2017-10-28

بەدرخان زاوێتەیی

گومانی‮ ‬تیا نییە،‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬كەركووك و خورماتوو و زۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬مادەی‮ ‬140و داگیركردنیان لەلایەن حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و ئێران بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬چەند لایەنێكی‮ ‬كوردی،‮ ‬كاریگەرییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەسەر عێراق و ناوچەكە بەگشتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬لێكەوتەوەو بووە هۆكارێكیش بۆ سەرهەڵدانی‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬نێودەوڵەتیش‮.

‬بەغدا ئەو رووداوانەی‮ ‬بەسەركەوتنی‮ ‬خۆی‮ ‬و هەرێمیش رووداوەكانی‮ ‬بە پێشێڵكاری‮ ‬و داگیركاری‮ ‬دژ بە خۆی‮ ‬ناو برد،‮ ‬هاوكات لەگەرمەی‮ ‬رووداوەكان بەغدا بەمەبەستی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ هەنگاوەكانی‮ ‬دژ بە هەرێم،‮ ‬بیانوو هێنانەوە بۆ پەلامارە سەربازییەكانی‮ ‬و شاردنەوەی‮ ‬ئەو راستییانەی‮ ‬كە لە سەر ئەرزی‮ ‬واقیع بوونیان هەیە،‮ ‬بە پاساوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گوایە دەیەوێت سەروەری‮ ‬یاساو دەستوور لەو ناوچانە بچەسپێنێت ئەو هەنگاوانەی‮ ‬ناوە،‮ ‬دەستی‮ ‬بە پەیوەندیكردن و سەردانی‮ ‬وڵاتان كرد،‮ ‬بەڵام هەوڵەكانی‮ ‬بەغدا نەك هەر شكستی‮ ‬هێناو نەیتوانی‮ ‬مەبەستەكەی‮ ‬بەدی‮ ‬بێنێت بەڵكو هەڵوێستی‮ ‬ئەمریكاو رووسیا دژ بە نییەتەكانی‮ ‬بەغدا شكایەوە‮.‬

رووسیا لە ئاست ئەو رووداوانەی‮ ‬لە نێوان بەغداو هەولێر روویان دا،‮ ‬هەڵوێستێكی‮ ‬ئاشكراو بە هێزی‮ ‬لەبەرژەوەندی‮ ‬هەرێم گرتەبەر،‮ ‬كاتێك نەك هەر تەواوی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراقی‮ ‬رەت كردەوە،‮ ‬بەڵكو لە گەرمەی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬رایگەیاند كۆمپانیای‮ ‬رۆزنەقت لەگەڵ حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ گەڕان و دەرهێنانی‮ ‬نەوت لە پێنج ناوچەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رێككەوتوون،‮ ‬ئەوهەڵوێستەشی‮ ‬پەیامێكی‮ ‬روون بوو بۆ سەرجەم لایەنەكان‮.‬

هۆكاری‮ ‬نزیكبوونەوەی‮ ‬روسیا لە كێشەی‮ ‬كورد بەمشێوەیە،‮ ‬بە تایبەتیش دوای‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ روسیاو بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬سانبترسبرگ كە چەندین لێكتێگەیشتن و رێككەوتننامەی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە نێوانیان لێكەوتەوە،‮ ‬بۆ سیاسەتی‮ ‬سەركەوتووانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بە ئاراستەی‮ ‬راكێشانی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬وڵاتە زلهێزەكان بۆ كوردستان دەگەرێتەوە،‮ ‬تا بەرژەوەندییەكان ببێتە زەمانەتێك بۆ پاراستنی‮ ‬كوردستان لە هەر هەڕەشە و دەستێوەردانێكی‮ ‬هەرێمایەتی‮.‬
ئەوەی‮ ‬ئاشكرایە ئەو رووداوانەی‮ ‬روویاندا هیچ پەیوەندییەكییان بە بابەتی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬گشتپرسییەوە نەبوو،‮ ‬بەڵكو پێشترو ماوەیەكی‮ ‬زۆرە پیلان و نەخشەیان بۆ داڕشتبوو،‮ ‬راستە هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تووشی‮ ‬تاسان و درزێكی‮ ‬گەورە كرد،‮ ‬بەڵام لێكەوتەی‮ ‬كاریگەرییەكانی‮ ‬بەسەر بەغداوە زۆر زیاترە لەوەی‮ ‬بەسەر هەولێرەوە دەیبێت،‮ ‬لە ئاییندەیەكی‮ ‬نزیكدا ئاستی‮ ‬بە هێزی‮ ‬كاریگەرییەكانی‮ ‬دەردەكەون كە رەنگە بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە عێراقی‮ ‬یەكگرتوو بهێنێت‮.

كاتێك میلیشیاكان دەستیان بەسەر شاری‮ ‬كەركووك و زۆربەی‮ ‬ناوچەی‮ ‬مادەی‮ ‬140 داگرت جا ئەو میلیشیانە سەر بە ئێران،‮ ‬یا عەرەبی‮ ‬شیعە،‮ ‬یا توركمان،‮ ‬یا كورد بن،‮ ‬راستە بەم كارەیان زۆرێك لە كارتەكانیان تێكەڵاو بەیەكتر كرد و واقیعێكی‮ ‬دیكەو كەشێكی‮ ‬تەماوییان بەسەر ناوچەكە داهێنا،‮ ‬بەڵام زۆربەی‮ ‬وڵات و كۆمپانیاكان سەرەڕای‮ ‬مەترسییەكان تەحەدای‮ ‬رووداوەكانیان كردو نوێنەرە دیبلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و بازرگانییەكانی‮ ‬خۆیان لە نێو هەرێم نەكێشایەوە،‮ ‬ئەمەشیان بۆ هۆكاری‮ ‬ئەو متمانەیە دەگەڕێتەوە كە بەدەزگا حكومی‮ ‬و سەرۆكەكەی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬هەرێم هەیانە،‮ ‬دەركەوت كە ئەوان ئامادە نین كورد و هەرێمی‮ ‬كوردستان بە چەند كۆمەڵە چەتەیەك بگۆڕنەوە كە لەپێناو بەرژەوەندییەكان ئامادەن تەڕو وشك پێكەوە بسووتێنن و نەوت و‮ ‬غازەكەی‮ ‬بدزن،‮ ‬هەروەها ئەمەشیان بۆ دەركەوت،‮ ‬كە چۆنیەتی‮ ‬بیركردنەوەو ئاراستەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬عێراق لە دوای‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2003 نەك هەر گۆڕانكاری‮ ‬بەسەردا نەهاتووە،‮ ‬بەڵكو‮ ‬زۆر لە جاران زیاتر نەك تەنیا لە رووی‮ ‬ناوخۆ بەڵكو لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و جیهانیش بوونەتە چاوگەی‮ ‬هەڕەشەو مەترسی‮.‬

حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت و گازی‮ ‬ژمارە‮ ‬22 ‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2007 ‮ ‬تایبەت بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەوڵی‮ ‬دا تا ئەو پەڕی‮ ‬سوود لەو‮ ‬یاسایە وەربگرێت بەپێی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایە كار بكات كە لەگەڵ دەستووری‮ ‬عێراق ناكۆك نییە ماف و دەسەڵاتی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان داوە‮.

‬لەم رووەوە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە پێی‮ ‬ئەو‮ ‬یاسایە سیاسەت و پلانێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬دوور مەودای‮ ‬داڕشت لەچەندین رووەوەش كاری‮ ‬لەسەر كرد،‮ ‬توانی‮ ‬بەهۆیەوە خۆی‮ ‬لە لە سیاسەتە تاكلایەنەكانی‮ ‬بەغدا بپارێزێت و ئاستێكی‮ ‬بۆ دابنێت،‮ ‬كە هەمیشە حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بەغدا پێچەوانەی‮ ‬دەستوورو‮ ‬یاساكان لە هەوڵی‮ ‬خۆ بەهێزكردن و كۆنترۆلكردن و گێڕانەوەی‮ ‬هەموو داهات و تواناكانی‮ ‬عێراق بۆ ژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬دایە‮.‬

لە‮ ‬4/8/2012 ‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬زەبەلاحی‮ ‬گازبرۆمی‮ ‬روسیا رازی‮ ‬بكات وەبەرهێنان لە بواری‮ ‬وزە لە نێو هەرێمدا بكات و چەندین گرێبەستی‮ ‬لەگەڵ واژوو بكات،‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬گازبرۆم كاری‮ ‬لەسەر سێ كێڵگەی‮ ‬نەوت لە گەرمیان و شاكال و هەڵەبجە بكات‮. ‬لە كۆنگرەی‮ ‬سانبترسبرگ لە‮ ‬2/6/2017 كۆمپانیای‮ ‬ناوبراو بە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬راگەیاند بە دەیەوێت ناوچە و بواری‮ ‬كاری‮ ‬لە نێو هەرێم بەرفراوانتر بكات‮. ‬لە هەمان كاتیشدا حكومەتی‮ ‬هەرێم گرێبەستێكی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬لەگەڵ كۆمپانیای‮ ‬رۆزنەوت كە موڵكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬روسیایە واژوو بكات كە بەپێی‮ ‬رێككەوتنەكە كۆمپانیاكە رۆژانە‮ 007هەزار بەرمیل نەوتی‮ ‬خاو لە هەرێم بكڕێت و لە كۆتایی‮ ‬ئەم ساڵەشدا برەكەی‮ ‬بگەیەنێتە‮ ‬یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا،‮ ‬هەروەها كار لە پێنج گێڵگە نەوتیش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بكات‮.‬

هەر لەم چوارچێوەیەدا حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬18/9/2017رایگەیاند لەگەڵ كۆمپانیای‮ ‬رۆزنەفتی‮ ‬رووسیا رێككەوتنی‮ ‬بۆ راكێشانی‮ ‬بۆڕی‮ ‬گازی‮ ‬سروشتی‮ ‬لە كوردستانەوە بۆ بەندەری‮ ‬جیهان بە بڕی‮ ‬یەك ملیار دۆلار كردووە كە بە پێی‮ ‬رێككەوتنەكە،‮ ‬كۆمپانیاكە لە سەرەتای‮ ‬هاتنی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019 پێداویستییە نێوخۆییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ گازی‮ ‬سروشتی‮ ‬دابین دەكات و لە ساڵی‮ ‬2020یش گازی‮ ‬سروشتی‮ ‬كوردستان ساڵانە بە بڕی‮ ‬30 ‮ ‬ملیار مەتر سێ جا بگەیەنێتە بازاڕەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬كە ئەمەش دەربڕی‮ ‬ستراتیژییەتی‮ ‬دوور مەودای‮ ‬ئەم جۆرە رێككەوتنانەیە و هەروەها رەزامەندبوونی‮ ‬لایەنی‮ ‬توركیا بەو رێككەوتنە ئەوە دەردەخات سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كۆمەلێك دوودڵی‮ ‬و رووداو دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬گشتپرسییەكە‮ ‬سەریان هەڵدا بەڵام توركیاو روسیا لە ناوەخنەوە بەرهەڵستی‮ ‬گشتپرسییەكەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان لە 25/7/2017 ‬بە ئاراستەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ نەكردووە‮.

‬ئەمەش ئەوە دەردەخات كە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە میانەی‮ ‬رێككەوتنەكانی‮ ‬لەگەڵ كۆمپانیا زەبەلاحی‮ ‬ئەو بوارە لەگەڵ چەندین وڵاتی‮ ‬وەك ئەمریكاو روسیا و فەرەنسا و ئیمارات و چەندین وڵاتی‮ ‬دیكە كارێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە پێناو بونیادنانی‮ ‬ژێرخانێكی‮ ‬ئابووری‮ ‬بەهێز بۆ دەوڵەتی‮ ‬ئاییندەی‮ ‬كوردستان ئەنجام داوە،‮ ‬هەر لەو پێناوەشدا حكومەتی‮ ‬هەرێم هەوڵی‮ ‬داوە كێشەكانی‮ ‬لەگەڵ چەندین كۆمپانیای‮ ‬وەك داناغازی‮ ‬ئیماراتی‮ ‬و د نی‮ ‬نەرویجی‮ ‬چارەسەر بكات و قەرزەكانیان بداتەوە تا كاریگەرییان بەسەر ئەو متمانەیەوە نەبێت كە حكومەتی‮ ‬هەرێم لەم بوارە بەدەستی‮ ‬هێناوە،‮ ‬هەروەها كاریگەری‮ ‬بەسەر هەوڵە بێ وچانەكانی‮ ‬هەرێم بۆ راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتە سەربەخۆكەی‮ ‬نەبێت‮. ‬وەك دەردەكەوێت حكومەتی‮ ‬هەرێم وەك سەربازێكی‮ ‬ون بەردەوام كاری‮ ‬لە پێناو بنەماكانی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان لە باكووری‮ ‬عێراق كردووە‮.‬
و‮: ‬خالید گـەردی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌