2017-10-28

سولحی‮ ‬مەجید‮

ڕۆژگارێكی‮ ‬دوور و درێژە جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬خەمی‮ ‬گەورەی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستانە و لەم پێناوە قوربانیدان و شەونخونی‮ ‬زۆری‮ ‬كردووە‮. ‬شۆڕشەكانی‮ ‬كورد بە درێژایی‮ ‬مێژوو بە زۆر هەوراز و نشێودا تێپەڕ‮ ‬بوون‮. ‬كە گەڵێكیان دەستكەوتی‮ ‬باشیان بۆ كورد و كوردستان بەدەستهێناوە و بەشێكیان بە داخەوە بە پیلانی‮ ‬دوژمنە ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكییەكان سەركوت و كپ كراوە‮. ‬بەڵام نائومێدی‮ ‬و شكستی‮ ‬یەكجاری‮ ‬لای‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬و بنەماڵەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬بارزان بە تایبەت هەرگیز نەبووە و نابێ‮. ‬مێژوو ئەو‮ ‬ڕاستیە دووپات دەكاتەوە،‮ ‬كە شكستەكان ماوەیەكی‮ ‬كاتین و تیپەڕ‮ ‬دەبن و سەرەنجام كورد و شۆڕشەكانی‮ ‬بە هێزترو بە تواناتر دێنەوە گۆڕەپانی‮ ‬خەبات‮. ‬لەساڵی‮ ‬1991وە باشووری‮ ‬كوردستان تووشی‮ ‬ڕووداوی‮ ‬زۆر نەخوازراو پڕ‮ ‬لە كێشەی‮ ‬گەورە بووە‮.

‬ ‬بە سیاسەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بە سەر تەواوی‮ ‬گرفتەكان زاڵبونە و دەسكەوتی‮ ‬گەورە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان بەدی‮ ‬هاتووە‮. ‬هەر لە شەڕی‮ ‬نەگریسی‮ ‬ناوخۆ كە كارەساتی‮ ‬ناخۆش و قوربانیدانی‮ ‬لێكەوتەوە دوایی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان پرۆسەی‮ ‬رزگاری‮ ‬عێراق دەستی‮ ‬پێكرد و رژێمی‮ ‬ستەمكاری‮ ‬عێراق رووخا و گەلەكەمان توانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬گەورەتر بچێتە پێشەوە‮. ‬پاشان هەڕەشەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬توركیا بە داگیركردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و دواتر لە شكر كێشی‮ ‬سوپا بەزیوەكەی‮ ‬مالیكی‮ ‬بۆ سەر كوردستان بە گشتی‮ ‬و كەركووك بە تایبەتی‮ ‬كە هەموویان شكستیان خوارد و ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان سەركەوت‮. ‬دوایی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬پەرە بە بووژانەوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬ووڵات و بنیاتنانی‮ ‬ژێرخانێكی‮ ‬بەهێز بدات جارێكی‮ ‬تر لای‮ ‬نەیارانی‮ ‬گەلەكەمان قەبوڵ نەكراو كە گەلی‮ ‬كوردستان وا وڵاتەكەی‮ ‬بەهێزبكات و هەر بۆیە تیرۆریستانی‮ ‬داعشیان بە ئاراستەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان جولاند بۆ ئەوەی‮ ‬ڕێگری‮ ‬بكەن لە پێشكەوتن و بنیاتنانی‮ ‬ووڵات‮. ‬ئەوبوو گەلەكەمان و هێزی‮ ‬پێشمەرگەیان رووبەڕووی‮ ‬شەرێكی‮ ‬نەخوازراو كردەوە كە ئامانجی‮ ‬تیرۆریستان سوتاندن و وێران كردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬تیرۆریستان هەوڵی‮ ‬زۆریان دا بە سەر ئیرادەی‮ ‬گەڵی‮ ‬كوردستان سەر بكەون بەڵام پێشمەرگە بە پشتیوانی‮ ‬راستەو خۆی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ چۆك بە تیرۆریستان دابدات و تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕزگار بكاتەوە‮. ‬سەرەنجام پێشمەرگە سەركەوت و گەلی‮ ‬كوردستان براوەی‮ ‬یەكەم بوو لە شەڕی‮ ‬تیرۆریستان‮. ‬دوایی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم وەك مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬چارە نووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خواز و پارێزەری‮ ‬تەواوی‮ ‬كوردستانیان لە ناوچەكە‮. ‬بەڵام بە داخەوە جارێكی‮ ‬تر حكوومەتی‮ ‬عێراق بە پشتیوانی‮ ‬چەند وڵاتێكی‮ ‬دراوسێ و بێ دەنگی‮.

‬ئەمەریكا و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬خەریكی‮ ‬پیلانێكی‮ ‬گەورە‮ ‬یە دژ بە خواستی‮ ‬و ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮. ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بە هاوكاری‮ ‬خائین و خۆفرۆشەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬چەند ناوچەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬كوردستان لە ژێر كۆنترۆڵی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان دەربهێنێت‮. ‬بەڵام دەبێ دۆست و دووژمنە كانی‮ ‬گەلەكەمان ئەوە بە باشی‮ ‬بزانن ئەوە شكستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان نیە بەڵكوو ئەمە پیلانێكی‮ ‬بەرنامە بۆ داڕێژراوە و هەرگیز ناتوانن تا سەر ئەم گەلە كۆمەیە لە سەر گەلی‮ ‬كوردستان بەر دەوامی‮ ‬پێبدەن‮. ‬دڵنیام جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەم دۆخە تیدەپەڕێنێ و شكست بە پیلانی‮ ‬داگیركەران دێنی‮ ‬و كوردستان هەروا بە ئازادی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و رێزگرتن لە مافی‮ ‬پێكهاتەكان دەمێنێتەوە‮ . ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌