2017-10-02

سەلام عەبدولڵا

پێرێ گەلی‮ ‬كەتەلۆنیا گشتپرسییەكی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و جیابوونەوە لە ئیسپانیا ئەنجام دا،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا و هەوڵی‮ ‬پۆلیس و گاردی‮ ‬سیڤیل بۆ‮ ‬ڕێگری‮ ‬لە دەنگدان كە هەندێك توندوتیژی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا لەسەدا نەوەدی‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬بە‮ (‬بەڵێ‮) ‬دەنگی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دا‮.‬
حەماسەتی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬وكەتەلۆنیا بۆ بەشداری‮ ‬لەو‮ ‬ڕیفراندۆمەدا بێ وێنەبوو،‮ ‬چونكە دەنگدەران چەند كاتژمێرێك پێش كردنەوەی‮ ‬بنكەكانی‮ ‬دەنگدان ئامادەو چاوەڕوان بوون‮.‬
لەگەڵ ئەوەی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬مەدرید زۆر بەتوندی‮ ‬دژی‮ ‬ئەو پڕۆسەیەبوون،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا،‮ ‬كاتێك ئەنجامی‮ ‬ڕیفراندۆمەكە‮ ‬ڕاگەیاندرا،‮ ‬ئەوان هیچ كاردانەوەیەكی‮ ‬توندیان نەبوو،‮ ‬بەڵكو داوای‮ ‬دانوستاندن وتووێژیان كرد بێ ئەوەی‮ ‬هیچ هەڕەشەو گوڕەشەیەك بكەن و ئابڵوقەو گەمارۆدان بخاتەسەر كەتەلۆنیا‮ ‬یان سنوور بەرامبەریان دابخات،‮ ‬چونكە ئەوان وەك وڵاتێكی‮ ‬دیموكراتی،‮ ‬لەو‮ ‬ڕاستییە دەگەن كە كاتێك زۆرینەی‮ ‬گەل بڕیارێك دەدات دەبێت بەچاوی‮ ‬ڕێزەوە مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكرێ و بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشتیانە كێشەكان چارەسەربكرێت ئەمەش بەپێچەوانەی‮ ‬كاردانەوەی‮ ‬توندی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق بوو بەرامبەر بە گشتپرسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە‮ ‬یەكسەر بە ئابلۆقەو فڕۆكەخانە داخستن دەستیپێكرد و هەوڵی‮ ‬گرتنی‮ ‬سنوورەكان بە كۆمەكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬ئەنجام بدات‮.‬
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كلتوورە دیموكراتیەی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژئاوا پیادە دەكرێ و لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست پشتگوێ دەخرێ‮.‬
چونكە ئەوەتا حەیدەر عەبادی‮ ‬پاش گشتپرسی‮ ‬مەرج بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەرێمدا دادەنێت و دەڵێ دەبێ ئەنجامی‮ ‬ئەو گشتپرسییە لەغو بكرێ كە لەسەدا نەوەدو دووی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بە بەڵێ دەنگی‮ ‬بۆ داوە كە ئەمەش پێشێلكردنی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬دیموكراتییە كە لەم وڵاتە نایانەوێ پیادە بكرێت‮. ‬
ئەگەرچی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و كەتەلۆنیا لەگەڵ حكوومەتەكانیان بەراوردی‮ ‬ناكرێ و ئەو زوڵم و زۆر و كیمیاباران و ئەنفالەی‮ ‬كە بەسەر دانیشتوانی‮ ‬هەرێم هێنراوە نموونەی‮ ‬زۆر كەمە لە جیهاندا لای‮ ‬ئەوان بەو جۆرە نەبووبێت،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلی‮ ‬كەتەلۆنی‮ ‬داوای‮ ‬جیابوونەوە و سەربەخۆیی‮ ‬دەكات‮.‬
گەر حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەیەوێت دانوستاندن لەگەڵ هەرێمدا بكات ئەوا نابێ مەرجی‮ ‬پێشەكی‮ ‬هەبێت و لە داخوازی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێم تێنەگات‮.‬
گەلەكەمان پیرۆزباییەكی‮ ‬گەرم لە گەلی‮ ‬كەتەلۆنیا دەكات و داوای‮ ‬سەركەوتنیان بۆ دەكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌