2017-10-26

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەبارەی شەڕی "ناوچە جێناکۆکەکان" ئەنجامدا و داوا دەکات شەڕ رابگیرێت و بە زووترین کات گفتوگۆ دەستپێبکات.

فرانسۆ دێلاتغێ، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیێندراوی ئەنجوومەنەکەی لەبارەی رەوشی عێراق بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە "ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە پێکدادانەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەی کورد".

لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا هاتووە "داواکارین هەردوولا بە زووترین کات دەستبکەن بە گفتوگۆی بونیاتنەرانە لەسەر بنەمای دەستوور".
 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌