2017-10-29

رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬

هیچ هێزێك ناتوانێت بەر لە ئیرادەی‮ ‬سەربەخۆیخوازی‮ ‬و ئازادیخوازی‮ ‬بگرێت،‮ ‬تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەكی‮ ‬كورت لە سەر خاكی‮ ‬كوردستان بمێنێتەوە،‮ ‬بەڵام دواتر دەبێتە گۆرستان و دەچێتە زبڵدانی‮ ‬مێژووە‮. ‬كورد تەنیا بۆ گەرانەوەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬داگیركراوەیی‮ ‬بەجۆرەها پیلان و شێواز مافی‮ ‬پێشێلكراوە،‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬شێوێندراوە و جۆرەها تاوانی‮ ‬قیزەوەنی‮ ‬لە ئاست ئەنجامدراوە،‮ ‬ئەوەش ئەوەمان بۆ دەردەخات كە مەزلومییەتی‮ ‬كورد بە هۆی‮ ‬ئەو ستەمە نەتەوەییەی‮ ‬لێی‮ ‬كراوە‮. ‬

تەنها لە جوغزی‮ ‬داگیركردن و دابەشكردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و لەبێ شوماری‮ ‬پەلامارە سیاسی‮ ‬و ساربازییەكان نەوەستاوە‮. ‬بەڵكو تواندنەوەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لە نێو كلتوری‮ ‬وڵاتە داگیركەرەكاندا مەرامێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬دوژمنان بووە‮. ‬دەنگی‮(‬بەڵێ‮)‬،‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو هەموو هەڕەشەو تەحەدییەكانی‮ ‬ناوخۆ و نێودەوڵەتی‮ ‬سەركەوتنیكی‮ ‬هێندە گەورەبوو،‮ ‬كە لە مێژوودا وێنەی‮ ‬نەبوە،‮ ‬ئەمەش سەركەوتنێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬مەزنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬ئێستاش كە پرۆسەكە كێشە و ئاستەنگی‮ ‬دەخرێتە ریگە،‮ ‬گێچی‮ ‬شۆڤینییەكان هیندە بەرزە چەند‮ ‬ڕۆژیكی‮ ‬دەوێ تاوەكو بێنەوە سەرخۆیان،‮ ‬ڕاستە هەڵوێستی‮ ‬عێراقی‮ (‬عەرەبی‮ ‬شۆڤینی‮) ‬زۆر توندبوو،‮ ‬و هەر ئەوەشی‮ ‬لێ چاوەروان دەكرا،‮ ‬بەڵام هەڵوێستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپاو رۆژ رۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ گۆرانی‮ ‬بەسەردا دێت،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬روسیاو فەرەنسا و تارادەیەك ئەمەریكاش بە ئاراستەی‮ ‬نەرمی‮ ‬نواندن بەرامبەر بە كورد هەستی‮ ‬پێدەكرێت،‮ ‬بە‮ ‬ڕادەیەك ئەمەریكا هۆشداری‮ ‬دەداتە عێراق كە پێویستە كێشەكانی‮ ‬نێون كورستان و عێراق بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت و لەم رۆژانەدا فەرەنسا سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیودەوڵەتی‮ ‬وەردەگرێ،‮ ‬سەرەرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە فەرەنسا لەسەر زاری‮ ‬سەرۆكەكەی‮ ‬رایگەیاند‮ (‬رێز لە بیرو‮ ‬ڕای‮ ‬كورد دەگرێ‮) ‬لەبیرمان نەچێ هەر لەسەر دەستی‮ ‬فەرەنسا بوو لە ساڵی‮ ‬1991 لە ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئارام بۆ كوردستان دەرچوو،‮ ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬دەكرێ لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬داهاتوو لە دوای‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش بڕیاری‮ ‬گرنگتر لەسەر كوردستان بخاتە نێو خشتەی‮ ‬كار و كۆبوونەوەكانی،‮ ‬دڵنیاین كە كوردستان بەئیرادە و خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە پێگەیەكی‮ ‬بەهێزدایە و زۆربەی‮ ‬ولاتانی‮ ‬جیهان پێگە و گرنگی‮ ‬كوردستان بەرزدەنرخێنن و خوازیاری‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دبلۆماسی‮ ‬و بازرگانین لەگەڵ كوردستان،‮ ‬بەتایبەت لە بورای‮ ‬وزەدا‮ (‬كەرتی‮ ‬نەوت و گاز‮) ‬روسیاش نموونەی‮ ‬زیندووی‮ ‬پێشبینیەكانە،‮ ‬هەروەها پێشڤەچوننە مەزنەكانی‮ ‬كوردستان لە كاتێكی‮ ‬كەمدا هەموو جیهانی‮ ‬سەرسام كردووە‮. ‬بۆیە هێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬و داخستنی‮ ‬فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتییكانی‮ ‬كوردستان و هەوڵی‮ ‬داخستنی‮ ‬سنوور لێرەو لەوێ،‮ ‬تازە نابێتە فاكتەری‮ ‬لاوازكردنی‮ ‬و لەبار بردنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە لە‮ ‬25ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬رابردوو بەرێژەی92.73 داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیان كردووە‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬خاكێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراوی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیەو سنوری‮ ‬خاكەكەی‮ ‬لەهەموولایەكان دیاریكراوە،‮ ‬دووەمیان كۆمەلە خەڵكانێكی‮ ‬دیاری‮ ‬كراو لەهەموو پێكهاتەكانی‮ ‬ناوچەكە لەسەر خاكەكە دەژین و بەبێ جیاوازی‮ ‬دین و زمان و نەتەوەومەزهەب هەموویان مێژوویەكی‮ ‬تایبەت بەخۆیان هەیە سێیەمیان هەبوونی‮ ‬نیزامی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەمەش لەهەرێمی‮ ‬كوردستان نیزامێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬هەیەو بەردەوام داكۆكی‮ ‬لەمافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات بەهەموو پێكهاتەكان وەپەیوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬زۆر باشیشیان دروست كردووە لەگەل زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دونیا و ئێستاش بەردەوام خەریكی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و ئابووریین لەگەل وڵاتان،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئێستا هێرش سێ دەوڵەت بۆسەر خاكی‮ ‬ناوچە ناكوكەكان كار و هەوڵە دیپلۆماسیەكانی‮ ‬گەوجاندووە،‮ ‬بەڵام هەرێمی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬هێزێكی‮ ‬بەرچاوە لە ناوچەكەیدا كە دەتوانێت پارێزگاری‮ ‬لە خاكی‮ ‬كوردستان وخەڵكی‮ ‬خۆیان و مافەكانیان بكات ئەویش هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانە لەشەڕ‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش توانی‮ ‬سەركێشی‮ ‬هەموو هێزەكانی‮ ‬دنیا بكات و راستەوخۆ توانی‮ ‬بەرامبەر تیرۆرستانی‮ ‬داعش بووەستێتەوە و ئێستاش رۆژانە داستانی‮ ‬قارەمانێتی‮ ‬تۆماردەكەن‮. ‬بۆیە لێرەدا دەڵێم بە پێی‮ ‬ئەو مافەی‮ ‬كە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان داویانە بەگەلان ئەمڕۆ خەڵكی‮ ‬كوردستانیش دەتوانن ببن بەخاوەن دەوڵەتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆیە پێوستە هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان هاوشێوەی‮ ‬رۆژانی‮ ‬خۆراگری‮ ‬و خەبات خۆراگر بن،‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬رێگامان بڕیووەو كەممان ماوە،‮ ‬بەپێی‮ ‬پێشهاتە سیاسییەكانی‮ ‬جیهان و دەڤەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست،‮ ‬دڵنیام رۆژانی‮ ‬ئایندە هاوكێشەكان گۆرانكارییان بە سەر دێت و لە بەرژەوەندی‮ ‬كورد و بەرەو دەوڵەتبوونی‮ ‬كوردستان هەنگاو دەنێت‮.

‬دوژمنانی‮ ‬كوردستان لە رۆژی‮ ‬16/10/2017 ـپیلانگێریی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬ناوەخۆ بە فەرمانی‮ ‬ئێران و بەكارهێنانی‮ ‬پێشكەوتوو ترین چەك و جبەخانەی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬كە بۆ لێدانی‮ ‬تیرۆستانی‮ ‬داعش فەراهەم كرابوو و بەپاڵپشتی‮ ‬هەندێك لەخۆفرۆشانی‮ ‬بە ناو كورد،‮ ‬هێرشێكی‮ ‬نامەردانەیان كردە سەر ئیرادەی‮ ‬میللەتێك كە دەیان ساڵە لە پێناو پاراستنی‮ ‬شكۆ و خاكی‮ ‬نیشتمان و سەربەخۆیی‮ ‬خاك و وەڵات و بە شێوەیەكی‮ ‬زۆر دڕندانە هێرش كردە سەر كەركووك و كوردستان و بە خەیاڵی‮ ‬خۆیان بەڵكو بتوانن خەباتی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان لە گەیشتن بە مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بێدەنگ بكەن و پاشگەزیان بكەنەوە‮.‬

بۆیە میللەتێك خاوەن پێشمەرگە‮ ‬،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بێت و بە دڵنییاییەوە رێگە نادرێت بستێك خاكی‮ ‬كوردستان لە چەنگ داگیركەران بمێنێتەوە و كوردستان دەكرێتە گۆرستانیان و هەموو تاكێكی‮ ‬ئەم وڵاتە لە پێناو رزگاری‮ ‬و سەرفرازیی‮ ‬میللەتەكەمان گیان بەخت دەكەن و هیچ هێز وڵاتێك ناتوانێت ئیرادەی‮ ‬كوردستان تێكشكێنێت،‮ ‬چەند رۆژێكە قارەمانێتی‮ ‬و قوربانی‮ ‬پێشمەرگە دەبینین لە پێناو خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمەیە ئیرادەی‮ ‬میللەتێك كە بەهیچ هێزێك ناشكێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌