2017-10-27

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه‌، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقييه‌كان له‌ سه‌ر راگرتنى شه‌ڕ له‌ سه‌رجه‌م ميحوه‌ره‌كان رێككه‌وتن و ئاگربه‌ستيان راگه‌ياند.
رایان دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، "پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان گەیشتوونەتە رێككەوتنێك لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست".

رایان دیلۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، "رێككەوتنەكە سەرجەم بەرەكانی جەنگ دەگرێتەوە .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌