2017-10-12

 سەرۆكی هەرێمی‮ ‬كوردستان هاتنەوەی‮ ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ لە سەرجەم ئێزدیانی‮ ‬كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات‬‬‬‬ و لە پەیامەکەدا هاتووە، لە ڕیفراندۆمی ٥٢ ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.‬‬‬‬‬

بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬مەزن و دلۆڤان ‬‬
بە بۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ،‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬گەرمم ئاراستەی‮ ‬سەرجەم ئێزدیانی‮ ‬كوردستان و جیهان دەكەم. ‬‬‬‬‬‬‬‬
كوردی‮ ‬ئێزدی‮ هەمیشە شانازی‮ ‬بە كلتوور و هەڵوێستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و كوردستانییەوە دەکەن و لەو پێناوەدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و لە ڕیفراندۆمی ٥٢ ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.‬‬‬‬‬
هیوادارم جەژنی جەمایێ و هەموو بۆنە ئاینییەکانتان بە خۆشی بۆ بگەڕێنەوە و بە گوڕ و تینێكی زیاتر، خزمەتی گەل و وڵات و ئایینەكەتان بكەن.

مه‌سعوود بارزانی‮ ‬ ‬
١٢ـی١٠ـی٢٠١٧

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌