2017-10-29

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین‮

رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬بەرواری‮ ‬27/10/2017 لەشاری‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەسەرپەرشتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬هەولێر بۆ ماراسۆن و ئاشتی‮ ‬لەبەردەم پاركی‮ ‬سامی‮ ‬عەبدوڵرەحمان سەركەوتووانە بەرێوەچوو،ماوەی‮ ‬ماراسۆنەكە لە10 كم و‮ ‬5 كم‮ ‬پێكهاتبوو بۆ هەردوو ئاستی‮ ‬كوڕان وكچاندا،‮ ‬بەهۆی‮ ‬باردودۆخی‮ ‬كوردستان و داخستنی‮ ‬فرۆكەخانەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بەشداربووی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬بەشداری‮ ‬لەماراسۆنەكە بكەن‮.‬

رێژەی‮ ‬بەشداربووان

ساڵانە لەلایەن رێكخراوی‮ ‬هەولێر بۆ ماراسۆن وئاشتی‮ ‬ئەم چالاكییە وەرزشییە سەركەوتووانە ئەنجام دەدرێت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان و داخستنی‮ ‬فرۆكەخانەكانی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬بەرووی‮ ‬هاوڵاتیان،‮ ‬ئەمساڵ رێژەی‮ ‬بەشداربووان وەك پێویست نەبوو،‮ ‬بەڵام لەماراسۆنەكەی‮ ‬ئەم هەینی‮ ‬یە نزیكەی‮ ‬زیاتر لە1500 كەس بەشداریان تێدا كرد بوو‮.‬

وەرزشوانی‮ ‬بیانی‮ ‬بەشداریان كردبوو‮

بێگومان جگە لەبەشداربووانانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر ودەرورووبەری،‮ ‬ئەمساڵ بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان رێژەیەكی‮ ‬زۆر كەم كچان وكوڕانی‮ ‬بیانی‮ ‬بەشداریان لەماراسۆنەكە كردبوو،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬هەڵوەستە كردنە لەماراسۆنەكەدا زۆربەی‮ ‬كچانی‮ ‬بیانیەكان ئەنجامێكی‮ ‬باشیان لەماراسۆنەكە تۆمار كرد،ئەوان دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬ماراسۆنەكە خۆشحاڵی‮ ‬خۆیان بۆ دەزگا راگەیاندنەكان لەبارەی‮ ‬رێكخستن و بەرێوەچوونی‮ ‬مااراسۆنەكە دەڕبری‮.‬

‮ ‬ئەنجامی‮ ‬كچان لەماوەی10 كم‮

ئاماڵ خدر پلەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬میشیل مولین پلەی‮ ‬دووەم كەخەڵكی‮ ‬وڵاتی‮ ‬زیمبابۆی،ریناز سەعید پلەی‮ ‬سیەم لەیانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سیروانی‮ ‬نوێ،‮ ‬ئاڵا حیكمەت پلەی‮ ‬چوارەم،‮ ‬بانۆتەهاپلەی‮ ‬پێنجەم‮.‬

ئەنجامی‮ ‬كوڕان لە10كم‮ ‬

بنار محەمەد عینایەت پلەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬محمد عەبدوڵڵا دووەم،‮ ‬نەشوان محەمەد پلەی‮ ‬سێیەم،محەمەد دەرویش پلەی‮ ‬چوارم،فرنس سیمون پلەی‮ ‬پێنجەم،‮ ‬رێڤین مەحمود پلەی‮ ‬شەشەم‮.‬

‮ ‬یاریزانان چۆن لەماراسۆنەكە دەدوێن

دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬ماراسۆنەكە‮ ‬یاریزانی‮ ‬سیروانی‮ ‬نوێ خاتوو ریناز سەعید دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬توانی‮ ‬لەراكردنی‮ ‬10 كم پلەی‮ ‬سێیەم بەدەست بهێنێت و ئەو لەبارەی‮ ‬رێكخستنی‮ ‬ماراسۆنەكە و بەدەستهێنانی‮ ‬پلەی‮ ‬سێیەم بۆ خەبات گوتی‮: ‬لەرووی‮ ‬رێكخستنەوە ماراسۆنەكە تارادەیەك زۆر سەركەوتوو بوو،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬كەمێك كەموو كوڕی‮ ‬بچووك بچووك بەدی‮ ‬دەكرا‮ ‬،‮ ‬بەڵام بەوشێوەیە نەبوو كەئاماژەی‮ ‬پێ بكەیت،‮ ‬هەروەها خۆشحاڵم لەنێو‮ ‬1500 بەشداربووی‮ ‬ماراسۆنەكە پلەی‮ ‬سێیەم بەدەست بهێنم،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردوو لەشاری‮ ‬بەغدا بەشداریمان لەپاڵەوانیەتی‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراق كرد،‮ ‬لەوێ زۆر ماندوو و هیلاك بووم،‮ ‬بۆیە پشووەكی‮ ‬تەوامان نەدا،‮ ‬ماراسۆنی‮ ‬هەولێر هاتە بەردەممان‮ ‬،‮ ‬سوپاس بۆخودا بەپلەی‮ ‬سێیەم رازیم چونكە لەنێو بەشداربووانی‮ ‬نێو ماراسۆنەكەدا چەندین‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئاست بەرزی‮ ‬كوردستان و عێراق ووڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬تێدا بوو كەهەر هەمووان بۆ راكابەری‮ ‬پلەكانی‮ ‬پێشەوە هاتبوون‮.‬

هەر لەدرێژەی‮ ‬لێدوانەكانی‮ ‬یاریزانانی‮ ‬نێو ماراسۆنەكەدا بەشداربووەكی‮ ‬شاری‮ ‬ئەنبار كەناوی‮ ‬محەمەد عەبدوڵڵا بوو لەماراسۆنەكە پلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬بەدەستهێنا و ئەو لەمبارەیەوە بۆ خەبات گوتی‮: ‬زۆر خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لەماراسۆنی‮ ‬هەولێری‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬توانیم پلەی‮ ‬دووەم بەدەست بهێنم،‮ ‬ئەو ئەنجامە بۆمن جێی‮ ‬شانازییە كەلەنێو كۆمەڵێك بەشداربووای‮ ‬ماراسۆنەكە ئەو ئەنجامە بەرزە بەدەست بهێنم‮.‬

گوتیشی‮: ‬لەرووی‮ ‬رێكخستن و بەرێوەبردنی‮ ‬ماراسۆنەكە دەتوانم بڵیم تارادەیەكی‮ ‬زۆر باش سەركەوتوو بوو،‮ ‬ساڵانە لەلایەن رێكخراوی‮ ‬هەولێر بۆ ماراسۆن وئاشتی‮ ‬ئەو بۆنەیە بۆ سەرجەم بەشداربووانی‮ ‬ناوخۆ و وڵاتانی‮ ‬دەرەوە ئەنجام دەدرێت،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬بەچاو پارساڵ رێژەی‮ ‬بەشداربووانان كەم دەبیندران،‮ ‬بەڵام ئەم رێژەیەش زۆر دڵخۆشكەر بوو كەبەشداریان لەماراسۆنەكە كردبوو‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌