2017-10-24

سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك بە وەكالەت لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رووداو دەڵێت بە مەرج دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی،‮ ‬مەرجەكەشی‮ ‬ئەوەیە ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كەركووك هەڵبكرێ كە لە دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە تەنیا ئاڵای‮ ‬عێراق و میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬تێدا دەشەكێتەوە‮. ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك ئاشكراشی‮ ‬دەكات لە نووسینگەی‮ ‬عەبادی‮ ‬بەڵێنی‮ ‬پۆستی‮ ‬باڵایان پێداوە،‮ ‬بەڵام ئەو رەتیكردووەتەوە‮. ‬
ئامادە نەبوون گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن
رێبوار تاڵەبانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر روویدا دەڵێت‮: ‬بەداخەوە بەبێ بەشداریی‮ ‬كورد،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق بڕیارێكی‮ ‬13‮ ‬خاڵی‮ ‬دەركردبوو كە سەرۆكوەزیرانی‮ ‬سەرپشك كرد بۆ گرتنەبەرەی‮ ‬رێوشوێن دژی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەكێك لەو خاڵانە گەڕانەوەی‮ ‬سوپا بوو بۆ ناوچە كوردستانییەكان،‮ ‬بۆیە چەند جارێك هۆشداری‮ ‬چەند كاتژمێرییان دا و ئامادەش نەبوون گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بەو دەستپێشخەرییەی‮ ‬سەرۆككۆماریش رازی‮ ‬ببوون،‮ ‬ئەو‮ ‬5 خاڵەی‮ ‬هێنابووی،‮ ‬بەڵام بەداخەوە بۆ كاژێر‮ ‬11ی‮ ‬شەو سوپا و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بە ئاراستەی‮ ‬كەركووك جوڵەیان پێكرا،‮ ‬خۆشم قسەم لەگەڵ وەستا رەسول فەرماندەی‮ ‬میحوەری‮ ‬چوار كرد گوتی‮ ‬دۆخەكە ئارامە و هێز جوڵەی‮ ‬نەكردووە و ئێمە لە شوێنی‮ ‬خۆمانین‮. ‬
سەرایا سەلامی‮ ‬سەر بە سەدریش هاتوونەتە كەركووك
لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هەندێ كەسی‮ ‬ناو لایەنێك دەڵێن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە كەركووك نەماوە،‮ ‬رێبوار تاڵەبانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬وا نییە،‮ ‬ئێستا جگە لە سوپا و حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬كۆمەڵێك گرووپی‮ ‬وەكو عەسائیبی‮ ‬ئەهلی‮ ‬حەق،‮ ‬خوراسانی‮ ‬و سەرایا سەلامی‮ ‬سەر بە سەدریش هاتوونەتە شارەكە‮. ‬هەروەها سەبارەت بەوەی‮ ‬كە بەپێی‮ ‬ئەو رێككەوتنەی‮ ‬نێوان چەند سەركردەیەكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و بەغدا كە بە ئاگاداری‮ ‬قاسم سولەیمانی‮ ‬كراوە،‮ ‬بڕیار نەبووە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بێتە نێو شار،‮ ‬رێبوار تاڵەبانی‮ ‬رایدەگەیەنێ‮: ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە پەرلەمانی‮ ‬عێراق دەنگی‮ ‬لەسەر دراوە،‮ ‬هەر شوێنێك بیەوێت دەتوانێت بچێ،‮ ‬تازە هیچ ناكرێت‮. ‬بەپێی‮ ‬زانیارییەكانی‮ ‬من عەبادیش تاوەكو درەنگانی‮ ‬شەو ئاگای‮ ‬لە جموجۆڵی‮ ‬هێز لە كەركووك نەبووە‮. ‬
بە نیازی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كەركووكن
لەبارەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بۆ كەركووك رێبوار تاڵەبانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬منیش بە خێزانەوە لەگەڵ دەیان هەزار خێزانی‮ ‬كەركووكی‮ ‬ئاوارەم،‮ ‬هەندێك خزم و دۆستمان لەنێو كەركووك ماون،‮ ‬هەمووان دەڵێن مەگەڕێوە مەترسی‮ ‬هەیە‮. ‬دۆخی‮ ‬ئەمنیی‮ ‬شار باش نییە،‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بارەگای‮ ‬داناوە بە نیازن هەندێك گرووپی‮ ‬دیكەی‮ ‬حەشدیش بێن كە سەر بە حیزبە شیعەكانن،‮ ‬بە نیازی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كەركووكن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەر گرووپێك ناوچەیەكی‮ ‬كەركووك بگرێت‮. ‬لە‮ ‬یەكەم رۆژەوە لە مەكتەبی‮ ‬عەبادی‮ ‬پەیوەندیم پێوە كرا كە گرنگە بگەڕێمەوە،‮ ‬پێیانگوتم هەر پۆستێكت دەوێت لە خزمەت داین،‮ ‬بەس بۆ ئەوەی‮ ‬بۆشایی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬دروست نەبێ و دۆخەكە هێور بكەمەوە و پارێزگارێكی‮ ‬نوێ هەڵبژێرین‮. ‬چەند حیزبێك لە نێو كەركووك پەیوەندییان پێوەكردم،‮ ‬وەڵامیشم ئەوە بوو كە تاوەكو سوپا و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە كەركووك بێت و ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان سوكایەتی‮ ‬پێ بكرێت ناگەڕێمەوە كەركووك،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬یەكێك لە مەرجەكانم دەبێ ئاڵای‮ ‬كوردستان بەرز و شكۆدار بێت،‮ ‬ئینجا دەگەڕێمەوە‮. ‬
18‮ ‬ئەنداممان ئاوارەن
سەبارەت بەوەی‮ ‬چەند ئەندامی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك ئاوارەن،‮ ‬رێبوار تاڵەبانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬لە كۆی‮ ‬41‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك،‮ ‬ئەندامانی‮ ‬بەرەی‮ ‬توركمانی‮ ‬و عەرەب لە شارەكە ماونەتەوە،‮ ‬ئێمە وەكو لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬كەركووك ژمارەمان‮ ‬26‮ ‬ئەندامە،‮ ‬نزیكەی‮ ‬18‮ ‬ئەنداممان ئاوارەن‮. ‬لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا تاڵەبانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬یەكێك لە ئامانجەكانی‮ ‬ئەو هێرشەی‮ ‬سەر كەركووك دانانی‮ ‬پارێزگارێكی‮ ‬دیكەیە بۆ شارەكە،‮ ‬بۆ زانیاریت بەپێی‮ ‬یاسا تاوەكو ئێستا نەجمەدین كەریم پارێزگاری‮ ‬كەركووكە،‮ ‬چونكە بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬70ی‮ ‬بریمەر تەنیا ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا دەتوانێت پۆستی‮ ‬پارێزگار‮ ‬یەكلایی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬بۆیە بڕیارەكەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و واژۆكردنی‮ ‬مەرسوومی‮ ‬لەسەركارلادانی‮ ‬نەجمەدین كەریم لەلایەن سەرۆككۆمارەوە هەڵەیە و‮ ‬یاسایی‮ ‬نییە‮. ‬سەرۆكوەزیران دەبێت داوا لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووك بكات بۆ لابردنی‮ ‬پارێزگار‮. ‬پێشتر ئێمە لە دانیشتنێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركووكدا كە سەرجەم حیزب و نوێنەری‮ ‬پێكهاتەكان تێیدا بەشداربوون،‮ ‬بڕیارەكەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقمان سەبارەت بە لەسەركارلابردنی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬كەركووك رەتكردەوە‮. ‬ئێستا دەیانەوێ ئێمە بچینەوە پارێزگارێكی‮ ‬دیكە هەڵبژێرین و سەرۆكێكی‮ ‬توركمان دابنێین لەو حیزبە شۆڤینیەی‮ ‬كە پێنج سكاڵای‮ ‬لەسەر من تۆمار كردووە،‮ ‬ئێمە ناچین سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەن بۆ حیزبێك هەڵبژێرین كە دژی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و گشتپرسی‮ ‬و ماددەی‮ ‬140‮ ‬بووە،‮ ‬تەنانەت بایكۆتی‮ ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬ئەنجوومەنیان كردبوو،‮ ‬بۆیە لەبەر ئەو هۆكارە ناچینەوە كەركووك سەرەڕای‮ ‬رەوشە ئەمنییەكە‮. ‬
‮ ‬لە هەولێر كۆدەبینەوە
رێبوار تاڵەبانی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬ئێمە لەگەڵ خوشك و برایانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر كۆببینەوە و پلان بۆ خزمەتكردنی‮ ‬ئاوارەكان دابڕێژین و بە ئەركی‮ ‬خۆمان بەرامبەر كەركووكییەكان هەڵبستین‮. ‬
بەرەی‮ ‬توركمانی‮ ‬فێڵی‮ ‬
لە توركمانەكانی‮ ‬كەركووك كرد‮ ‬
لەبارەی‮ ‬دۆخی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬توركمان و عەرەب لە نێو كەركووك رێبوار تاڵەبانی‮ ‬دەڵێ‮: ‬توركمان و عەرەب دەزانن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬چی‮ ‬بە مووسڵ و جورف ئەلسەخر و شوێنەكانی‮ ‬دیكە كردووە،‮ ‬بۆیە دەترسن‮. ‬بەشێكیان وەكو كوردەكە رایكردووە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬ماویشن دووچاری‮ ‬ئازاری‮ ‬دەروونی‮ ‬و كێشە بوون‮. ‬توركمان دوو جار تووشی‮ ‬كێشە بوون،‮ ‬چونكە بەرەی‮ ‬توركمانی‮ ‬زۆر هانی‮ ‬توركمانەكانی‮ ‬كەركووكی‮ ‬دا دژایەتی‮ ‬كورد بكەن كە گوایە پارێزگار لەوان دەبێت،‮ ‬ئێستا لە نێوخۆیان بووەتە كێشە و گرفت،‮ ‬ئێستا توركمانەكان داوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دەكەن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌