2017-10-15

خه‌بات: كارزان كانەبی

لەمیانی‮ ‬یەكەم هەفتەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬فوتساڵی‮ ‬كوردستان لە هەردوو كۆمەڵەی‮ ‬یەكەم و دووەم لە چەند‮ ‬یاریگایەكی‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستان چوار‮ ‬یاری‮ ‬گرنگ و بەهێز بەرێوە چوون،‮ ‬لە كۆمەڵەی‮ ‬یەكەم‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬هەولێر لە شاری‮ ‬دهۆك لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬هۆڵی‮ ‬چالاكی‮ ‬قوتابخانەكان لە‮ ‬یارییەكی‮ ‬بەهێزدا بووە میوانی‮ ‬یانەی‮ ‬گارە لەم‮ ‬یارییەشدا كچە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬هەولێر توانیان بە ئاست و بە ئەنجام‮ ‬یارییەكە بە سوودی‮ ‬خۆیان بە كۆتایی‮ ‬بهێنن و‮ ‬یارییەكەشیان بە دوو گۆڵی‮ ‬بێ بەرامبەر لە تیپی‮ ‬گارە بردەوە‮ ‬یەكەم سەركەوتنیان لە دەستپێكی‮ ‬خولەكە بەدەستهێنا،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوەش لە شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬یانەی‮ ‬گازی‮ ‬باكوور بووە میوانی‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدێت لەم‮ ‬یارییەشدا كچە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬گازی‮ ‬باكور توانیان لە‮ ‬یارییەكە ئاستێكی‮ ‬بەرز پێشكەش بكەن و‮ ‬یارییەكەش بە سوودی‮ ‬خۆیان بە كۆتایی‮ ‬پێبهێنن بە ئەنجامی‮ 2-5 گۆڵ هەرچەندە كچانی‮ ‬ئافرۆدێت هەوڵی‮ ‬زۆریاندا بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن هاوسەنگی‮ ‬یارییەكە بەدەست بهێنینن بەڵام بەهێزی‮ ‬كچانی‮ ‬گازی‮ ‬باكور و سووربوونیان لە سەر سەركەوتن توانیان لە‮ ‬یەكەم هەفتەی‮ ‬خولەكە سەركەوتنێكی‮ ‬گرنگ لە دەرەوەی‮ ‬یاریگای‮ ‬خۆیان بەدەست بهێنن.

‮ ‬لە كۆمەڵەی‮ ‬دووەمیش‮ ‬یانەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬لە شاری‮ ‬كەركووك بووە میوانی‮ ‬یانەی‮ ‬سەورەی‮ ‬كەركووك و لەم‮ ‬یارییەشدا كچە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬پاڵەوانی‮ ‬دواین وەرزی‮ ‬خولەكە توانیان هەر لە سەرەتایی‮ ‬یارییەكە ئاستێكی‮ ‬بەرز پێشكەش بكەن و گۆڵبارانی‮ ‬تیپی‮ ‬سەورەی‮ ‬خاوەن هاندەران و‮ ‬یاریگا بكەن و‮ ‬یارییەكەشیان بە ئەنجامێكی‮ ‬گەورە‮ 8-0گۆڵ بردەوە و زەنگێكی‮ ‬مەترسیداریان بۆ تیپەكانی‮ ‬تر لێدا،‮ ‬كچانی‮ ‬چۆمانیش لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬تیپی‮ ‬دەروازەی‮ ‬شاری‮ ‬ڕانیە ببنەوە لەم‮ ‬یارییەشدا كچە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬هەردوو تیپ توانیان ئاستێكی‮ ‬بەرز لە‮ ‬یارییەكە پێشكەش بكەن سەر ئەنجامیش تیپی‮ ‬دەروازە‮ ‬یارییەكەی‮ ‬بە ئەنجامی‮ 2-1 گۆڵ بردەوە و بە سەركەوتنێكی‮ ‬گرنگ بەرەوو شاری‮ ‬ڕانیەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬ڕاپەرین گەڕایەوە‮ ‬،‮ ‬یارییەكانی‮ ‬ئەم وەرزەش بە شێوازی‮ ‬خول بە‮ ‬یەك قۆناخ بەرێوە دەچێت و لە هەر كۆمەڵەیەك دوو تیپ سەردەكەوێت بۆ‮ ‬یارییەكانی‮ ‬چوارگۆشەی‮ ‬زێرینی‮ ‬خولەكە‮ ‬یەكێتی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬كوردستان سەرپەرشتی‮ ‬دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌