2017-10-29

‬حوسێن كوردنەژاد‮ ‬

لە نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬رۆژهەڵاتدا چەندین دیسكۆرس لە مەیداندا بوونیان هەیە‮. ‬دیسكۆرسی‮ ‬بە هێزی‮ ‬سووننە،‮ ‬رادیكالێكی‮ ‬لاوازكراو و سوننەتییەكی‮ ‬خوازیاری‮ ‬ریفۆرمی‮ ‬خاوەن پارە و ئیرادە و هاوپەیمانی‮ ‬نێونەتەوەیی‮ ‬بە هێز،‮ ‬لە پەنای‮ ‬ئەوە دا دیسكۆرسی‮ ‬بە هێزی‮ ‬كۆنەپەرەستی‮ ‬شیعە،‮ ‬قەیرانخولقێنەر و پەڵهاویشتوو لە چەندین وڵاتی‮ ‬ناوچەدا‮ ‬،بێ هاوپەیمان كە ژیانی‮ ‬بەستراوەتەوە بە خولقاندنی‮ ‬قەیران‮ ‬،‮ ‬دیسكۆرسێكی‮ ‬بێ داهاتوو،كە ئێران نۆێنەرایەتی‮ ‬دەكات،‮ ‬دیسكۆرسێكی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬بەژە وەندیخواز كە لە سەر بنەمای‮ ‬دابینكردن و پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬لە كورتخایەندا سیاسەت دەكات بەلام لە رووی‮ ‬فیكریی‮ ‬و مۆرالییەوە خۆی‮ ‬بە چەمك و دەستكەوتەكانی‮ ‬دێمۆكراسی‮ ‬و حوكمی‮ ‬یاسا پابەندە دەكات و بەم جۆرە هێژمۆننیەك بۆ دیسكۆرسی‮ ‬خۆی‮ ‬دابین دەكات،‮ ‬دیسكۆرسێكی‮ ‬تری‮ ‬ئاكتیڤی‮ ‬روسی‮ ‬كە بە رێگای‮ ‬پەرەپێدان بە پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەم ناوچەیەدا بە دوای‮ ‬چارەسەری‮ ‬خیلافاتی‮ ‬خۆی‮ ‬دا دەگەرێ بۆ گەیشتن بە تەوافوقێك لەگەڵ ئامریكادا‮ ‬،‮ ‬دیسكۆرسێكی‮ ‬تری‮ ‬زۆر بە هێز هەڵس وكەوتی‮ ‬ئامریكایە كە لە داریشتنی‮ ‬سیاسەتدا لە نێوان دژبەریی‮ ‬بوونی‮ ‬كۆمار و ئێمپراتۆریدا لە هەوڵی‮ ‬ساغكردنەوەی‮ ‬سیاسەتە،‮ ‬دژبەرییەك كە بەیانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەڵس وكەتی‮ ‬چەندین حكوومەتی‮ ‬رابردووی‮ ‬ئامریكا دا دیومانە،‮ ‬بەڵام ئەم دوو لایەنی‮ ‬جەوهەریی‮ ‬سیاسەت داریشتن لە ئامریكادا خۆی‮ ‬بە روونی‮ ‬لە سیاسەتیئامریكا لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراستیشدا نیشان دەدات‮. ‬

لەم ناوەدا كوردیش وەك ئاكتۆرێكی‮ ‬كۆن و تازە لە مەیدانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراستدا بە رێگای‮ ‬رێفراندۆمی‮ ‬مێژوویی‮ ‬25ی‮ ‬مانگی‮ ‬9ی‮ ‬2017دا،‮ ‬خۆی‮ ‬لە پرسێكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬ولاتانی‮ ‬داگیركەری‮ ‬خاكەكەی‮ ‬رزگار كرد و بوو بە خاوەن دیسكۆرسێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە نێو هەموو دیسكۆرسەكانی‮ ‬تری‮ ‬ئەم ناوچەیدا،‮ ‬بۆیەشە دژكردەوەی‮ ‬هەموو لایەنەكانی‮ ‬وەجوولە خست،‮ ‬لەبەر ئەوە كە بوو بە دیسكۆرسێك لە ناو دیسكۆرساندا،‮ ‬دیسكۆرسی‮ ‬كوردیی‮ ‬بە رێگای‮ ‬رێفراندۆمەوە رێگایەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دوور و درێژی‮ ‬بە ئەنجام گەیاند و پەیامی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بە گێۆی‮ ‬هەموو لایەكدا گەیاند‮. ‬كورد بە هەڵس و كەوتی‮ ‬ئەم چەند ساڵەی‮ ‬رابردووی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ئاستی‮ ‬نێونەتەوەییدا لە مەیدانی‮ ‬شەری‮- ‬مۆرال‮ -‬دا سەركەوت‮. ‬بیری‮ ‬گشتی‮ ‬دنیا ئێستا كورد بە حەق دەزانن‮.‬

لێرەرا هەتا بە عەمەلی‮ ‬كردن و چەسپاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كورد ستان رێگایمان پڕ‮ ‬لە‮ ‬تەنگ و چەلەمە دەبێ،‮ ‬بەلام رێگاكەی‮ ‬لێ روونە،‮ ‬ئەگەر شەڕی‮ ‬كرد دەزانێ شەڕ‮ ‬بۆ چی‮ ‬دەكات ئەگەر دیپلۆماسی‮ ‬كرد،‮ ‬دەزانی‮ ‬بۆ چی‮ ‬دەكات و ئەگەر هاوپەیمانیی‮ ‬كرد دەزانێ بۆ چی‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەگەر كەس و لایەنێك خیانەتی‮ ‬لێ كرد چ دەرەكی‮ ‬و چ ناوخۆیی‮ ‬دەزانێ لە سەر چ بنەمایەك ناوی‮ ‬خیانەت بە سەر خیانەت دادەنێ‮.‬

ئێستا رێگامان روونە،‮ ‬ئەركمان بە هێزكردنی‮ ‬خۆمانە بە مەبەستی‮ ‬عەمەلی‮ ‬كردنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و چەسپاندنی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬پێ دەچێت؟ نازانین،‮ ‬بەڵام چ دەكەین؟ و بۆ دەكەین؟وەڵامەكەمان لێ روونە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌