2017-10-23

بارزان ئەكرەم
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی‮ ‬ریال مەدرید، باوەڕی‮ ‬وایە ئەو كێشەیەی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێمی‮ ‬كەتەلۆنیا، بەم نزیكانە چارەسەر دەكرێت،‮ ‬وە‮ ‬شەمەندەفەری‮ ‬لالیگاش بە بێ بارسێلۆنا‮ ‬ڕێداناگرێت،‮ ‬كە بەم دوایانە كەتەلۆنیەكان گشتپرسیەكیان كردوو داوای‮ ‬جیابوونە دەكەن‮. ‬
پێرێز،‮ ‬لە چاوپێكەوتنێكی‮ ‬لەگەڵ رۆژنامەی‮ "‬ئیسپانیۆل‮" ‬وتی‮: ‬من باوەڕم بە‮ ‬لایەنە دەستوریەكانی‮ ‬ناو حكومەت هەیە،كە كێشەی‮ ‬كەتەلۆنیا بەبێ گرفت و گرژی‮ ‬چارەسەر دەكرێت، بە پاڵپشتی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬خەلكی‮ ‬وڵاتەكەم‮.‬
پێرێز، لەسەر پرسی‮ ‬دەركردنی‮ ‬بارسێلۆنا لە خولی‮ ‬پلەیەكی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد،‮ ‬هەرگیز خەیاڵ ناكەم ئیسپانیا بە بێ كەتەلۆنیا و لالیگا بە بێ بارسێلۆنا ببینم‮.‬
لە لایەكی‮ ‬تر قڕشە سپیەكەی‮ ‬مەدرید، قسەی‮ ‬لەسەر باروودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬مێرێنگێ كرد،‮ ‬كە زینەدین زێدان فڕەنسی،‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بینیەوە لە پێگەیاندن و ئامادەكردنی‮ ‬تیپەكە بۆ داهاتوویەكی‮ ‬باشتر بۆ‮ ‬یانە پاشایەكە،‮ ‬وە لە ئێستادا نابێت كەس گومانی‮ ‬لە زێدان هەبێت،‮ ‬كە باشترین راهێنەری‮ ‬جیهانە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌