات بە شاهێدی‮ ‬هەموو دونیا كەس نەچوو لە سەنگەرەكان سەردانی‮ ‬بكا،‮ ‬هەر بەڕێزیشیان بوو هەموو دونیای‮ ‬هێنا سەر خەت و سەرنجی‮ ‬هەموومانی‮ ‬راكێشا بۆ مەسەلەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬جگە لە هەڕەشەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و شۆڤینیەتی‮ ‬عەرب و بەرپرسانی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە شیعە و سوننەوە و جامیعەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬زلهێز و نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و دوایین جاریش ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش كە واز لە ریفراندۆم بێنێ‮ ‬یان دوای‮ ‬بخا،‮ ‬بەڵام بەڕێزیان تەنیا‮ ‬یەك وەڵامی‮ ‬بۆیان هەبوو كە ئەوە ئیرادەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە، ئەوە بوو ریفرانـــدۆم لە‮ ‬9/25‮ ‬كراو بە سەركەوتنێكی‮ ‬یەكجار مەزنەوە كەرنەڤاڵی‮ ‬خۆشی‮ ‬بەڕێوەچوو‮ ‬، بووە رۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬كورد و كوردستاندا،‮ ‬دڵنیاشم هەموو ساڵێ لەو رۆژەدا كەرنەڤاڵی‮ ‬خۆشی‮ ‬بەڕێوەدەچێ،‮ ‬چونكە جەژنی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬كورد ئەو رۆژە بوو‮. ‬

هەقە كورد لەهەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان و لە هەموو دنیا شانازی‮ ‬بە مرۆڤێكی‮ ‬راست و پاك و خاوەن هەڵوێستی‮ ‬وەكو سەرۆك بارزانی‮ ‬بكا،‮ ‬كە بووە سیمبول بۆ داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬رەوای‮ ‬میللەتەكەی‮. ‬من لەو بڕوایەدام جەنابی‮ ‬سەرۆك چووە ناو مێژوو هەروەكو كاسترۆ و چەرچل و شارل دیگۆل و جۆزیف برۆز تیتۆ زۆرانی‮ ‬تر‮ ‬، دەوڵەتی‮ ‬كوردستانیش بە زووترین كات رادەگەیەنێ و داكۆكیشی‮ ‬لێدەكا و دەبێتە ئەمری‮ ‬واقیع كە میللەتیك بە رێژەی‮ ‬92.73%‮ ‬دەنگ بەسەربەخۆیی‮ ‬بدا هەقە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬رێزی‮ ‬لێبگرێ‮. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌