2017-10-25

دڵشاد مستەفا وەسانی
ئامادەكاریی‮ ‬چەند ساڵەی‮ ‬ئێران بۆ هەڕەشەكردن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 ‮ ‬لەسەر زەوی‮ ‬لە كەركووك و خورماتوو جێبەجێ كرا،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬2 ‮ ‬رۆژدا شاڵاوێكی‮ ‬دڕندانە لە خورماتوو و كەركووك كرایە سەر كورد،‮ ‬ئەم شاڵاوەی‮ ‬تاران و بەغدا و بێ دەنگیی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬هاندا،‮ ‬پەلامارەكانیان خێرا و زیاتر بكەن،‮ ‬بەڵام بە تێكشكاندنی‮ ‬ئەو هێزە داگیركەرە رۆژی‮ ‬20 ئۆكتۆبەر لە پردێ لەلایەن پێشمەرگەوە،‮ ‬هاوكێشەكان گۆڕانیان بەسەردا هات،‮ ‬دەكرێ بەم شێوەیە بیانبینین‮:‬
‮ ‬لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیدا بێدەنگییەكە شكا،‮ ‬خێرا سێ دەوڵەتی‮ ‬ئەندامی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هاتنە سەر خەت،‮ ‬لە‮ ‬20 ئۆكتۆبەر وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا بەیاننامەی‮ ‬دەركرد،‮ ‬رۆژی‮ ‬23 ی‮ ‬ئۆكتۆبەریش وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬رووسیا سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ رایگەیاند كونسوڵخانەیان لە هەولێر داناخەن و گرێبەستەكانیان لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵناوەشێننەوە و پەرەی‮ ‬زیاتر بە كارەكانیان دەدەن و پشتیوانی‮ ‬كورد دەبن،‮ ‬هەر ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ ‬23 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬تەلەفۆنەوە پەیوەندی‮ ‬بە سەرۆك بارزانی‮ ‬كرد‮.‬
باس لە هاوپەیمانییەك دژی‮ ‬ئێران دەكرێت،‮ ‬لەوانەیە ئەمڕۆ لە واشنتۆن،‮ ‬لە كۆبوونەوەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەركانی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬ئەندامی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬داعش بوون،‮ ‬سەرەتاییەكی‮ ‬ئەو هاوپەیمانییە دەركەوێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬سەرنجە،‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ئەركانی‮ ‬ئەردەن و میسر و سعودیە و ئیمارات و دەوڵەتانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬ناتۆ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەركانی‮ ‬سوپای‮ ‬ئیسرائیل گادی‮ ‬ئیزنكوت،‮ ‬بەشداری‮ ‬ئەو كۆبوونەوەیە دەكات،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدایە ئیسرائیل بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬بەشداریی‮ ‬لە ئۆپەراسیۆنەكانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دژی‮ ‬داعش نەكردووە‮.‬
لە ئاستی‮ ‬عێراقدا كە بەرەو هەڵبژاردنە،‮ ‬وێڕای‮ ‬یەكگرتووییان دژی‮ ‬كورد،‮ ‬ناكۆكیی‮ ‬نێوان مالكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬قووڵتر دەبنەوە،‮ ‬مالكی‮ ‬دەستی‮ ‬پێكردووە هەوڵ دەدات عەبادی‮ ‬وەك پاڵەوانی‮ ‬دوای‮ ‬داعش سەیر نەكرێت،‮ ‬بەتایبەت دوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووك،‮ ‬مالكی‮ ‬دەڵێ ئەگەر هاوكاریی‮ ‬نێوان قاسم سلێمانی‮ ‬و ماڵی‮ ‬تاڵەبانی‮ ‬نەبوایە،‮ ‬مەحاڵ بوو كەركووك بگیرێتەوە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬هەڕەشە لە ئەمەریكا و توركیا دەكا كە سوپاكەیان لە عێراق بكێشنەوە،‮ ‬بەغداش لەدژایەتیكردنی‮ ‬كوردستان بەردەوام دەبێت و بۆ تاكتیك نەبێت بەلای‮ ‬گفتوگۆدا ناچێت‮.‬
لە ئاستی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬دوای‮ ‬داستانەكەی‮ ‬پردێ،‮ ‬ئەو لایەنانەی‮ ‬هیوایان لەسەر بەردەوامیی‮ ‬شاڵاوی‮ ‬داگیركردنەوەی‮ ‬كوردستان هەڵچنی‮ ‬بوو،‮ ‬لەو روانگەیەوە كە هاوكێشەیەك دروست دەبێت لەبەرژەوەندیی‮ ‬حزبەكانیاندا دەبێت،‮ ‬بووە خەیاڵ و پێچەوانە دەبێتەوە،‮ ‬بۆیە بەیاننامەی‮ ‬هەڕەشە ئامێز شوێنی‮ ‬ئەو هیوایەی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬لەوانەیە قۆناغەكە هەڵچوونی‮ ‬زیاتری‮ ‬حزبایەتیی‮ ‬تەسكبین بەخۆیەوە ببینێت‮.‬
قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬20 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لە هەموولایەنەكان دەخوازێت،‮ ‬بە ئاوڕدانەوە لە‮ ‬4 رۆژی‮ ‬پێش‮ ‬20 ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬بەدوای‮ ‬ئامرازە پێویستەكانی‮ ‬قۆناغەكەدا بگەڕێن،‮ ‬بەهێزترین كارتیش گەلی‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای‮ ‬ئەوە نەبێت كە تازە شكستمان خواردووە و دەبێ بە هەموو شتێكی‮ ‬بەغدا رازی‮ ‬بین و تەسلیمیان بین،‮ ‬چونكە هەندێ داواكاریی‮ ‬حزبی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لێ دەخوێندرێتەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا ئامرازەكان بە ئاراستەی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بەردەست بخەین و كاریان پێبكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌