2017-10-29

خه‌بات: ‬هێمن ئاری

هونەرمەند كامەران عەبدولرەحمان عوسمان لە‮ ‬3/3/1964 لە شاری‮ ‬كەركووك لەدایكبووە.رلە ساڵی‮ ‬1987ەوە هاتۆتە نێو دونیای‮ ‬هونەر و سەرەتای‮ ‬دەسپێكی‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬لەگەڵ تیپی‮ ‬مۆسیقای‮ ‬ئەسیری‮ ‬بووە و‮ ‬چەندین چالاكی‮ ‬و ئاهەنگی‮ ‬لەگەڵ ئەم تیپە هەبووە‮ ‬،دواتر‮ ‬بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسییەوە نەیتوانیوە هیچ بەرهەمێك ئەوكات‮ ‬تۆماربكات تادوای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬1991 كە كوردستان ئازاد كرا،‮ ‬یەكەم بەرهەمی‮ ‬هونەری‮ ‬خۆم ساڵی‮ ‬1992 تۆماركرد‮ ‬بە ناوی‮ ‬گۆرانی‮ (‬مەتۆرە‮) ‬ئەم بەرهەمە تاڕادەیەكی‮ ‬باش بووە هۆی‮ ‬ناساندنی‮ ‬بەجەماوەر‮ ‬،دوای‮ ‬ئەوەش لەكاری‮ ‬هونەری‮ ‬بەردەوام بوو تا هەنووكە چەندین بەرهەمی‮ ‬هونەری‮ ‬پێشكەشكردووە‮.‬

❊ ‬بۆ لەنێو سەرجەم بوارەكان بواری‮ ‬هونەرت هەڵبژارد،‮ ‬لەنێو هونەریش هونەری‮ ‬میوزیك و گۆرانی،‮ ‬ویستت لە چ پەیامێك بگەیەنیت؟

چونكە هەر لەمناڵییەوە ئەو بەهرە‮ ‬یە لەنێو دڵ و هەستمدا هەبوو لە قوتابخانەی‮ ‬بێكەسی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬تەمەنم شەش ساڵان بوو گۆرانی‮ ‬خوایە وەتەن ئاواكەی‮ ‬بەیانیان دەریان دەكردم بۆ گوتنەوە‮ ‬ی‮ ‬لە نێو قوتابیەكاندا من دە مگوتەوە تا وای‮ ‬لێهات هونەری‮ ‬گۆرانی‮ ‬گوتن و سروود گوتن‮ ‬زیاتر لەناخم چەكەرەی‮ ‬كرد زۆر جار كە بۆ گەشت دەچوین گۆرانیم ئەگوت‮ ‬یاخود لە كۆڕی‮ ‬مەجلیسان لەگەڵ هاوڕێ كانم‮ ‬یان تەنانەت لەسەر كاریش من گۆرانیم ئەوت تا وای‮ ‬لێهات هەستی‮ ‬بڕوابوون بەتواناكانم لەم بوارەدا زیاتر بێت‮.‬

‮❊ ‬تا چەند توانیوتە ئەم پەیامە بگەیەنی‮ ‬كە هەڵتگرتووە؟

ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬منە و شانازی‮ ‬پێوە ئەكەم، ئەوەیە من هونەرم وەك پەیامێكی‮ ‬پیرۆز هەڵگرتووە‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەتی‮ ‬گەل و نەتەوەكەم بكەم، ‮ ‬چونكە من پێش ئەوەی‮ ‬هونەرمەند بم كوردم‮ ‬و كوردستانیم ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬خۆشحاڵی‮ ‬منە ویژدانم ئاسوودەیە كە توانیومە وەك هونەرمەندێكی‮ ‬كورد خزمەت بەدۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەم بكەم، چەندین بەرهەمی‮ ‬شۆرشگێڕی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬پێشكەش بە گەلەكەم بكەم بێجگە لەگۆرانی‮ ‬هەموو بەرهەمەكانم ماندوو بوون و شەونخونیم لەگەڵیاندا كێشاوە،‮ ‬لەپشت هەر بەرهەمێكمدا پەیام و چیرۆكێك هەیە‮، ئەوە‮ ‬ی‮ ‬بۆ من جێی‮ ‬خۆشحاڵییە ئاسوودە بوونی‮ ‬جەماوەرە كەمە بەو بەرهەمانەی‮ ‬پێشكەشم كردوون چەندین هونەرمەند گۆرانێیەكانی‮ ‬منیان گوتووتەوە‮.‬

❊ ‬جگە لە گۆرانی‮ ‬گوتن ئامێری‮ ‬عود دەژەنیت، كاتێ ئەم ئامێرە لەئامێز دەگریت چ هەستێكت لادروست دەبێت؟

چونكە من ئاوازدانەرم زۆربەی‮ ‬ئاوازەكانم‮ ‬یان ئامێری‮ ‬عودم بەدە ست گرتووە‮ ‬،ئەگەر ئاوازە كە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬بووە‮ ‬یان ئەگەر ئاوازەكە‮ ‬ڕۆژئاوایی‮ ‬بووبێت ئامێری‮ ‬گیتارم بەكارهێناوە، بۆیە زۆر ئاسوودەم كاتێ ئامێرلایكم بەدەستەوەبێت ئاواز دابنێم‮..‬

* زۆربەی‮ ‬گۆرانییەكانت سروودن، تا ئێستا چەند سروودت هەیە؟

من تا ئێستا نزیكەی‮ 06‬ بەرهەمم هەیە بەسروود و گۆرانییەوە كە‮ (‬22)یان سروود و گۆرانی‮ ‬سیاسین‮.

‮❊ ‬ئەو هونەرمەندەی‮ ‬سرود دەچڕێت پێویستە چ مەرجێكی‮ ‬تیابێت، هەم لەڕووی‮ ‬دەنگ‮ ‬،میوزیك هەست؟

هونەری‮ ‬سروود چڕین گەروویەكی‮ ‬بەهێز و بین و تینێكی‮ ‬بەجۆشی‮ ‬ئەوێت، بۆیە دە بێت هەر هونەرمەندێك و گۆرانیبێژێك درك بەو‮ ‬ڕاستییە بكات كە بەهەموو بەرهەمێك ناوترێ سروود، چونكە هەستی‮ ‬شۆرشگێری‮ ‬و نەعرەتەی‮ ‬تیادان‮.‬

* بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬ئاستی‮ ‬هونەر چۆن دەبینی؟

ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬داخە لەم وڵات و مەملەكەتەی‮ ‬ئێمەدا تا ئێستا وەك پێویست بایەخ بەهونەر نەدراوەتەوە كە هونەرمەندان دڵییان پێ خۆش بێت و دەروونیان ئاسوودە بێت‮ ‬،بۆیە دەبینیت تاڕادەیەك لەبەر وە زعی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ململانێی‮ ‬حیزبەكان هونەر و هونەرمەندان بوونەتە سووتەمەنی‮ ‬و باجی‮ ‬ئەو ململانێی‮ ‬نێو حزبەكان ئەدەنەوە،‮ ‬تاك و تەرا هونەرمەندان دەردەكەون لەپڕ‮ ‬نامێنن‮.‬

❊ ‬دواین كار و پڕۆژەی‮ ‬هونەریت چییە؟

لە ئێستادا خەریكی‮ ‬ئامادە كردنی‮ ‬سرودێكم بۆ كاتی‮ ‬ڕاگە‮ ‬یاندنی‮ (‬دە وڵەتی‮ ‬كوردستان‮) ‬بە ناوی‮ (‬شوناس‮) ‬ئەم بەرهەمە شیعری‮ ‬بەڕێز كاك جەمال نە جاڕی‮ ‬یە و ئاوازی‮ ‬خۆمە هیوادارم بتوانم تۆماری‮ ‬بكەم و كلیپی‮ ‬بكەم‮، ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬ئاماژە پێكردنە تا ئێستا بۆ چەندین هونەرمەند و گۆرانیبێژ ئاوازم داناوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌