2017-10-29

موحسین خالیدی

تەمەنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامیی‮ ‬ئێران لە‮ ‬40‮ ‬ساڵ نزیك دەبێتەوە‮. ‬40‮ ‬ساڵ تەژی‮ ‬لە شەڕفرۆشی‮ ‬و دەستوەردان و كارەساتی‮ ‬ناوخۆیی،‮ ‬ئێران خاوەنی‮ ‬كانگای‮ ‬سروشتیی‮ ‬پڕ‮ ‬پیت وەك نەوت و بەرد و ئاڵتوون و‮.. ‬یە،‮ ‬كە داهاتی‮ ‬هەریەك لەوانە دەتوانێت وڵاتێكی‮ ‬ئارام و ئاشتیپەرەست بەڕێوەببات،‮ ‬بەڵام ئەو دەسەڵاتە،‮ ‬لەگەڵ هاتنە سەر حوكمی،‮ ‬بە هەڵگرتنی‮ ‬دروشمی‮ "‬هەناردەكردنی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئیسلامی‮"‬،‮ ‬دوژمنپەروەریی‮ ‬كرد و كە لە سەرەتادا بە داگیركردنی‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬ئەمەریكا لە تاران و دواتر شەڕ‮ ‬لەگەڵ عێراق،‮ ‬لەوپەڕی‮ ‬جیهان تا دراوسێكەی،‮ ‬كردە نەیاری‮ ‬خۆی‮ ‬و هەر زۆر زوو،‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬دروشمەكانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬خۆپیشاندانەكانی‮ ‬دژ بە شا كە دەیانگوت،‮ ‬نان و ئاو و كارەبا و خانوو و‮.. ‬بەلاش دەكرێن،‮ ‬وای‮ ‬لێهات كە خەڵك بۆ وەرگرتنی‮ ‬سەرەتاییترین بەشە خۆراكی،‮ ‬دەبوا چەند كاتژمێرێك لە سەفدا بوونایە‮. ‬لە بواری‮ ‬سیاسیی‮ ‬ناوخۆدا دیارە چۆن بە زەبری‮ ‬هێز و بەندیخانە و سەركوتی‮ ‬گەلان و سێدارەی‮ ‬لە بن نەهاتوو،‮ ‬بەرەو تاكحزبی‮ ‬و دەسەڵاتی‮ ‬تەكەكەسی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬نا‮. ‬دەسەڵاتێك كە تەنانەت رەحمی‮ ‬بە نزیكترین هاوسەنگەر و هاوكارانی‮ ‬نەكردووە‮.

‬لە بواری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دەرەوش كارنامەیەكی‮ ‬ئەوەندە تاریكی‮ ‬هەیە كە ئەگەر هەڵە نەبم،‮ ‬تاكە دۆستی‮ ‬راستەقینەی،‮ ‬كۆریای‮ ‬باكوورە كە ئەویش لە جیهاندا تەریك كەوتووە؟؟‮!! ‬دەستوەردان لە لوبنان و سووریا و‮ ‬یەمەن و بەحرێن و‮.. ‬نموونەگەلێكی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ئەو سیاسەتەی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێرانن‮. ‬لە عێراقیش كە بە زەقی‮ ‬جێ پەنجەی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬دیارە‮. ‬چوونەدەرەوەی‮ ‬هەڵەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمریكا،‮ ‬رێخۆشكەری‮ ‬خۆسەپاندنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئێران بەسەر عێراقدا بوو كە دیمان سەرەتا سوننەكانیان كۆمەڵكوژ و ناوچەكانیان وێرانكرد و دواتر لەم چەند رۆژەش،‮ ‬لە رێی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووك،‮ ‬راستەوخۆ ئاگری‮ ‬شەڕ‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستانیان خۆشكرد‮. ‬زۆر كەس ئەم چالاكییە نایاساییانەی‮ ‬ئێران،‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬هیلالی‮ ‬شیعە لێكدەدەنەوە،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬ئاماژە بە گرنگیی‮ ‬لایەنە ئابوورییەكەی‮ ‬ئەو هیلالە بدەن كە ئامانجی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامییە‮.

‬بە سەرنجدان بە هەبوونی‮ ‬زۆربەی‮ ‬نەوتی‮ ‬جیهان‮ (‬نزیك بە‮ ‬70%‮) ‬لەو شوێنانەی‮ ‬كە شیعە دەسەڵاتدار‮ ‬یان نیشتەجێن‮ (‬عێراق و ئێران و ناوچەی‮ ‬شیعەنشینی‮ ‬دمام و قەتیف لە سعوودیا‮)‬،‮ ‬ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە هەوڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئێران گرتنەدەستی‮ ‬ئەو ئابوورییە بەهێزەیە كە بێگومان لەو رێیەوە باشتر دەتوانێ كسانی‮ ‬زۆرتری‮ ‬پێ دەستەمۆ بكات و پەلوپۆی‮ ‬بۆ زۆر شوێنی‮ ‬دیكەش بهاوێ‮. ‬بەڵگەمان بۆ ئەو بۆچوونە ئەوەیە كە لە ئێستادا كە ئێران خاوەنی‮ ‬زۆرترین سەرچاوەكانی‮ ‬داهاتە و دەتوانێ هاووڵاتیانی‮ ‬بە باشترین شێوە بژێنێت،‮ ‬كەچی‮ ‬بە پێچەوانە دەبینین كە بارودۆخی‮ ‬ئابووریی‮ ‬ئێران بەرەو داڕمان دەڕوات و رێژی‮ ‬هەڵاوسان و بێكاری‮ ‬و منداڵانی‮ ‬كار و لەشفرۆشی‮ ‬و بەكارهێنەرانی‮ ‬مادەی‮ ‬هۆشبەرەكان رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ زیاتر دەبن،‮ ‬هۆكارەكەشی‮ ‬بە سەرفكردنی‮ ‬پارەیەكی‮ ‬زۆر و نادیار بۆ گرووپە شیعە جۆراوجۆرەكانی‮ ‬ناوچەكەیە‮. ‬دەست بەسەرداگرتنی‮ ‬نەوت لە هیلالی‮ ‬شیعە لەلایەن كۆماری‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬یانی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆ جیهان بە گشتی‮ ‬و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بە تایبەت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌