2017-10-03

سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا  له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت ڕه‌وشه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و دیالۆگیكی جیددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان هه‌بێت.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٣-١٠-٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ (دۆگلاس سیلیمان) باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی ‌بوو، باڵیۆزی ئەمەریکا خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. هه‌ردوولا به‌ چڕی باسیان له‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێش و دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم كرد.

هه‌ردوولا  له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت ڕه‌وشه‌كه‌ هێور بكرێته‌وه‌ و دیالۆگیكی جددی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بێت.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌