2017-10-09

خەبات-عەلی‮ ‬بانیشاری
كەم كەس هەیە كە سەردانی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬خـورماڵی‮ ‬سەر بەپارێزگای‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬كـردبێت و سەوزە و میووەی‮ ‬لە‮ (‬سوارە عـەتا‮) ‬نەكڕیبێت‮. ‬ئەو تـەمەنی‮ ‬29 ‮ ‬ساڵە و زیاتر لە‮ ‬20 ‮ ‬ساڵە خەریـكی‮ ‬كشتوكاڵ كردنە‮. ‬سوارە بە جووتیارێكی‮ ‬نمونەیی‮ ‬دادەنـرێت و جوانترین و باشترین سەوزە و مـیووە بەرهەم دەهێنێت و لە دوو ساڵی‮ ‬رابردوودا بەرهەمەكانی‮ ‬گـەیشتنە ئەمریكا‮. ‬ئەو داوای‮ ‬دەكات حكومەت هاوكاری‮ ‬بكات تا زیاتر گرنگی‮ ‬بە كاری‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬بدات و بـەردەوام بێت‮. ‬سـەرجەم ئـەندامانی‮ ‬خێزانەكەی‮ ‬سوارە لەسەر بەرهەمی‮ ‬زەوییە‮ ‬6 دۆنمەكەیان دەژین و لە هەر‮ ‬4 ‮ ‬وەرزەكەی‮ ‬ساڵدا ئەو جـووتیارە بێ بەرهەم نییە‮.‬
بەوتەی‮ ‬شـارەزایانی‮ ‬بواری‮ ‬كشتوكاڵ خورماڵ باشترین زەوی‮ ‬بـۆ كشتوكاڵ كردن هەیە‮. ‬سالانە دەیان تەن سـەوزە و میووە لە شارۆچكەدا بەرهەم دێت،‮ ‬بەشێك لـە دانیشتووانی‮ ‬سنوری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە لە خورماڵ سـەوزە و میووە دەكڕن،‮ ‬چونكە جووتیارانی‮ ‬خـورماڵ بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬زەوی‮ ‬باش و ئاوی‮ ‬زۆرەوە باشترین سـەوزە و میووە بـەرهـەم دێـنن‮. ‬ئەندامانی‮ ‬خێـزانەكەی‮ ‬سوارە لە‮ ‬12 ‮ ‬كەس پێكدێن، ئەو جووتـیارە دەڵێـت‮" ‬هیچ ئـەنـدامێكی‮ ‬خێزانەكەم مووچە خۆر نین و ژیانمان لەسەر بەرهەم ئەو زەوییە كە هەمـانە‮".‬
ئەو جووتیارە لە زەویەكەیدا‮ ‬13 ‮ ‬جۆر سەوزە بەرهەم دێنێت،‮ ‬لەوانەش(كەوەر،‮ ‬كەلەرم،‮ ‬كەرەوز،‮ ‬شویت،‮ ‬تەڕەتیزە،‮ ‬سلق،‮ ‬پەڵپینـە،‮ ‬شێلم،‮ ‬تور،‮ ‬تەماتە،‮ ‬خەیار،‮ ‬بیبەر،‮ ‬هەزبێلە‮). ‬ئەمە بێ لە بـەرهەم هـێنانی‮ ‬7 ‮ ‬جۆر میووە،‮ ‬كە لەمـانە پـێكدێن‮ (‬هەنار،‮ ‬سێو،‮ ‬قەیسی،‮ ‬هەنجیر،‮ ‬هەڵوژە،‮ ‬ترێ‮ ‬ڕەشە و كشمیشی‮). ‬سوارە دەڵێ‮" ‬بەتەواوی‮ ‬نازانم چەند تـەن سـەوزە و میووە بەرهـەم دێـنم،‮ ‬بەلام هیچ وەرزێك بێ بەرهەم نیم و زەوییەكە زۆر بە پیتە‮". ‬ئەو گـوتیشی‮" ‬هیچ كات بەرهەمەكانم نامێننەوە ئەوەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬دێنم هەمووی‮ ‬دەفرۆشم‮".‬
پارچـە زەویـیەكەی‮ ‬سـوارە عـەتا نـزیك گـردی‮ ‬چـەقـلاوایـە لـە شـارۆچكەی‮ ‬خـورماڵ،‮ ‬ئەو بەشێك لە بەرهەمەكانی‮ ‬هەر لەسەر زەوییەكەی‮ ‬و لـەبــن دار تـوویـەكـدا دەفـرۆشێت و چایخـانـەیەكی‮ ‬بچوكیشی‮ ‬دروستكـردووە و چـای‮ ‬سەر خـەڵوز دەفـرۆشێت‮. ‬سوارە دەشڵێت‮" ‬بۆ ئاودانی‮ ‬سەوزە و باخەكەی‮ ‬سوود لە ئاوی‮ ‬گـەنـجانی‮ ‬خـورماڵ وەردەگرێت كە ئـاوێكی‮ ‬خاوێنە و بۆ بەرهەمهێنانی‮ ‬سەوزەكەمان سـوود لە ئاوی‮ ‬گـەنجانـی‮ ‬وەردەگـرین‮". ‬هەروەها گوتـیشی‮" ‬چەند بەروبوومێكی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬دەگمەنم بەرهـەم هێناوە و دەستخـۆشییەكـی‮ ‬زۆرم لێكراوە‮". ‬سـوارە لـەمـساڵدا توانی‮ ‬كولەكەی‮ ‬25 ‮ ‬كیلۆیی‮ ‬بەرهـەم بێنێـت كە نمونەی‮ ‬زۆر كەمـە لە باشووری‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە سـاڵانی‮ ‬رابـردوویش ئەو جووتیارە نمونەیـیە شێلمی12 ‮ ‬كیلۆیی‮ ‬و بنەپەڵپـینەی7 ‮ ‬كـیلۆیی‮ ‬و توری‮ ‬سپی80 ‮ ‬سانتیمی‮ ‬بـەرهەم هـێناوە‮". ‬دەشڵێـت‮" ‬لـە سلێمانی‮ ‬و هەولێـر و هـەڵەبجـە و سـەیدسـادقـەوە بـەرپرسـانی‮ ‬حكومی‮ ‬و حیزبی‮ ‬دێنە لام و سـەوزە و میووە لەگـەڵ خـۆیـان دەبەنەوە‮". ‬
سوارە بـاسی‮ ‬لەوەشكرد ئـەو قـوتابیانـەی‮ ‬لە بـواری‮ ‬كشتوكاڵیـدا لـە زانـكۆكانـی‮ ‬بـاشووری‮ ‬كوردستان و ولاتـانـی‮ ‬دەرەوە دەخوێـنـن و خـەڵـكی‮ ‬سنـوری‮ ‬پـارێـزگـای‮ ‬هـەڵـەبجـەن سـەردانی‮ ‬دەكـەن و بـۆ تـوێژینەوەكـانیان سوودیان لە سەوزە و میووەی‮ ‬زەوییـەكەی‮ ‬وەردەگـرن‮ . ‬سـوارە عـەتـا دەڵێ‮" ‬زۆر دڵم بە كـاری‮ ‬جـووتـیاری‮ ‬خۆشـە،‮ ‬چـونكە بە دەست و پەنجـەی‮ ‬خۆم و بە ئارەقی‮ ‬ناوچاوانم بژێوی‮ ‬ژیانم پەیدا دەكەم و چاوەڕوانی‮ ‬دەستی‮ ‬هـیچ كەسێك نیم‮". ‬گـوتـیشی‮" ‬لە بـەرنامەمدایە لە داهاتوودا برەو بە جووتیاری‮ ‬بدەم و سەوزە و میووەی‮ ‬زیاتر بەرهەم بێنم‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌