2017-10-29

رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬لە دەنگدانێكی‮ ‬نهێنیدا پەرلەمانی‮ ‬خۆڕێبەری‮ ‬كەتەلۆنیا تاكلایانە سەربەخۆیی‮ ‬راگەیاند‮. ‬پڕۆژە‮ ‬یاساكە كە لەلایەن پارتی‮ ‬بەڵێ بۆ‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و پارتی‮ ‬CUP‮ ‬و بە پشتیوانی‮ (‬پاڵێوراوی‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬گەل كە چەپڕەوێكی‮ ‬توندە لە دەنگدانێكی‮ ‬نهێنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬خۆڕێبەری‮ ‬كەتەلۆنیادا پەسەند كرا‮. ‬لەو دەنگدانەدا‮ ‬ 70 پەرلەمانتار بە بەڵێ و‮ ‬10‮ ‬پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان دا و دووانیش بێلایەن بوون‮. ‬جگە لە پارتی‮ ‬Catalunya si que es pot پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی‮ ‬دیكە بەشداری‮ ‬دەنگدانەكەیان نەكرد و وەك ئیدانەكردنیش دانیشتنەكەیان بەجێهێشت‮. ‬لە دوای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆییشەوە،‮ ‬هەزاران لایەنگری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬رژانە سەر شەقامەكانی‮ ‬شاری‮ ‬بەرشەلۆنە و دوای‮ ‬گەیشتنیان بۆ بەردەم پەرلەمانی‮ ‬كەتەلۆنیا و باڵەخانەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬بە ئاڵای‮ ‬كەتەلۆنیا دروشمی‮ ‬سەربەخۆییان بەرزكردەوە‮. ‬

نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان داوای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬دەكات

رێكخراوی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لەبارەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تاكلایەنانەی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬بانگەوازی‮ "‬دۆزینەوەی‮ ‬رێگەچارەیەك لەسەر بنەمای‮ ‬دەستووری‮ ‬ئیسپانیا و كردنەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮" ‬بۆ لایەنەكان كرد‮. ‬جێگری‮ ‬گوتەبێژی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان،‮ ‬فەرحان حەق لە كۆنگرەیەكی‮ ‬رۆژنامەوانیدا لەبارەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬رایگەیاند‮: ‬سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان هانی‮ ‬لایەنەكان دەدات بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكە لە چوارچێوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئیسپانیا و كردنەوەی‮ ‬دەرگای‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮. ‬

یەكێتی‮ ‬ئەورووپا‮: ‬ئیسپانیا لە تاكە موخاتابی‮ ‬ئێمە بەردەوام دەبێت

سەرۆكی‮ ‬كۆنسەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬دۆناڵد توسك لەبارەی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كەتەلۆنیا رایگەیاند‮: ‬هیچ شتێك بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا نەگۆڕا‮. ‬ئیسپانیا لە تاكە موخاتابی‮ ‬ئێمە بەردەوام دەبێت‮. ‬دۆناڵد توسك لە دوای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬لە هەژماری‮ ‬خۆی‮ ‬لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬تویتەر رایگەیاند‮: ‬هیچ شتێك بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا نەگۆڕا‮. ‬ئیسپانیا لە تاكە موخاتابی‮ ‬ئێمە بەردەوام دەبێت‮. ‬سەرۆكی‮ ‬كۆنسەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا هیوای‮ ‬خواست حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا لە بەرامبەر راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬لە بەكارهێنانی‮ ‬هێز خۆی‮ ‬دووربخاتەوە‮. ‬

ئەمریكا لایەنگری‮ ‬ئیپسانیایەكی‮ ‬یەكگرتووە

وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا كاردانەوەی‮ ‬بەرامبەر راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تاكلایەنەی‮ ‬كەتەلۆنیا نیشاندا و رایگەیاند‮: ‬ئەمریكا پشتیوانیی‮ ‬لە رێككارە دەستوورییەكانی‮ ‬ئیسپانیا دەكات لەپێناو وڵاتێكی‮ ‬بەهێز و‮ ‬یەكگرتوو‮. ‬گوتەبێژی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬هێزەر ناوێرت،‮ ‬راگەیەنراوێكی‮ ‬سەبارەت بە راگەیاندنی‮ ‬تاكلایەنانەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كەتەلۆنیاوە،‮ ‬بڵاوكردەوە‮. ‬لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە‮: ‬ئەمریكا خۆشحاڵە بە دۆستایەتیی‮ ‬ئیسپانیا كە هاوپەیمانی‮ ‬ناتۆیە و خوازیاری‮ ‬ئەوەیە هاوپەیمانێتییەكەی‮ ‬درێژە پێبدات‮. ‬هەردوو وڵات لەپەیوەندییەكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئاسایش و ئابوورییدایە‮. ‬كەتەلۆنیا بەشێكە لە ئیسپانیا و ئەمریكا پشتیوانیی‮ ‬لە رێككارە دەستوورییەكانی‮ ‬ئەو وڵاتە دەكات لەپێناو بەهێزیی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتووییدا‮. ‬

سەرۆكوەزیرانی‮ ‬ئیسپانیا‮: ‬كاردانەوەی‮ ‬پێویستمان دەبێت

سەرۆكوەزیرانی‮ ‬ئیسپانیا،‮ ‬ماریانۆ راجۆی‮ ‬رایگەیاند،‮ ‬ئیسپانیا لە بەرامبەر سەربەخۆیی‮ ‬تاكلایەنانەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬كاردانەوەی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەبێت‮. ‬راجۆی‮ ‬لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەوانان لەكاتی‮ ‬دەرچوونی‮ ‬لە باڵەخانەی‮ ‬سیناتۆی‮ ‬وڵاتەكەی،‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كەتەلۆنیای‮ ‬بە‮ "‬شتێكی‮ ‬ئەستەم‮" ‬ناوزەند كرد و رایگەیاند‮: ‬بانگەوازی‮ ‬پشوودرێژی‮ ‬بۆ ئیسپانی‮ ‬و كەتەلۆنییەكان دەكەم‮. ‬چونكە بە باشترین و كاریگەرترین شێوە رێوشوێنی‮ ‬پێویست دەگیرێتەبەر‮. ‬دەوڵەت لە بەرامبەر ئەم جموجۆڵە كاردانەوەی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەبێت‮. ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬ئیسپانیا ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە لە پێناو شادبوونەوەی‮ ‬كەتەلۆنیا بە هەرێمێكی‮ ‬یاسایی،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا پێداگرە لەسەر هەڵوێستەكەی‮ ‬و گوتیشی‮: "‬ئیسپانیا دەوڵەتێكی‮ ‬زۆر جددییە‮. ‬ئیسپانیا هەرگیز بەرامبەر هەوڵەكانی‮ ‬تێكدانی‮ ‬پێكەوەژیان و لەناوبردنی‮ ‬دەستوور نەرمی‮ ‬نانوێنێت‮. ‬

سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كەتەلۆنیا‮: ‬هەمیشە بە ئاشتەوایی‮ ‬وەڵام دەدەینەوە

لە لایەكی‮ ‬دیكەوە سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬كارلیس پویگدیمۆنت لە گوتەیەكی‮ ‬بۆ سیاسەتمەدار و سەرۆك شارەوانییەكانی‮ ‬كەتەلۆنیا لە كۆریدۆری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬هەرێمەكە،‮ ‬بانگەوازی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬و نیشتمان پەروەری‮ ‬لە گەلی‮ ‬كەتەلۆنیا كرد و رایگەیاند‮: ‬ئێمە گەلێكین كە هەمیشە بە ئاشتەوایی‮ ‬وەڵام دەدەینەوە،‮ ‬لەمەودوا دەچێنە نێو قوناغێك كە پێویستە بە باشترین شێوە ئاگاداری‮ ‬دۆخی‮ ‬وڵاتەكەمان بین‮. ‬هاوكات جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬ئۆریۆل جونكویراس داوای‮ ‬لە گشت هاونیشتمانانی‮ ‬كەتەلۆنیا كرد بە هێمنی،‮ ‬پشوودرێژی‮ ‬و بە هەستی‮ ‬بەرپرسیارانەوە جموجۆڵ بكەن‮.‬

حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا‮ ‬141‮ ‬كەس لە حكوومەتی‮ ‬كەتەلۆنیا لەسەر كار لادەبات

هەر لە چوارچێوەی‮ ‬رێوشوێنەكانی‮ ‬دژ بە راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬تاك لایەنەی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا‮ ‬141‮ ‬كەسی‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬خۆبەڕێوەبەری‮ ‬كەتەلۆنیا لەسەر كار لابرد‮. ‬بەپێی‮ ‬هەواڵێكی‮ ‬ئاژانسی‮ ‬فەرمی‮ ‬هەواڵی‮ ‬ئیسپانیا‮ ‬EFE‮ ‬كە پشتی‮ ‬بە سەرچاوەكانی‮ ‬حكوومەت بەستووە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئیسپانیا كە خێرا دەستی‮ ‬بە جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬ 155لە دەستووری‮ ‬وڵات كردووە و لە رێگەی‮ ‬ئەو بڕیارانەی‮ ‬دەریكردووە‮ ‬141‮ ‬كەسی‮ ‬لە حكوومەتی‮ ‬خۆبەڕێوەبەری‮ ‬كەتەلۆنیا لەسەر كار لابرد‮. ‬لەنێو ئەو كەسانەی‮ ‬لە كار دوورخراونەتەوە سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬خۆبەڕێوەبەری‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬جارلس پویگدیمۆنت و جێگری‮ ‬سەرۆك،‮ ‬ئۆریۆل جونگێراس و‮ ‬11‮ ‬وەزیر هەن،‮ ‬لەگەڵ سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬جیسار پویگ و بەڕێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كەتەلۆنیا،‮ ‬پری‮ ‬سولر‮. ‬هاوكات بەهۆی‮ ‬بڕیاری‮ ‬داخستنی‮ ‬نوێنەرایەتییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬خۆبەڕێوەبەری‮ ‬كەتەلۆنیا لە ئەڵمانیا،‮ ‬فەڕەنسا،‮ ‬سویسرا،‮ ‬بەریتانیا،‮ ‬ئیرلەندا،‮ ‬نەمسا،‮ ‬ئیتاڵیا و ئەمریكا و،‮ ‬رێكخراوی‮ ‬بەناو‮ ‬Diplocat‮ ‬كارمەندانی‮ ‬ئەو نوینەرایەتیانەش لەسەر كارلابران‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬لەگەڵ بڵاوبوونەوەی‮ ‬بریارەكەی‮ ‬حكوومەت لە رۆژنامەی‮ ‬فەرمیدا ئەندامانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬خۆبەڕێوەبەری‮ ‬كەتەلۆنیا و بەرپرسانی‮ ‬دیكە راستەوخۆ لەسەر كارلادەبرێن‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌