2017-10-16

خەبات-فاتیح بەرزنجی
رۆژانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لەئافرەتانی‮ ‬دووگیان بۆ چارەسەر و لەدایكبوون روو لەو نەخۆشخانەیە دەكەن و لۆدێكی‮ ‬زۆر لەسەر نەخۆشخانەكە هەیەو باڵەخانەكەی‮ ‬كۆنەو بۆ شارێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وەكو هەولێر نەخۆشخانەیەكی‮ ‬دیكەیش پێویستە‮. ‬بەڕێوەبەر و پزیشك‮ ‬چەند نەخۆشێك لەم راپۆرتەدا قسەی‮ ‬خۆیان دەكەن‮.‬
بەفرین‮ ‬یەكێك لەو نەخۆشانەیە وەك خۆی‮ ‬دەڵێت دووەمینجارە سەردانی‮ ‬ئێرە دەكات،‮ ‬ئەو گوتی‮: ‬بۆبینینی‮ ‬ئافرەتی‮ ‬دووگیان دەبووایە پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬زیاتر هەبووایە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە نازانین ژمارەی‮ ‬پزیشك كەمە‮ ‬یاخود ئامادەنین‮.‬
فاتیمە ئافرەتێكی‮ ‬دیكەیەو دەڵێت‮: ‬لێرە ئافرەتی‮ ‬دووگیان بۆ چارەسەر دێتە نەخۆشخانەكەودەبێ بەدوای‮ ‬پزیشكدا بگەڕێت تا بیبینێت و چارەسەری‮ ‬بنووسێت،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشخانەكە جەنجاڵییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬نەخۆشانی‮ ‬بەسەرەوەیەو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬وایكردووە،‮ ‬كە ئافرەتان نەتوانن بۆچارەسەر‮ ‬روو لەنەخۆشخانەی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت بكەن،‮ ‬چونكەچارەسەر لەنەخۆشخانە تایبەتەكان‮ ‬یەكجار گرانە‮.‬
پەروین ئافرەتێكی‮ ‬دووگیانەو بۆ چارەسەر هاتۆتە ئەم نەخۆشخانەیە،‮ ‬ئەو گوتی‮: ‬خۆزگە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬گرنگی‮ ‬زیاتری‮ ‬بەنەخۆشخانەی‮ ‬حكوومی‮ ‬دەدا،‮ ‬لێرە مامەڵەكردنی‮ ‬پزیشك و كارمەندانی‮ ‬تەندروستی‮ ‬لەگەڵ نەخۆش زۆر توندە،‮ ‬هەندێكجار قسەی‮ ‬ناشیرینیش دەبیسترێت‮.‬
‮"‬حەلیمە‮" ‬كچەكەی‮ ‬منداڵی‮ ‬دەبوو گوتی‮:‬‮ ‬ماوەی‮ ‬چەندین كاتژمێرە لەچاوەڕوانی‮ ‬پزیشكی‮ ‬پسپۆڕداین،‮ ‬بەداخەوە لەبەر جەنجاڵی‮ ‬نەخۆشان‮ ‬ناتوانین سوود لەبینینی‮ ‬پزیشك وەرگرین‮.‬
كاوە سەلیم لەناو باخچەی‮ ‬نەخۆشخانە لەچاوەڕوانی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬كۆرپەكەیدا بوو گوتی‮: ‬بەداخەوە بۆ ئەو بێسەروبەریەی‮ ‬ناو نەخۆشخانەكە و جەنجاڵیەكی‮ ‬زۆر لەناو گۆڕەپانی‮ ‬نەخۆشخانە بەرچاو دەكەوێت بەلایەنی‮ ‬كەمەوە دەبوو شوێنی‮ ‬تایبەت بەچاوەڕوانی‮ ‬كەس و كاری‮ ‬نەخۆش هەبووایە‮.‬
دەربارەی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازاندەی‮ ‬هاووڵاتیان و ئیش و كارەكانی‮ ‬ئەو نەخۆشخانەیە‮ ‬‮"‬دكتۆرە هالە جەودەت‮" ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەكە گوتی‮:‬‮ ‬لەشارێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وەكو هەولێر‮ ‬یەك نەخۆشخانەی‮ ‬لەدایكبوون هەیەو لۆدێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەرەو رۆژانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬دووگیان چ بۆ چارەسەر چ بۆ لەدایكبوون روو لەو نەخۆشخانەیە دەكەن بەتایبەتی‮ ‬ئەو ئافرەتانەی‮ ‬كەتووشی‮ ‬كێشە دێن لەكاتی‮ ‬سووڕی‮ ‬مانگانەو ژمارەی‮ ‬ئەو ئافرەتانە زۆرەو لەچەندین رووەوە لەگەڵ هاووڵاتیان تووشی‮ ‬كێشە دەبین،‮ ‬هەر لەپرسگە تا دەگاتە ژوور و بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناو نەخۆشخانە،‮ ‬یەكەم جاریش لەپرسگە كێشەمان بۆ درووست دەبێت‮.‬
دەربارەی‮ ‬ئەو ئافرەتانەی‮ ‬كە داوای‮ ‬منداڵبوون بەنەشتەرگەری‮ ‬دەكەن،‮ ‬دكتۆرە هالە جەودەت پزیشكی‮ ‬پسپۆری‮ ‬لەدایكبوون و‮ (‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەكە‮) ‬گوتی‮:‬‮ ‬زۆربەی‮ ‬ئەو ئافرەتانەی‮ ‬كە رۆژانەدێن بۆ منداڵبوون داوای‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دەكەن و بۆتە دیاردەی‮ ‬چاولێكردن،‮ ‬بەداخەوە ئافرەتی‮ ‬ئێستا‮ (‬وەرزش‮) ‬ناكات و جوڵەی‮ ‬كەمەو كاری‮ ‬دەستی‮ ‬نەماوەو كارەكانی‮ ‬ئێستا بۆتە ئامێری‮ ‬ئەلەكتڕۆنی‮ ‬و تەمبەڵی‮ ‬دەكات لە جولانەوەی‮ ‬رۆژانە و لەكاتی‮ ‬دووگیانیش كۆرپەكە لەناو سكی‮ ‬دایكی‮ ‬لە خوارەوە نییە‮ ‬یاخود لەحەوزی‮ ‬ئافرەتەكەدا نییە،‮ ‬بۆیە بڕیاری‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬بۆ دەدرێ‮ ‬یاخود ئافرەتەكە خۆی‮ ‬بڕیاری‮ ‬نەشتەرگەریەكە دەدات‮. ‬بۆ ئەو مەبەستە ئێمە‮ ‬ڕێگریەكی‮ ‬باشمان كردووە،‮ ‬چونكە نەخۆشخانەكەی‮ ‬ئێمە نەخۆشخانەیەكی‮ ‬فێركارییە و بەحەز و ئارەزووی‮ ‬نەخۆش نەشتەرگەری‮ ‬بۆ لەدایكبوون ئەنجامنادەین‮.‬
دكتۆرە هالە گوتیشی‮: ‬ئێمە ماوەی‮ ‬سێ ساڵە لیژنەمان داناوە تا‮ ‬ڕێگری‮ ‬بكەین لە ئەنجامدانی‮ ‬منداڵبوون بەنەشتەرگەری‮ ‬و لەئێستادا رێژەی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬كەمیكردووە تا ئافرەتانی‮ ‬دووگیان داوای‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬نەكەن،‮ ‬لیژنەكە بڕیاردەدات لەگەڵ پزیشكە پسپۆڕەكەی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئەو لیژنەیە سێ كەسن و ئەوان بڕیار دەدەن و لەهەندێ حاڵەت لیژنەكە بڕیار دەدات،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بۆ ئەو ئافرەتانەی‮ ‬كە پێویست بكات و پێشتر دووجار نەشتەرگەری‮ ‬بۆ كرابێت‮ ‬یاخود كۆرپەكەی‮ ‬لەناو سكی‮ ‬دایكی‮ ‬دانیشتبوو‮ ‬یاخود دایكەكە خوێن بەربوونی‮ ‬هەیە‮ ‬یان نەخۆشی‮ ‬شەكرەی‮ ‬هەبوو‮.‬
چۆنیەتی‮ ‬سووتاندنی‮ ‬زبڵ و پاشماوەی‮ ‬نەخۆشخانە
دواتر دەربارەی‮ ‬هەبوونی‮ ‬ئامێری‮ (‬مەحرەقە‮) ‬بۆسوو تاندنی‮ (‬زبڵ و پاشماوە)كانی‮ ‬ناو نەخۆشخانەكە،‮ ‬دكتۆرە هالە جەودەت گوتی‮:‬‮ ‬هەبوونی‮ ‬ئامێری‮ ‬مەحرەقە زۆرگرنگ و پڕ‮ ‬لەبایەخەو ئاسانكاری‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ ئێمە كردووە و لەهەولێر دوو مەحرەقە هەیە،‮ ‬واتە دوو ئامێری‮ (‬ئۆتۆكلیڤ‮) ‬هەیە،‮ ‬یەكێكیان لای‮ ‬ئێمەیەو ئەویدیكەش لەنەخۆشخانەی‮ ‬نانەكەلییە،‮ ‬بەداخەوە نەخۆشخانە ئەهلیەكان زبڵ و پاشماوەی‮ ‬خۆیان ناهێنن بۆ سووتاندن،‮ ‬دەبێ ئەوان ئەو‮ ‬ڕاستییە بزانن كە زبڵ و پاشماوەی‮ ‬نەخۆشخانەكان زۆر پیسە‮.‬
بەهەند وەرگرتنی‮ ‬سكاڵای‮ ‬هاووڵاتیان
دواتر‮ "‬دكتۆرە هالە جەودەت‮" ‬دەربارەی‮ ‬سكاڵای‮ ‬هاووڵاتیان گوتی‮ :‬‮ ‬ئەگەر هەر هاووڵاتیەك گلەیی‮ ‬و گازندەی‮ ‬هەبووبێت ئێمە هاوكاریمان كردووەو دەزانین لەپرسگەو لەناو باخچەی‮ ‬ناو نەخۆشخانە جەنجاڵی‮ ‬هەیە،‮ ‬پێویستە هاووڵاتیان ئەوە بزانن كەئەو نەخۆشخانەیە بۆ ئافرەتانی‮ ‬دووگیانە و نابێ پیاو بێتە ژوورەوە‮.‬
چارەسەری‮ ‬منداڵی‮ ‬ناكام
هەر لەو راپۆرتەدا سەردانی‮ ‬بەشی‮ ‬منداڵە ناكامەكانمان كرد و لەوێدا‮ "‬دكتۆر محەمەد شاكر‮" ‬گوتی‮: ‬لەو بەشەدا چەندین منداڵی‮ ‬ناكام هەیە و هەندێ منداڵ هەیە چەند كاتژمێر دەمێنێتەوەو هەندێكی‮ ‬دیكەش هەیە بەمانگ دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەو منداڵانەی‮ ‬كە بە(نۆ)مانگی‮ ‬لەدایك دەبن كەمتر دەمێننەوە لەو منداڵانەی‮ ‬كەلە‮ (‬حەوت‮) ‬مانگی‮ ‬لەدایك دەبن زیاتر دەمێننەوەو لەژێر چاودێری‮ ‬ورد دەبن و پێویست ناكات ئەو كۆرپە ناكامە دایكی‮ ‬لەلای‮ ‬بمێنێتەوە و شوێنەكە پاكژ‮ (‬تەعقیم‮) ‬كراوە و كەس ناتوانێ بێتە ژوورەوە‮. ‬
لەكۆتاییدا‮ "‬دكتۆرە هالە جەودەت‮" ‬گوتی‮:‬‮ ‬داوا لەو هاووڵاتیانەدەكەین كەسەردانی‮ ‬نەخۆشخانەكەمان دەكەن جەنجاڵی‮ ‬لەناو نەخۆشخانەكە درووست نەكەن و لەگەڵ كارمەندانی‮ ‬نەخۆشخانە دەمەقاڵێ نەكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌