به بۆنهى كۆچى دوایى (مام جهلال تاڵهبانى) سكرتێرى گشتیى یهكێتى نیشتیمانى كوردستان، راوێژكارى ئهنجوومهنى ئاسایشى ههرێمى كوردستان، (مهسروور بارزانى) پهیامێكى هاوخهمى ئاراستهى یهكێتى نیشتیمانى و هاووڵاتیانى كوردستان كرد و رایگهیاند، کۆچی دوایی (مام جهلال) بێگومان بۆشاییەکی زۆر دروست دەکات.
دهقى پهیامهكه
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەرێز سەرۆک مام جەلالمان پێ گەیشت، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی (مام جەلال) و سەرکرادیەتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەموو هاولاتیانی کوردستان دەکەم. خوا سەبووریی هەموو لایەکمان بدات. بەرێز (مام جەلال) کەسایەتیەکی کاریگەری مەیدانی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە و بێگومان کۆچی دواییی بۆشاییەکی زۆر دروست دەکات. ئاواتەخوازم بە تەبایی و یەکڕیزی و خەباتی بێ وچانمان بە ئاراستەی بەدیهاتنی ئاواتە دێرینەکەی گەلەکەمان کە ئاواتی لەمێژینەی مام جەلالیش بوو، بتوانین گیانی بەرزەفڕی بەرێزیان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بکەین.
مەسروور بارزانی