2017-10-29

سەلام عەبدوڵڵا

كەم نەبوون ئەوانەی‮ ‬لەم دوو ساڵەی‮ ‬دواییدا،‮ ‬كە هەموو كاروكردەوەیان لەپێناو مەسەلەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و بەدناوكردنی‮ ‬ئەو پۆستە تەرخان كردبوو بەڕادەیەك كە ئیدی‮ ‬ئاگایان لە هیچ نەمابوو و هەموو ئەو مەترسیانەی‮ ‬سەر هەرێمی‮ ‬كوردستانیان نادیدە دەگرت و نەشەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش و نە هەوڵی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا بۆ گوشار خستنەسەر هەرێم لە‮ ‬ڕوویەكەوەو لاواز كردن و تەنانەت نەهێشتنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬لەهەموو‮ ‬ڕوویەكەوە كاری‮ ‬لەسەر هەڵوێستی‮ ‬چەوتی‮ ‬ئەوان كرد و نەمەسەلەیەكی‮ ‬ئاوا ناوخۆییان دانا بۆ كاتێكی‮ ‬گونجاو ئەو كێشەیەیان كردە بەرنامەی‮ ‬ڕۆژانەیان و هەر بە بایكۆت و خۆپیشاندان و‮ ‬ڕەشكردنی‮ ‬سیمای‮ ‬حكومەت لە بەرچاوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬تا دەگاتە ئەوەی‮ ‬خەڵكیان هاندەدا كە‮ ‬ڕووبكەنەوە بەغدا بەناوی‮ ‬مووچەوە هەموو دەستكەوتەكانی‮ ‬هەرێم ژێر پێ بنێن كە بەداخەوە كارێكی‮ ‬زۆر نەرێنی‮ ‬خستەسەر خەڵكی‮ ‬و لەباتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬لەدەوری‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬لەم ساتەوەختە مێژووییەدا كۆبكاتەوە،‮ ‬هەموو هەوڵی‮ ‬بۆ پەرتەوازەكردنی‮ ‬كۆمەڵكەی‮ ‬كوردی‮ ‬بوو بەرامبەر بەغدا و نەیارانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم‮. ‬
ئێستا كە سەرۆكی‮ ‬هەرێم بەداوایەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬داوا لە پەرلەمان دەكات كە ئیدی‮ ‬نایەوێ لەو پۆستەیدا بەردەوام بێت و‮ ‬یاسای‮ ‬بۆ بگۆڕدرێ و ماوەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەك پێشنیاری‮ ‬بۆ كراوە كە لەو پۆستەیدا تا مانگی‮ ‬تەمموزی‮ ‬2018‮ ‬بەردەوام بێت،‮ ‬بمێنێتەوەو هەموو ئەوانەی‮ ‬ڕەتكردۆتەوە و داوا دەكات دەسەڵاتەكانی‮ ‬بدرێتە دەستگا بەرپرسەكانی‮ ‬تری‮ ‬هەرێم بۆ ئەوەی‮ ‬مومارەسەی‮ ‬ئەو دەسەڵاتانە بكات،‮ ‬كەچی‮ ‬هێشتا ئەوانە هەر ناڕازین و بەهیچ شتێك قایل نابن كە ئیدی‮ ‬كەس نازانێ ئەوانە چییان دەوێت؟
 سەرۆكی‮ ‬هەرێم كاتێ ماوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬خولی‮ ‬یەكەمی‮ ‬تەواوبوو بە فەرمی‮ ‬داوای‮ ‬كرد كە سەرۆكی‮ ‬نوێ بۆ هەرێم هەڵبژێردرێتەوە جا كە ئەوكات لەبەر شەڕی‮ ‬داعش ئەو مۆڵەتە نەڕەخسا ئەوا بەبێ خواستی‮ ‬بەڕێزیان ماوەكەی‮ ‬بۆ درێژكرایەوەو ئەویش وەك ئەركێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و وەك پێشمەرگەیەك شانی‮ ‬دایە بەر ئەو ئەركەو ئەركی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داعشی‮ ‬خستە ئەستۆ و بەسەركەوتوانەش گەلەكەمان و گەلی‮ ‬عێراقیش لەو بەڵایە قوتار كرد‮. ‬
بەڵام بەداخەوە حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە بڕی‮ ‬ئەو خوێن بەخشینەی‮ ‬كورد كە‮ ‬ڕشتی‮ ‬لەپێناو ناوچە كوردیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمدا كە خودی‮ ‬عێراق نەیدەتوانی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لێ بكات ئەمڕۆ ئەوان بەهێرشی‮ ‬سەربازی‮ ‬دەیانەوێت تاكلایەنانە دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرن‮.‬
ئێستا ئیدی‮ ‬دەبێت ئەو لایەنانەی‮ ‬دوو ساڵە نەهاتوونەتە پەرلەمان لە عوقدەی‮ ‬سەرۆك و سەرۆكایەتی‮ ‬ڕزگاربن و ئەوە نەكەنە گرفت و شان بدەنە بەر قۆناغی‮ ‬داهاتوو كە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬هەموولایەكی‮ ‬دەوێت كە‮ ‬ڕاوەستانە بەرامبەر دوژمنان وەك گەلێك ئەمەش ئەركی‮ ‬داهاتوومانە‮.‬
گەلەكەمان نەهامەتی‮ ‬و هەوراز و نشێوی‮ ‬زۆری‮ ‬دیوەو ئەم گرفتەش تێدەپەڕێنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌