2017-10-29

دڵشاد مستەفا وەسانی

پێشمەرگە سەلماندی‮ ‬چ پشت و پەنایەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەتایبەتیش لە رۆژی‮ ‬20 ی‮ ‬ئۆكتۆبەرەوە تا رۆژی‮ ‬نووسینی‮ ‬ئەم چەند دێرە (27 ‮ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬7102)‬ كە باس لە راوەستانی‮ ‬شەڕی‮ ‬پێشمەرگە و هێزە داگیركەرەكان هاتە گۆڕێ‮.‬

حەشد و هێزە داگیركەرەكان بە بەشداری‮ ‬و سەرپەرشتیی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬فەیلەقی‮ ‬قودسی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسدارانی‮ ‬ئێران،‮ ‬دوای‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووك،‮ ‬ویستیان لە ‮02ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەرەو هەولێر بێن،‮ ‬بەڵام لە پردێ پێشمەرگە ئەو هێزەی‮ ‬تێكشكاند،‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و خۆڕاگریی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬هێنایەوە سەر خەت و وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬بەیاننامەیەكی‮ ‬دەركرد،‮ ‬وێڕای‮ ‬داخوازیی‮ ‬دەوڵەتان،‮ ‬بەتایبەتیش دوای‮ ‬سڕكردنی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬ریفڕاندۆم لە لایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە بۆ ئەوەی‮ ‬شەڕ‮ ‬رابوەستێ،‮ ‬هەموو ئەو هێزانەی‮ ‬جیهان پێشوازییان لە راگەیاندراوی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم كرد و روویان لە بەغدایە بۆ راگرتنی‮ ‬شەڕ،‮ ‬بەڵام حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬رۆژی ‮ ‬52ی‮ ‬ئۆكتۆبەر سەردانی‮ ‬ئەنكارا و تارانی‮ ‬كرد،‮ ‬عەبادی‮ ‬غرور بوو لە تارانەوە دەیگوت ستراتیژی‮ ‬ئێمە ئەوەیە هەموو ناوچەكان بخەینەوە ژێر كۆنتڕۆڵی‮ ‬بەغدا،‮ ‬بۆیە پەلاماری‮ ‬كوردستان هەر بەردەوام بوو،‮ ‬لە رۆژانی 42 تا 62 ‬لە رۆژئاوای‮ ‬دیجلە و مەخموور و پردێ پەلاماری‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگەیان دا،‮ ‬بەڵام پێشمەرگە هەموو ئەو هێرشە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكانەی‮ ‬تێكشكاند و زیانی‮ ‬زۆری‮ ‬پێگەیاندن‮.‬

ئەوەی‮ ‬لە ‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لە كەركووك و خورماتوو بەسەر پێشمەرگە هات شكستی‮ ‬سەربازی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئەو شەوە هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەگەڵ مەعنەوییاتی‮ ‬بەرزی‮ ‬پێشمەرگە باڵایان دەكرد،‮ ‬دەنگ و باسی‮ ‬حەشد و هێزە داگیركەرەكانی‮ ‬دیكەش ئەوەبوو كە ترسیان لە پێشمەرگە هەبوو،‮ ‬ئەم رووداوە دەمانباتەوە قووڵایی‮ ‬مێژوو،‮ ‬كاتێ ئەسكەندەری‮ ‬مەكدۆنی‮ ‬بە سوپاكەیەوە لە سوپای‮ ‬دارای‮ ‬سێیەمی‮ ‬هەخامەنشی‮ ‬نزیك بۆوە خۆی‮ ‬و سوپاكەی‮ ‬زۆر ترسان،‮ ‬چونكە ناوبانگی‮ ‬سوپای‮ ‬بەرامبەریان بیستبوو،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬ئەسكەندەر بەهۆی‮ ‬ئازایەتییەوە نەبوو،‮ ‬بەڵكو بەهۆی‮ ‬ئەوە بوو چەند فەرماندەیەكی‮ ‬سوپای‮ ‬دارا شوێنی‮ ‬خۆیان بەجێ هێشت و سوپاكەیان شكا،‮ ‬ئیدی‮ ‬دواتر ئەو سەركەوتنە بە ئازایەتی‮ ‬لە قەڵەمدرا و هەر خۆیان مێژووی‮ ‬خۆیان بەو شێوەیە نووسییەوە،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬باسی‮ ‬خیانەتی‮ ‬ناو سوپای‮ ‬دارا بكەن‮.‬

بۆیە ئەوەی‮ ‬لەبەرامبەر پەلاماری‮ ‬گەورەی‮ ‬ئێران و عێراق وەستایەوە ئیرادەی‮ ‬پێشمەرگە بوو،‮ ‬نابێ هێزە داگیركەرەكان گرتنی‮ ‬كەركووك بە ئازایەتی‮ ‬خۆیان بزانن،‮ ‬پێیان وابێت پێشمەرگە ئەفسانەی‮ ‬داعشی‮ ‬تێكشكاندووە و ئەوانیش پێشمەرگەیان شكاندووە،‮ ‬ئیدی‮ ‬باشترە كۆتایی‮ ‬بەوە بێنن بە هێز ئیرادەی‮ ‬خەڵك و پێشمەرگە تێك بشكێنن،‮ ‬گوێتان لە بانگەوازی‮ ‬ئاشتی‮ ‬نەگرت،‮ ‬پشتتان لە دیالۆگ كرد،‮ ‬سەیری‮ ‬رابردووی‮ ‬عێراق بكەن،‮ ‬ئایا هێز چی‮ ‬چاندووە،‮ ‬ئەو عەقڵییەتەی‮ ‬تەنیا هێزی‮ ‬لەبەرچاو بووە،‮ ‬هەر مەینەتیی‮ ‬بۆ گەلانی‮ ‬عێراق هێناوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌