2017-10-29

مافپەروەر‮ جەواد مستەفا ستوپەیی

سەرەتا باس لە پەیوەندیەكانی‮ ‬سعودی‮ ‬لەگەڵ كوردستان دەكەین هەر لە سەرەتای‮ ‬راپەرینی‮ ‬1991 تا دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬راپرسی‮ ‬ئەم وڵاتە خوی‮ ‬بە دوستی‮ ‬كورد زانیوە‮. ‬بەڵام لە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمریكا بەشێك لە ستراتیجیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سعودیە ئاشكرا كرد سەبارەت بە‮ ‬قەوارەی‮ ‬كوردی‮ ‬لە ناوچەكە‮. ‬لە ناكاو سعودیە هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬دژی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان راگەیاند،‮ ‬چونكە وڵاتی‮ ‬سعودی‮ ‬هاوپەیمانێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەمریكایە و كاریگەری‮ ‬بەسەر سوننەكانی‮ ‬عێراقیشەوە هەیە و خۆی‮ ‬یە پشتیوانێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬سوننەی‮ ‬عێراق دەزانێت‮. ‬لەكاتێكدا پەرتەوازەییەكی‮ ‬زۆر لە نێوان هەرسێ پێكهاتەی‮ ‬كورد و سوننە و شیعەدا هەیە،‮ ‬لە دژ‮ ‬یەكبوونی‮ ‬بیر و باوەڕ‮ ‬و ئامانجە سیاسیەكان و تەنانەت تا دەگاتە جیاوازی‮ ‬كولتوریش لەم وڵاتەدا‮. ‬ئەمەش وادەكات بێ ئومێدییەك لەلای‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬ئەم وڵاتە دروست بێت كە چی‮ ‬دیكە ئەم سێ پێكهاتە سەرەكییە ناتوانن پێكەوە لە عێراقێكی‮ ‬یەكگرتوودا بژین‮.‬

‮ ‬بەڵام سەرەڕای‮ ‬بوونی‮ ‬هەموو ئەم هوكارانە لە مێژە ئەمریكا بانگەشە بۆ‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق دەكات و زور جار لە لێدوان و راگەیاندنە فەرمیەكاندا دووپاتی‮ ‬كردوتەوە كە دەبێت عێراق بە‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬بمێنێتەوە،‮ ‬هەروەها لە هەمان كاتدا من وادەبینم ئەمە تاكتیك‮ ‬بێت نەك ستراتیج،‮ ‬واتە ئەم هەڵوێستە بۆ ماوەیەكی‮ ‬كاتییە‮. ‬چونكە زۆر جار بینیومانە ئەو ئامانجانەی‮ ‬ئەمریكا بو روژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست دایناون نەپێكاون‮. ‬من وای‮ ‬بۆ دەچم ئەم هەلوێستەی‮ ‬ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵكەوتەی‮ ‬جیو پولیتیكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە خاوەن سامانێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ژێر زەوییە،‮ ‬لە رووی‮ ‬هەلكەوتەی‮ ‬جوگرافیەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەرێمێكی‮ ‬داخراوە،‮ ‬واتە هیچ سنوورێكی‮ ‬نا كەوێتە سەر دەریا ئەمەش وای‮ ‬كردووە كە ئەم هەرێمە بكەوێتە ژێر كاریگەری‮ ‬هەردوو وڵاتی‮ ‬ئێران و توركیا،‮ ‬كە لە وقعدا ئەمە لە بەرژەوەندی‮ ‬ئەمریكادا نییە‮. ‬

هەروەها لە لایەكیتریشەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان گرێبەستێكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬لەگەڵ كومپانیای‮ ‬روسنەفتی‮ ‬رووسی‮ ‬بەستووە سەبارەت بە دۆزینەوە و دەرهێنان و ناردنە دەرەوە و فرۆشتنی‮ ‬نەوت و گاز لە چەندین كێلگەی‮ ‬جیاوازی‮ ‬كوردستان واتە ئەنجامدانی‮ ‬وەبەر هێنان لەم وڵاتەدا‮. ‬كەواتە ئەمە پرۆژەیەكی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ستراتیجی‮ ‬گەورەیە و سوودێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ وڵاتەكەیان دەبێت‮. ‬ئەم هۆكارەش وایكردووە كە ئەمریكا زیاتر تورە بێت و هەڵوێستی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دژی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬لە دژی‮ ‬بارزانی‮ ‬بیكاتە پراكتیك‮. ‬كەواتە دەست بردن بۆ دۆسیەی‮ ‬نەوت لە هەموو جیهاندا زۆر هەستیارە و زۆر جار ئەم دۆسیە بوویتە ئەگەری‮ ‬گۆڕینی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دەسەڵات لە چەندەها وڵاتی‮ ‬جیهاندا‮.‬

هەروەها هەڵكردنی‮ ‬گلۆپی‮ ‬سەروز لە لایەن ئەمریكاوە بو هەردوو وڵاتانی‮ ‬عێراق و ئێران بە هاوكاری‮ ‬باڵێكی‮ ‬نێو‮ ‬یەكێتی‮ ‬و سوپای‮ ‬پاسداران بۆ خستنی‮ ‬كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم بۆ ژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و حەشدی‮ ‬شیعی،‮ ‬كە ئەم ناوچانە سەرچاوەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬نەوتی‮ ‬تێدایە وەك كەركوك و عین زالە و شوێنەكانیتر‮.. ‬لە هەموو ئەمانەدا ئەمریكا ئامانجی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەیە وەك‮:‬

‮ 1- پێ دەچێت ئەمە رێكەوتنێكی‮ ‬ژێربەژێر بیت لە نێوان ئەمریكا و ئێران لە بەرامبەر كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئێران لە ئیدلب و دێرەزوور بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬روژئاوا بگاتە دەریا‮.‬

‮ 2- كەوتنی‮ ‬ئەم ناوچە كوردستانیانە بۆ ژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬هەرێم و روسنەفت تارادەیەك ئیفلیج دەكات و لە هەمان كاتدا درز دەخاتە نێو پەیوەندیەكانی‮ ‬روسیا و ئێران‮.‬

‮ 3- بۆ بەهێز كردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬عەبادی‮ ‬كە ئەمریكا دەیەوێت لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سالی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراقدا عەبادی‮ ‬بەسەر مالیكی‮ ‬بكەوێت كە مالیكی‮ ‬هاوپەیمانێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئێرانە‮.‬

‮ 4- هەمیشە ئەمریكا كار دەكات بۆ پەرتەوازەكردنی‮ ‬ماڵی‮ ‬شیعە لە عێراق و راكێشانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬زۆر لە شیعەكان بۆ لای‮ ‬خۆی‮ ‬بە دژایەتیكردنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

كەواتە دەتوانین بڵێین گرێبەستی‮ ‬نێوان حكومەتی‮ ‬هەرێم و كۆمپانیای‮ ‬روسنەفتی‮ ‬روسیی‮ ‬دوو رەهەندی‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەیە‮: ‬یەكەم‮: ‬كاریگەری‮ ‬هەبووە لە دوور كەوتنەوەی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬ئەمریكا بەرامبەر ئامانجی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كوردستان كە سەربەخۆییە‮. ‬دووەم‮: ‬بریتییە لە پشتگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬وڵاتی‮ ‬روسیا بۆ كوردستان تەنانەت ئەگەر هیچ نەبێت ڤیتۆ لە دژی‮ ‬دانپێدانانی‮ ‬دەولەتی‮ ‬كوردستان لە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان بەكار نەهێنێت‮ ‬لە كاتی‮ ‬سەربەخۆ بوونیدا،‮ ‬چونكە روسیا دۆستێكی‮ ‬هەرە نزیكی‮ ‬ئێرانە‮. ‬لە لایەكیتریشەوە ئەم گرێبەستە وادەكات كە سەرچاوەی‮ ‬ناردنە دەرەوەی‮ ‬نەوت زۆر بن بو كوردستان بۆ ئەوەی‮ ‬هەموو هێلكەكانمان نەكەونە ناو تەنها‮ ‬یەك سەبەتە تا لایەنە پەیوەندیدارەكان بتوانن بە ئاسانی‮ ‬ئابلوقەمان بدەن‮. ‬

بە بوچوونی‮ ‬ئەمریكا دروستبوونی‮ ‬دەولەتی‮ ‬كوردستان لە باشوور تەنها رێ لە هیلالی‮ ‬شیعی‮ ‬دەگرێت،‮ ‬بەڵام كوردستانی‮ ‬رۆژئاوا بۆ ئەوان گرنگتر و كاریگەرترە لە كوردستانی‮ ‬باشوور،‮ ‬چونكە بە بوونی‮ ‬كوردستانی‮ ‬رۆژئاوا بە‮ ‬یەكەیەكی‮ ‬كارگێری‮ ‬سەربەخۆ‮ ‬یان هەرێمێكی‮ ‬فیدرالی‮ ‬لە لایەك رێ لە هیلالی‮ ‬شیعی‮ ‬دەگرێت و لە لایەكیترەوە رێ لە توركیا دەگرێت،‮ ‬لە هەمان كاتدا دەبێتە بەربەستێك لە نێوان توركیا و جیهانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئیسلامیدا بۆ ئەوەی‮ ‬رێ لەو ئامانجەی‮ ‬ئوردوگان بگرێت لە گەراندنەوەی‮ ‬خەلافەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬كە هەمیشە ئەو بانگەشەی‮ ‬بۆ دەكات،‮ ‬خالێكیتر كە زۆر گرنگە ئاماژەی‮ ‬پێ بكەم ئەوەیە مانەوەی‮ ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندیدا هەر بە ناوچەی‮ ‬ناكوكی‮ ‬لەسەر دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەكی‮ ‬هەندێك درێژ تا ئێمە بەیەكەوە خەریك بكات لە پێناو دواخستنی‮ ‬جێبەجێ كردنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬راپرسی‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮. ‬لە كاتێكدا كونتروڵی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا هەر لە دەست ئەمریكادا دەبێت و بە كەیفی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵسوكەوتی‮ ‬لەگەڵدا دەكات‮. ‬

هەروەها لە لایەكیترەوە پەرتەوازەی‮ ‬هێزە كوردستانیەكانی‮ ‬باشوور و نەبوونی‮ ‬یەكدەنگی،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دواخست،‮ ‬بەڵام بە بۆچوونی‮ ‬زۆر لە شارەزایان لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەمریكا گلۆپی‮ ‬سەوز بۆ كوردستان پێ دەكات و لە سەر بنەمای‮ ‬ئەنجامی‮ ‬راپرسی‮ ‬25\9 سەربەخۆیی‮ ‬خۆمان لە كوردستانی‮ ‬باشوور رادەگەینین و قەوارەیەكی‮ ‬خۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬لە ژێر هەر ناوێكدا بێت لە كوردستانی‮ ‬رۆژ ئاوا دروست دەكرێت و راستەخۆ لە هەنگاوی‮ ‬دواتر دەبێتە هەرێمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬سەربە كوردستانی‮ ‬باشوور،‮ ‬لێرەدا هەموو ئەو ئامانجانەی‮ ‬ئەمریكا كە لە سەرەوە باسمان كرد لەم قەوارەیەدا دەپێكێن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌