2017-10-28

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند حكوومەتی عێراق هەوڵ دەدات هەرێمی كوردستان بسڕێتەوە.

زێباری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە پۆستێكدا نووسیویەتی "لەدوای ڕووداوەكەی ئەم دواییەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، ئێستە حكوومەتی عێراق هەوڵی سڕینەوەی هەرێمی كوردستان دەدات".

زێباری ئاماژەی بەوە داوە كە دەستووری عێراق دانی بە هەرێمی كوردستان داناوە وەك هەرێمێكی فیدراڵی، بەڵام ئەوان ئێستە دەیانەوێ هەرێم بسڕنەوە".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌