2017-10-28

سەلاح بەیتولا ئاكرەیی

ئەوەی‮ ‬كە ئەمڕو لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬دا دەگوزەرێت شەڕی‮ ‬سەپاندنی‮ ‬هەژمونی‮ ‬لایەنە نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمیەكانە و ململانێییەكان تادێت زیاتر دەبن لە ناوچەكەدا واتە چەندین ئەكتەر لەم هاوكێشە سیاسیانەدا ئەمڕو‮ ‬ڕوڵ دەگێڕن و دوزی‮ ‬كوردیش بووەتە پرسێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬نێو ئەم ملململانێییە هەر لایەكیش بەڕنامەی‮ ‬تایبەت بەخوی‮ ‬هەیەو دەیەوێت هاوكێشە سیاسیەكە بە بەرژەوەندی‮ ‬ئەجندای‮ ‬سیاسی‮ ‬خوی‮ ‬بشكێنێتەوە‮.‬

دەستوەردانی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬لە عیڕاق و سەپاندنی‮ ‬هەژمونی‮ ‬خوی‮ ‬بەسەر ئەم وڵاتەدا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬خویەوە‮ ‬حكومەتی‮ ‬عیڕاق بە شێوەیێكی‮ ‬ناڕاستەوخو دەلالەت لە جێبەجێ كردنی‮ ‬ئەجندایێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەكات و ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬لێی‮ ‬كونتڕوڵكردنی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستانە بە گشتی‮ ‬بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا لەم سیاسەتەی‮ ‬خویدا سەركەوتوو دەبێت.

‬بێگومان نەخێر چونكە باشوری‮ ‬كوردستان وەك پێگەیێكی‮ ‬هەستیاری‮ ‬جوگرافی‮ ‬لە هاوكێشە سیاسیەكاندا پێگەیێك نیە بتوانن بە ویستی‮ ‬خویان و چون بیانەوێت ئەجندای‮ ‬سیاسی‮ ‬خویان جێبەجێ بكەن باشوری‮ ‬كوردستان رەهەندێكی‮ ‬ستڕاتیژی،‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابوری،‮ ‬ئەمنی‮ ‬وتاد‮.. ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەیە ئەمەش گرێدراوە بە ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەمو ئەو لایەنانە‮ ‬ی‮ ‬كە لە ناو ئەم‮ ‬یاریە سیاسیە دان و زەڕەرمەندی‮ ‬سەرەكیش دیارە كام لایەن دەبێت وپێویست بە ئاماژە پێكردن ناكات‮.‬

شایانی‮ ‬باسە هەر زور دور نەڕوین لەم دوسێ ساڵەدا دەیان نەخشەو پیلانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬لە دژی‮ ‬ئەزمونی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان جێبەجێ كران بۆ‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬بەرەو پێشڤەچونەكانی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬ڕوی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلوماسی‮ ‬و ئابوری‮ ‬و سەربازی‮ ‬وتاد‮.. ‬بە هاوكاری‮ ‬چەند كەس و باڵێكی‮ ‬هندێ حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان بەلام نەیانتوانی‮ ‬ئەزمونی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان لەناوببەن و لە هەمو پیلانەكانیاندا شكەستیان هێناو هەمو ئەو نەخشە سیاسیانەی‮ ‬كە بو ئەم مەبەستە داڕێژرابون مایەپوچ دەرچون لە دوا جاردا بۆ نمونە بەگژنانەوەی‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش و پەلاماردانی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان لەلایەن ئەم‮ ‬ڕێكخراوە تیرۆرستیەوە ئامانجی‮ ‬سەرەكیان‮ ‬ڕوون و ئاشكرابوو بەڵام بە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەروك بارزانی‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬دلسۆزان و نیشتیمان پەروەران و خوڕاگری‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان مەرامی‮ ‬سیاسی‮ ‬نەیاران و پەلاماری‮ ‬سەربازی‮ ‬داعش شكەستی‮ ‬خوارد و ئوستوڕەی‮ ‬دڕندانەترین‮ ‬ڕێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەك داعش تێك شكێنرا و ئامانجی‮ ‬نەیاران لە گۆڕ‮ ‬نرا ئەمەش دەنگ و سەدایێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دایەوە لە جیهاندا و پێشمەرگە بوو بە سومبولی‮ ‬بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی‮ ‬بە حوكمی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە تیرۆر دوژمنی‮ ‬گشت مرۆڤایەتیە وە مرۆڤایەتی‮ ‬ئەمڕو بە گشتی‮ ‬قەرزاری‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستانە‮.

‬زور جار گوتومانە لە وتارەكانی‮ ‬پێشوترماندا كە پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان بە هێزەو بووەتە ژمارەیەكی‮ ‬حساب بوكراو و ئەم پێگە سیاسیە‮ ‬ڕەهەندی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬هەیە بە جورێك كە ئەگەر بێتو لایەنێك بە‮ ‬ڕوخاندنی‮ ‬ئەزمونی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان خۆی‮ ‬بە براوەو سەركەوتوو بزانێت لایەنی‮ ‬تر هەیە بە پێچەوانەوە دەبینێت و شكەستی‮ ‬ئێرە بە شكەستی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانێت و ئەوەی‮ ‬كە لەم چەند‮ ‬ڕۆژانەدا‮ ‬ڕوویدا پیلانگێڕی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬بو بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ عیڕاق و دارودەستەكانیان لە ناوخوی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستانداو گەلە كومەیێكی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و نێودەوڵەتیشیان لە دژی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان دا‮ ‬ڕێكخستبوو لەپێناو وەدی‮ ‬هێنانی‮ ‬چەند دەستكەوتێك‮ ‬كە بە داخەوە دوژمنان بە هۆی‮ ‬دروستبونی‮ ‬درزو و بوشاییەوە توانیان‮ ‬ڕووبەرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان داگیر بكەن كە بە خوێنی‮ ‬هزاران پێشمەرگەی‮ ‬قارەمان‮ ‬ڕزگاركرابوون و زیانی‮ ‬گەورەیان لەگەلی‮ ‬كوردستاندا بە گشتی‮.‬

بەڵام دیسانەوە‮ ‬خوڕاگری‮ ‬و ئیڕادەی‮ ‬بە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬ڕێبەرایەتی‮ ‬هێژا بارزانی‮ ‬لەپێناو بەرگریكردن لە كەڕامەت و ناسنامەی‮ ‬گەلەكەمان سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەیان تومار كردەوە لە پردێ هاوشێوەی‮ ‬داستانە مەزنەكەی‮ ‬خواكوڕك و كوڕێ و سەركەوتنی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لە پردێ داستانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬قارامانانەیان تۆمار كردەوە و ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هاوكێشە سیاسیە كە گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردا بێت و هەڵوێستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بگوڕێت و بێنە سەرخەت‮.

‬لە كوتایی‮ ‬دا زەرورە بڵێم كە پیلانی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬داگیركاران بو شكاندنی‮ ‬ئیڕادەو شكۆی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بوو بە داگیركردنی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان دەیانویست بە‮ ‬یەك تیر لە چەندین نیشان بدەن و هەژمونی‮ ‬خۆیان بە سەر ناوچەكدا زیاتر بەرفراوان بكەن لەسەر حسابی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام سەركەوتنی‮ ‬سەربازی‮ ‬هوكارە بوو بە هێزبونی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬سیاسی‮ ‬و لە داهاتویێكی‮ ‬نزیكیشدا چاوەڕوانی‮ ‬پێچەوانەبوونەوەی‮ ‬بارودۆخەكەین و ئەوەی‮ ‬باڵێكی‮ ‬نێو حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كەركوك و هەموو ئەو ناوچانەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجامیان دا‮ ‬و ئەو ناوچانەیان تەسلیم بە ناحەزانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كرد بە هیمەتی‮ ‬دڵسوزان و نیشتیمانپەروەران دەگەڕێنەوە باوەشی‮ ‬نیشتیمان و خیانەتكارانیش‮ ‬ڕووڕەش و‮ ‬ڕیسوای‮ ‬خوا و گەل‮ ‬دەبن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌