2017-10-23

ڕاپۆرت‮: ‬فاتیح بەرزنجی
دوابەدوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان لەلایەن هێزە دڕندەكەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬16 /10 ‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو پەلاماردانە وەحشیانەیەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ سەر ئەو شارە خۆشەویستە،‮ ‬ئاوارە بوون و لەزێدی‮ ‬باب و باپیرانیان دەركران و ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان جێهێشت و لەدەستی‮ ‬ئەو هێزە دڕندەیەدا‮ ‬ڕزگاریان بوو،‮ ‬ئەو ئاوارانەی‮ ‬كە هاتوونەتە شاری‮ ‬هەولێر‮ ‬ژمارەیان دەگاتە‮ ‬84 ‮ ‬هەزار هاووڵاتی،‮ ‬كە لە كەركوك و پردێ گەیشتوونەتە هەولێرو ئاوارەكان سوپاسی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەكەن كە هاوكاری‮ ‬و كۆمەك و شوێنی‮ ‬نیشتەجێبوونیان بۆ دابینكردوون‮. ‬دەربارەی‮ ‬هاتنی‮ ‬ئاوارەكان‮ ‬بۆ شاری‮ ‬هەولێر‮ ‬وەك‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەو بەدواداچوونەمانكرد‮: ‬
چەندین شوێن كەمپینیان بۆ كۆمەكردنی‮ ‬ئاوارەكان سازكردو خەڵكی‮ ‬خێرخوازی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەستی‮ ‬هاوكاریان بۆ ئاوارەكان درێژ كرد،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاپۆرتە سەردانی‮ ‬شارەدیی‮ ‬عەنكاوەمان كردو ژمارەیەك لەخەڵكی‮ ‬ئاوارەمان دواند‮:‬
دڵشاد گەنجێكە لە گوندێكی‮ ‬سەر بەشاری‮ ‬كەركوك هاتووە،‮ ‬گوتی‮: ‬لەبەرهاتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دڕندە ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆمان جێهێشت و ئاوارە بووین وناتوانین جارێكی‮ ‬دیكە بگەڕێینەوە شارەكەی‮ ‬خۆمان و سوپاسی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەكەین كە هەموو كاتێك دەرگایان‮ ‬بەڕووی‮ ‬ئاوارەكان لەسەرپشتە و هاوكاری‮ ‬تەواوی‮ ‬ئاوارەكان دەكەن‮.‬
ئازادیش خەڵكی‮ ‬هەمان گوند بوو،‮ ‬گوتی‮: ‬بەداخەوە بۆ ئەو كەسانەی‮ ‬كە خیانەتیان كردو شارەكەیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كردو بەهەزاران خێزانیان لە زێدی‮ ‬باب و باپیرانیان وەدەرناو دەربەدەر بوون،‮ ‬هەرچەندە ئێمە لە هەولێر هەست‮ ‬یە ئاوارەبوون ناكەین و خەڵكی‮ ‬ئەم شارە كوردپەروەرو دڵسۆزی‮ ‬نەتەوەن‮.‬
خاتوو‮ (‬م‮ ) ‬نەیویست ناوی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاشكرا بكات و گوتی‮: ‬خودا سەبەبكاری‮ ‬ئەو بارودۆخە بگرێت،‮ ‬كە ئێمەی‮ ‬ئاوارەكردو لەترسی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق شارەكەمان جێهێشت،‮ ‬سوپاسی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بەئەمەكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەكەین كە بەردەوام بەهانای‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئاوارەو لێقەوماوان دەكەوێت و داواش لەحكومەتی‮ ‬هەرێم دەكەین كە بەرلەهاتنی‮ ‬سەرماو سۆڵەی‮ ‬زستان شوین بۆ ئاوارەكان دابین بكات‮.‬
خاتوو نەجمە خانمێكی‮ ‬كەركوكییەو گوتی‮: ‬من كوڕێكم پێشمەرگەیەو بریندارەو لەناو كەلاوەیەك نیشتەجێن و بارودۆخی‮ ‬ئاوارەكان خراپەو داواكارین زیاتر هاوكاری‮ ‬ئاوارەكان بكرێت‮.‬
محەمەد گەنجێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك بوو،‮ ‬گوتی‮: ‬ماڵەكەم لەهەولێرەو دایك وباوكم ئاوارەبوونەو بارودۆخی‮ ‬ژیانم دژوارە،‮ ‬هاتووم بۆ وەرگرتنی‮ ‬كۆمەك بۆ دایك و باوكم،‮ ‬لێرەوە دەستخۆشی‮ ‬لە خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دەكەین كە هاوكاری‮ ‬و كۆمەكی‮ ‬ئاوارەكان دەكەن‮.‬
دایكی‮ ‬بەڵێن گوتی‮ : ‬لەیەكەم‮ ‬ڕۆژی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك ئاوارەبووین و خاوەنی‮ ‬چوار منداڵم و لەماڵی‮ ‬خزمێكی‮ ‬پیاوەكەم نیشتەجێم و داوا لەخێرخوازان و حكومەتی‮ ‬هەرێم دەكەین كە زیاتر ئاوڕ‮ ‬لەئاوارەكان بداتەوە‮.‬
مامۆستا شوان كۆمەكی‮ ‬بۆ ئاوارەكان هێنا بوو،‮ ‬گوتی‮: ‬هەر كەزانیم خەڵكێكی‮ ‬زۆری‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك ئاوارە بووە خۆم و دراوسێكان كۆمەكی‮ ‬وەكو جلوبەرگ و پێداویستی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬زیادەمان هەبوو هێنامان بۆ خوشك و برایانی‮ ‬ئاوارە‮.‬
‮ ‬عەبدولواحید تەها بەڕێوەبەری‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ژووری‮ ‬بازرگانی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬زۆر ناڕەحەتین بۆ ئاوارەبوونی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك‮ ‬و خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر هەمیشە‮ ‬یارمەتی‮ ‬و كۆمەكی‮ ‬بۆ ئاوارەكان كۆكردۆتەوە،‮ ‬بۆیە منیش شوقەی‮ ‬بەتاڵم هەیە بۆ نیشتەجێبوونی‮ ‬ئاوارەكان هیوادارم خەڵكی‮ ‬دیكەی‮ ‬خێرخواز ئەوانەی‮ ‬كەشوێنیان هەیە ئاوارەكانی‮ ‬تێدا نیشتەجێ بكەن‮.‬
پارێزگاری‮ ‬هەولێر‮:‬
داوامان لەنەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كردووە هاوكاریمان بكەن
لەپرێس كۆنفراسێكدا سەبارەت ئاوارەكان نەوزاد هادی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر بەئامادەبوونی‮ ‬دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن گوتی‮: ‬دوابەدوای‮ ‬هاتنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬زۆری‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك و دەوروبەری‮ ‬ئاوارەبوون و هاتنە شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬هەوڵماندا لە چەند شوێنێك ئەو ئاوارانە نیشتەجێ بكەین و ژمارەی‮ ‬ئاوارەكان لەزیادبوونە،‮ ‬لەشارەدیی‮ ‬پردێ هێزی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بوونەوەو داستانێكی‮ ‬مێژووییان تۆماركرد و سەربەرزانە بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان و جیهان بەرگریەكی‮ ‬بێ وێنەیان‮ ‬نیشانداو كوردستانیان سەربەرزكرد،‮ ‬راستە پڕوپاگەندەیەكی‮ ‬نائاسایی‮ ‬لەسەر هەولێر درووست كرابوو،‮ ‬بەڵام خەڵك بڕوای‮ ‬بەهێزی‮ ‬پێشمەرگە هەبوو بێ ئەوەی‮ ‬پشێوی‮ ‬دروستبێت و ئازایانە دۆخەكەیان تێپەڕاند‮.‬
‮ ‬هەر لەدرێژەی‮ ‬پرێس كۆنفرانسەكەیدا پارێزگاری‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬بەهۆی‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬پردێ و دوز و كەركوك زیاتر لە84 ‮ ‬هەزار هاووڵاتی‮ ‬ئاوارەبوون و‮ ‬ڕوویان لە هەولێر كردووەو داوامان لەنەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان كردووە كە هاوكاریمان بكەن‮.‬
پێكهێنانی‮ ‬لێژنە بۆزیاتر ئاوڕدانەوەی‮ ‬ئاوارەكان لەو بارودۆخە
دواتر مەریوان حەسەن لەناوەندی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬قەیرانەكان لەوەزارەتی‮ ‬ناوخۆ‮ ‬ڕوونی‮ ‬كردەوە‮: ‬سەبارەت بە ئاوارەكان بۆ هەولێر ژمارەیان زۆرەو هەمووی‮ ‬تۆماركراوە و هەوڵی‮ ‬كاراو ئەكتیڤانەمان داوە تا بەپێی‮ ‬بەرنامەیەك بتوانین كار بۆ ئاوارەكان بكەین،‮ ‬ئەوەبوو كۆبوونەوەیەكمان سازكردو لیژنەیەكمان پێك هێناو تیمی‮ ‬ئێمەو تیمی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر بیرمان لەوە كردەوە،‮ ‬كە چۆن ئەو ئاوارانە نیشتە جێ بكەین،‮ ‬هەوڵدرا ئەو ئاوارانە لەو كۆمەڵگایانە نیشتەجێ بكەین كە تەواو نەكراون‮ ‬یاخود لەو باڵەخانانەی‮ ‬كەبەتاڵن نیشتەجێیان بكەین و لەئێستاشدا خەریكی‮ ‬ئەوەین كە چۆن بارودۆخەكە ئارام بكەینەوەو خزمەتگوزاری‮ ‬زیاتر بگەیەنینە ئاوارەكان تا لەو بارودۆخە ناهەموارەدا‮ ‬ڕزگاریان بكەین‮.‬
مەریوان گوتیشی‮: ‬دواتر سەرپەرشتی‮ ‬كۆبوونەوەیەكی‮ ‬دیكەمان كرد بەئامادەبوونی‮ ‬وەزیری‮ ‬ناوخۆو پارێزگاری‮ ‬هەولێرو ناوەندی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬بۆ دانانی‮ ‬باشترین‮ ‬ئالیەت و پێشوازی‮ ‬كردن لەئاوارەكان و داواشمان لە نوێنەری‮ ‬یو ئێن و‮ ‬ڕێكخراوەكان كردووە تا ئاوڕ‮ ‬لەئاوارەكان بدەنەوەو بەهاوكاری‮ ‬دەزگای‮ ‬خێرخوازی‮ ‬بارزانی‮ ‬كۆمەكی‮ ‬ئاوارەكان بكرێت‮. ‬
خەڵكی‮ ‬شارەدیی‮ ‬عەنكاوەش كۆمەكی‮ ‬ئاوارەكانیان كرد
دواتر سەردانی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوەمان كردو لەوێدا جەلال حەبیب بەڕێوەبەری‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوە گوتی‮: ‬دیارە سیمای‮ ‬پێكەوەژیان و برایەتی‮ ‬لەو شارەدێیە هەیە و هەر لەدێرزەمانەوە ئەو پێكەوە ژیانە هەیە و لەبیرمانە ئەوكاتەی‮ ‬كەخەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬موسڵ ودەشتی‮ ‬نەینەوا ئاوارە بوون و بەباشترین شێواز پێشوازیان لێ كرا و خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرو عەنكاوە چۆن ئاوڕیان لەوان كرد ئەو كاتەی‮ ‬كە لەدەستی‮ ‬داعش‮ ‬ڕایان كردبوو ئەوا ئەمڕۆكەش خوشك و برایانی‮ ‬شاریكەركوك ئاوارەبوون لەسەر دەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەداخەوە‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا بەردەوام باسی‮ ‬دەستورو‮ ‬یاسا دەكەن،‮ ‬بەڵام هەر خۆیان‮ ‬یاساو دەستور پێشێل دەكەن و خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك و دوزیان ئاوارەكردو ماڵەكانیان سوتاندن‮ ‬بۆچی‮ ‬و لە پای‮ ‬چی‮ ‬پێویستە رێز لەخەڵكی‮ ‬شارەكان بگرن و زوڵمیان لێ نەكەن‮.‬
دواتر هانۆ جەوهەر بەرپرسی‮ ‬لیژنە ناوچەی‮ ‬پارتی‮ ‬لە شارەدێی‮ ‬عەنكاوە گوتی‮: ‬ئێمە وەكو خەڵكی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوە توانیمان هەڵمەتی‮ ‬كۆمەك و هاوكاری‮ ‬بۆ ئاوارەكانی‮ ‬كەركوك كۆبكینەوەو ئەو كەمپینەمان‮ ‬ڕیكخست دیارە ئەو ئاوارانە لەدەست میلیشاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ڕایان كردووە و دەربەدەر بووین بۆیە پێویست ئێمەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوە هاوكاری‮ ‬ئەو ئاوارانە بكەین و ئاوڕیان لێ بدەینەوەو لەسەر هەموو تاكێك پێویستە‮ ‬هاوكاری‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬كەركوك‮ ‬بكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌