2017-10-27

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ فه‌رمى یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و نزیك له‌ ئێران و سوله‌یمانى، به‌ "تیرۆریست" ده‌ناسێنێت.

هیزه‌ر نوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا  ڕایگه‌یاند: "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، تیرۆریسته‌".

ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌ و له‌ زۆرێك له‌ بۆنه‌كاندا به‌ته‌نیشت قاسم سوله‌یمانى ، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران ده‌رده‌كه‌وێت، و له‌ لێدوانه‌كانیشدا گوتوویه‌تى:"شانازى ده‌كه‌م كه‌ قوتابی ئاغاى سوله‌یمانیم".

به‌گوته‌ى چاودێران، ناساندنى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ "تیرۆریست" له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، هه‌موو ئه‌و میلیشیایانه‌ى به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كى ئه‌مریكی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌