2017-10-25

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
نزیكەی‮ ‬مانگێك پێش ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬ئێمە ژمارەیەك نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬لە سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و لە دیدارێكی‮ ‬تایبەتدا،‮ ‬چاومان بە سەۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كەوت،‮ ‬لەو دیدارەدا بارزانی‮ ‬جەختی‮ ‬لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم كردەوە،‮ ‬چونكە لە تۆنی‮ ‬دەنگیدا هەست بە نائومێدییەكی‮ ‬گەورە دەكرا بەرانبەر بەغدا،‮ ‬هاوكات گوتیشی‮: ‬ئێمە ریفراندۆم بكەین و نەكەین،‮ ‬بەغدا هەر شەڕمان پێ دەفرۆشێت‮. ‬
ئێستا ئەو شەڕە روویدا،‮ ‬هیچ بەلای‮ ‬منیشەوە چاوەڕوانكراو بوو،‮ ‬چونكە نیەتی‮ ‬بەغدا هیچ كات بەرانبەر كورد باش نییە،‮ ‬ئێوە سەیر بكەن و جوان دیقەت لە بێڕەوشتی‮ ‬سیاسییەكانی‮ ‬بەغدا بدەن،‮ ‬لەو شەڕەی‮ ‬ئەمجارەدا،‮ ‬بەبێ تەقەیەكی‮ ‬ئەوتۆ،‮ ‬بە هۆی‮ ‬رێككەوتن لەگەڵ هەندێك سەركردەی‮ ‬حیزبێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زۆربەی‮ ‬ناوچەكێشەلەسەرەكانی‮ ‬كەوتەوە دەست،‮ ‬بەڵام بۆ چەند كیلۆمەترێكی‮ ‬كەمی‮ ‬وەك شێراوە،‮ ‬واتە ئەو شوێنەی‮ ‬شەڕەكەی‮ ‬پردێی‮ ‬لێ ئەنجامدرا،‮ ‬ئەو عەبادییەی‮ ‬بەردەوام باسی‮ ‬تەبایی‮ ‬و رێككەوتن و پێكەوەژیان دەكات،‮ ‬بە هۆی‮ ‬چەند هێرشێكی‮ ‬بەرفراوان بۆ سەر پێشمەرگە كە لە هەمووی‮ ‬شكستیخوارد و زۆرترین كوڕی‮ ‬عەرەبیش بە دەستی‮ ‬پێشمەرگە كوژران،‮ ‬ئاخر عەبادی‮ ‬ئەگەر‮ ‬یەك تۆز ویژدانی‮ ‬هەبایە،‮ ‬ئەو شەڕەی‮ ‬پردێی‮ ‬نەدەكرد،‮ ‬چونكە لە نزیك دوایین خاڵی‮ ‬سنووری‮ ‬هەرێم روویدا،‮ ‬واتە ئەو هێڵەی‮ ‬كە كە ناسراوە بە هێڵی‮ ‬36ی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش،‮ ‬كە بەمەبەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كورد لە مەترسی‮ ‬لەشكركێشی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ سەر خەڵكی‮ ‬كوردستان دانراوە،‮ ‬راستییەكەی‮ ‬بەغدا هیچ پێویستی‮ ‬بە شێراوە نییە،‮ ‬بەڵام چونكە وڵاتێكی‮ ‬شۆڤێنییە،‮ ‬لە رۆژێكدا حەوتجار هێرشی‮ ‬كردە سەر پێشمەرگە و ناوچەكە بووە رووباری‮ ‬خوێنی‮ ‬حەشد و پاسداران،‮ ‬خۆ چاوچنۆكی‮ ‬و هەستی‮ ‬داگیركاری‮ ‬بەغدا هێندە لە ترۆپكدایە،‮ ‬ئەگەر شێراوەشی‮ ‬پێ بدرایە،‮ ‬داوای‮ ‬هەولێریشی‮ ‬دەكرد،‮ ‬بەڵام ئیدی‮ ‬پێویست بە خوێن ستۆپی‮ ‬پێ بكرێت،‮ ‬چونكە‮ ‬غروری‮ ‬ئەو پیاوە دەبوو تێكبشكێندرێت‮. ‬
لە راستیدا بڕیاری‮ ‬شەڕكردن دژی‮ ‬هەرێم درابوو،‮ ‬بەڵام ریفراندۆم وەك بیانوو بەكارهێندرا،‮ ‬دەكرێ بگوترێت ریفراندۆم بڕیاری‮ ‬بەغدای‮ ‬بۆ هێرشكردنە سەر هەرێم،‮ ‬چەند مانگێك پێشخست،‮ ‬ئەگینا بەغدا هەر هێرشیدەكردە سەر هەرێم،‮ ‬چونكە وڵاتێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و شەڕخوازە،‮ ‬هیچ كات بەبێ شەڕ‮ ‬توانای‮ ‬ئارامگرتنی‮ ‬نییە،‮ ‬لە مێژووی‮ ‬خۆیدا هیچ جارێك بە خۆشی‮ ‬و بە ئاشتەوایی‮ ‬دەسەڵاتەكان نەگۆڕاون،‮ ‬ئیلا لەگەڵ رۆیشتنی‮ ‬هەر سەرۆكێك هەزاران خەڵك دووچاری‮ ‬ئازار بوونەتەوە،‮ ‬چونكە وڵاتێكی‮ ‬فاشیلی‮ ‬قۆرخكراوە‮. ‬
كورد دەبێ هەمیشە بە گومانەوە لە سیاسییەكانی‮ ‬بەغدا بڕوانێت،‮ ‬هەر كات باسی‮ ‬پێكەوەژیان و ئاشتی‮ ‬و تەباییان كرد،‮ ‬ئینجا پێویستە سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە چەكی‮ ‬زیاتر و پێشمەرگەی‮ ‬دیكەیان بۆ ببردرێت،‮ ‬ئەمە گوتاری‮ ‬رەشبینی‮ ‬و دڕدۆنگی‮ ‬و شەڕخوازی‮ ‬نییە،‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬واقیعی‮ ‬دەروونی‮ ‬سیاسییەكانی‮ ‬بەغدایە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬كە بڕیاردراوە رێگە نەدەن كورد لە ئارامیدا بژیەت،‮ ‬چونكە ئەزموون سەلماندی‮ ‬ئەو چەند ساڵەی‮ ‬ئارامی‮ ‬هەبوو،‮ ‬هەرێم هەوڵی‮ ‬جیدی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەدا ببێتە ژمارەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئابووری‮ ‬و وەبەرهێنی‮ ‬نەوتەوە،‮ ‬بۆیە سایكۆلۆژیەتی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬بەغدا كە گرێی‮ ‬دەروونی‮ ‬و سیاسی‮ ‬بەرانبەر كورد هەیە،‮ ‬دەستیكرد بە داڕشتنی‮ ‬پیلانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خیانەتكارانە بۆ دووبارە دەستگرتنەوە بەسەر ئابووری‮ ‬و ناوچەكێشەلەسەرەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەكرێ لەم قۆناغەدا بەغدا بڵێت خەونەكەم هاتووەتەدی،‮ ‬بەڵام هیچ كات بەغدا ناتوانێت بە ئارامی‮ ‬لەو ناوچانە بژیەت و سەروەت و سامانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ببات،‮ ‬ئێوە سەیر بكەن،‮ ‬بزانن لە ماوەی‮ ‬ئایندەدا چی‮ ‬روودەدات‮! ‬بزانن چۆنچۆنی‮ ‬رووداوەكان بە قازانجی‮ ‬كورد دەكەونەوە،‮ ‬وەكچۆن لە كاتی‮ ‬خۆیدا داعش هات و عێراق سەروەری‮ ‬كەوتە ژێر رەحمەتی‮ ‬شمشێرەكانی‮ ‬داعش،‮ ‬مادام ئەو عێراقە بڕیاریداوە شەڕخوازی‮ ‬و ململانێی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬بكاتە پرەنسیپ،‮ ‬بێگومان دووچاری‮ ‬ئاڵۆزییەك دەبێتەوە كە خۆشی‮ ‬نازانێت چارەنووسی‮ ‬چی‮ ‬دەبێت‮! ‬لە راستیدا ئەوە خودی‮ ‬ریفراندۆم نەبوو شەڕی‮ ‬هەڵگیرساند،‮ ‬بەڵكوو ئەوە هەستی‮ ‬شەڕخوازی‮ ‬پەنگخواردووی‮ ‬ناو زاكیرە و عەقڵییەتی‮ ‬بەغدا بوو لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەردا جارێكی‮ ‬دیكەش تەقییەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌