2017-10-18

ڕاپۆرت/فاتیح بەرزنجی

 وێنە/سەید فەخرەدین

 چەند ساڵێكە كار بۆ نەهێشتنی‮ ‬دیاردەی‮ ‬زێدەڕۆیی‮ ‬و لیژنەی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬موەلیدە ئەهلیەكان ولیژنەی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬پاڵاوگەكان و لیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودێری‮ ‬بازاڕ‮ ‬و‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬و لەناوبردنی‮ ‬خۆراكی‮ ‬ماوە بەسەرچوو لەلایەن لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەت دەكرێت و هەرچەندە لەو ماوەیە هەندێك كاریان ئەنجام داوە،‮ ‬بەڵام هێشتا نەتوانراوە بەیەكجارەكی‮ ‬ئەو هەموو زێدەڕۆیی‮ ‬و سەرپێچیانە لەناو ببردرێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬خۆراكی‮ ‬ماوە بەسەرچوو،‮ ‬كە لەچەندین شوێن و دوكان وكۆگای‮ ‬خۆراك بوونی‮ ‬هەیە‮.‬  هاووڵاتیان‮: ‬هێشتا خۆراكی‮ ‬ماوە بەسەرچوو بەرچاو دەكەوێت لوقمان بایز دەڵێت‮: ‬بازاڕی‮ ‬شێخەڵڵای‮ ‬هەولێر پڕیەتی‮ ‬لە خۆراكی‮ ‬ماوە بەسەرچوو،‮ ‬وەك كاستەرو كێك و پەنیرو ماست وچەندین بابەتی‮ ‬دیكەی‮ ‬خۆراكی‮ ‬و بەبەرچاوی‮ ‬هاووڵاتیانەوە ئەو خۆراكانە دەفرۆشرێت‮.‬ بورهان محەمەد دەڵێت‮: ‬لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەت بۆچی‮ ‬سەردانی‮ ‬ئەو بازاڕەو بازاڕی‮ ‬گەڕەكە دوورەكان ناكەن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆراكی‮ ‬ماوە بەسەرچوودا بگەڕێن،‮ ‬پێویستە بڕۆن بۆ هەموو شوێنێك بە قەزاو ناحیەكانیشەوە‮.‬ گۆران حەسەن دەڵێت‮: ‬لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەت چۆن توانیویانە زێدەڕۆییەكان چارەسەر بكەن،‮ ‬بۆچی‮ ‬ناتوانن خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو‮ ‬چارەسەر بكەن؟‮!‬ ئیبراهیم سلێمان دەڵێت‮: ‬خۆزگە لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەت هەوڵی‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬بازاڕو نەهێشتنی‮ ‬زێدەڕۆییەكانی‮ ‬دەدا تاسیمای‮ ‬پایتەخت جوانتر دەبوو‮.‬ لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەت شەو و‮ ‬ڕۆژ كار دەكەن دەربارەی‮ ‬گلەیی‮ ‬و گازندەی‮ ‬هاووڵاتیان و كاری‮ ‬لیژنەكان‮ ‬نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر گووتی‮: ‬ئێمە لە قایمقامیەتی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕۆژانە هەر لەبەیانیەوە تا نیوەڕۆ لەخزمەتی‮ ‬هاووڵاتیان داینەو دەرگامان بەڕووی‮ ‬ئەواندا كراوەیە و چەندین لیژنەمان هەیە،‮ ‬لەپێناو خزمەت گەیاندن بەهاووڵاتیان‮ ‬دانیشتووین ئەوەتا هەركە هەستمان كرد هاووڵاتیان باسی‮ ‬گرانی‮ ‬بازاڕ‮ ‬دەكەن وەكو قایمقامیەت بەدواداچوونمان كردو لەنزیكەوە چاودێری‮ ‬جموجۆڵی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لەناو شاری‮ ‬هەولێر بووین و چەندین دوكان وكۆگای‮ ‬خۆراك و سوپەر ماركێتمان بەسەركردەوەو بەچاوی‮ ‬خۆمان‮ ‬ڕاستیەكانمان بینی‮ ‬كە هەموو كۆگاكان پڕن لەخۆراك و نرخەكانیش گران نەبووە و‮ ‬لەنزیكەوەلەگەڵ بازرگانەكان كۆبوونەوەمان كردو پێمانڕاگەیاندن كەبەرەنگاری‮ ‬ئەو دۆخە ببنەوەو نرخەكان گران نەكەن و ئاگاداری‮ ‬سوپەر ماركێتەكانمان كردەوە كە پێویستە نرخ جێگر بكرێت و نابێ كەس‮ ‬یاری‮ ‬بە نرخەكان بكات،‮ ‬هەركەسێك نرخەكان بەرز بكاتەوە تووشی‮ ‬سزای‮ ‬یاسایی‮ ‬دەبێتەوە و هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بارودۆخەكەئارامەو نرخەكان جێگیرەو كەل و پەل و كاڵاو خۆراك بۆزیاتر لەشەش مانگ‮ ‬لەناو كۆگاكانی‮ ‬خۆراك هەیەو لیژنەكان‮ ‬ڕۆژانە كاری‮ ‬خۆیان ئەنجام دەدەن و بەدواداچوون بۆ بازاڕو نرخەكان دەكات،‮ ‬سەردانی‮ ‬هەموو شوێنە گشتییەكان دەكەن و كەسانی‮ ‬سەرپێچیكار سزادەدرێن و دوو ژمارەی‮ ‬مۆبایل لە لای‮ ‬لیژنەكان هەیە بۆ سكاڵا،‮ ‬هەموو كاتێك هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن،‮ ‬جگە لەوە لیژنەی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬زێدەڕۆییمان هەیە وكاری‮ ‬سەركەوتوویان ئەنجام داوە،‮ ‬دیارە بۆ‮ ‬ڕاپەڕاندنی‮ ‬ئیش و كارەكان پۆلیسی‮ ‬شارەوانی‮ ‬و پۆلیسی‮ ‬ڕێككاریمان هەیە و بەردەوام بەدواداچوون دەكەن و داوا لەهاووڵاتیان دەكەین لەگەڵ بینینی‮ ‬هەر كارێكی‮ ‬زێدەڕۆیی‮ ‬و نایاسایی‮ ‬دەتوانن پەیوندی‮ ‬بە لیژنەكانی‮ ‬قایمقامیەتەوە بكەن‮.‬ گوتیشی‮: ‬جگە لەو لیژنانە لیژنەی‮ ‬بەدواداچوونی‮ ‬موەلیدە ئەهلیەكان و لیژنەی‮ ‬بەدواداچوون بۆ پاڵاوگەكانیش هەیە هەموو ئەو لیژنانە‮ ‬ڕۆژانە كاری‮ ‬بەدواداچوون لەناو بازاڕ‮ ‬دەكەن بۆ‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬شارو نەهێشتنی‮ ‬زێدەڕۆیی‮ ‬دیارە ئەو كارانە هەر لەلایەن پۆلیسی‮ ‬شارەوانی‮ ‬ناكرێ،‮ ‬بەڵكو هێزی‮ ‬زێرەڤانیشە كە ساڵانێكە وەك هێزێكی‮ ‬پاڵپشت بۆ هێزەكانی‮ ‬پۆلیس و هێزەكانی‮ ‬دیكە كاری‮ ‬كردووە،‮ ‬بەهەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ پۆلسی‮ ‬ڕێككاری‮ ‬كاری‮ ‬گرنگیان ئەنجام داوەو ئەركەكان دابەشكراوەو ئەركی‮ ‬هاوبەشیش هەیەو هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگیمان لەگەڵ زۆربەی‮ ‬دامودەزگاكان هەیە و داوا لەهاووڵاتیان و دوكاندران و كاسبكاران دەكەین كە پابەندی‮ ‬ڕێنماییەكان بن و لەسەرپێچیكردن دووربكەونەوە‮.‬ لە ماوەی‮ ‬نۆ مانگدا‮ ‬197 ‮ ‬سەرپێچی‮ ‬تۆماركراون و85 ‮ ‬شوێن داخران‮ ‬ دواتر دەربارەی‮ ‬ئامارەكان وچ ۆنیەتی‮ ‬كاركردن و بەدواداچوونی‮ ‬لیژنەكان ئەنوەر كەمال‮ ‬ڕێپێدراوی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬كارگێری‮ ‬لەلیژنەی‮ ‬پشكنین و چاودیری‮ ‬بازاڕ‮ ‬گووتی‮: ‬كاری‮ ‬لیژنەكەی‮ ‬ئێمە پشكنین وچاودێری‮ ‬بازاڕەو‮ ‬ڕۆژانە بەدواداچوون لەسەر سكاڵای‮ ‬هاووڵاتیان دەكەین و لەهەر شوێنێك نرخەكان گران بێت‮ ‬یاخود خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچووی‮ ‬هەبێت ئەوا ئەو شوێنە دادەخرێت زۆرجار دوكاندارەكان ئاگادار دەكرێنەوە لەسەر سەرپێچیەكەی‮ ‬داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە هەرسەرپێچیەكیان بینی‮ ‬دەتوانن لیژنەكانی‮ ‬لێ ئاگاداربكەنەوە كارەكانمان هەرلەبازاڕنییە بەڵكو لە دەرەوەی‮ ‬شاریشە ئەوەتا توانیمان سەردانی‮ ‬كۆگاكانی‮ ‬خۆراك لەسەر رێگای‮ ‬هەولێر گوێڕبكەین و لەنزیكەوەلەگرانی‮ ‬خۆراك بكۆڵینەوە‮ ‬هەرلەسەر سكاڵاو هاوكاری‮ ‬و هاهەماهەنگی‮ ‬هاووڵاتیان بوو چەندین جار هاووڵاتی‮ ‬سكالای‮ ‬لەخۆراكی‮ ‬ماوە بەسەرچوو هەبووەو دەمودەست بەدواداچونمان بۆ ئەو خۆراكە كردووەو خۆراكی‮ ‬ئێكسپایەر دەستی‮ ‬بەسەرداگیراوە لەماوەی‮ ‬نۆمانگدا كارو چالاكیەكانی‮ ‬لیژنەكان بەو شێوەیەی‮ ‬خوارەوەیە لەو هەموو سەردانە مەیدانیەدا توانراوە‮ ‬341 ‮ ‬شوێن بەسەركرانەوەو‮ ‬85 ‮ ‬لەو شوێنانە لەسەر سەرپێچی‮ ‬داخران و‮ ‬197 ‮ ‬سەرپێچی‮ ‬تۆماركران و150 ‮ ‬شوێنیش ئاگاداری‮ ‬كۆتاییان پێ دراوە و‮ ‬112 ‮ ‬شوێنیش لەسەر پابەند بوونیان بە‮ ‬ڕێنماییەكان دەست خۆشیان لێ كرا ولەوماوەیەش توانراوە‮ ‬125 تەن ونیو خۆراكی‮ ‬ماوەبەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا‮  ‬كارەكانی‮ ‬لیژنەكان زۆرن هەربەتەنها‮ ‬یەك لیژنە نییە بەڵكو لیژنەی‮ ‬دیكەشی‮ ‬هەیەو بەدواداچوون بۆ پاڵاوگەكانیش دەكات و لەڕۆژانی‮ ‬پشووەكانیش كاردەكەین و سكاڵای‮ ‬هاووڵاتیان بەهەند وەردەگرین وكاری‮ ‬لەسەردەكەین‮ .‬ 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌