2010-05-17

 ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای دانوستانی هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند كه‌ كورد چاوه‌ڕوانی‌ دیداری‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ نێوان نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا‌و ئه‌یاد عه‌لاوی‌ سه‌رۆكی‌ ئێراقییه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی‌ گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت.

محه‌مه‌د حه‌كیم كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانه‌ به‌ ئاژانسی ئه‌سوات ئه‌لعیراقی راگه‌یاندوه‌ :   تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك دیاری‌ نه‌كراوه‌ بۆ سه‌ردانی لیژنه‌ی بالاَی دانوستانی هاوپه‌یمانیی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا‌و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ ئێراق .

ناوبراو وتیشی‌  ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی دیداری نێوان هه‌ریه‌ك له‌نوری مالكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ ده‌كه‌ین، پێشمان وایه‌ ئه‌و دیداره‌ نه‌خشه‌ی كارنامه‌ی لیسته‌ براوه‌كان ده‌گۆڕێت .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌