2017-10-30

لەگەڵ ئەوەی‮ ‬خاوەن هەڵبژاردەیەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬نین،‮ ‬زۆربەی‮ ‬كورد متمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬ناوەتە سەر‮ ‬یانەیەكی‮ ‬بچووكی‮ ‬پلە‮ ‬یەكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ لەسوید،‮ ‬یانەی‮ (‬داڵكورد‮) ‬نوێنەرایەتی‮ ‬40‮ ‬ملیۆن كورد لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان دەكات،‮ ‬پێشكەوتنێكی‮ ‬بەرچاویان تۆماركرد و بەرەو ئامانجی‮ ‬كۆتایی‮ ‬رێگایان بڕی،‮ ‬یانەی‮ ‬دالكۆرد كە لەلایەن‮ ‬9 ‮ ‬رەوندی‮ ‬كورد لەساڵی‮ ‬2004 ‮ ‬دامەزرێندرا،‮ ‬بووە جێگای‮ ‬سەرسامی‮ ‬لەمیانی‮ ‬سیسەتەمی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬سویدی،‮ ‬لەدوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬15 ‮ ‬ساڵ بەسەر دروستكردنی‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬رەمەزان گیزیل و دەڵێت‮: ‬سەرەتا هەموو شتێك وەكو پرۆژەیەكی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بوو لەجیاتی‮ ‬یانەیەكی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ،‮ ‬بەر هاتنم بۆ ئێرە هەرگیز بەبێ ترس نەماندەتوانی‮ ‬بخەوین،‮ ‬لەترسی‮ ‬ئەوەی‮ ‬زیندانی‮ ‬بكرێین‮ ‬یاخود تەقەمان لێ بكرێت‮ ‬یاخود ئازار بدرێین،‮ ‬بەڵام لەدوای‮ ‬هاتنمان بۆ ئێرە ویستمان شتێك پێشكەش ئەو وڵاتە بكەین كە ئارامی‮ ‬پێ بەخشین،‮ ‬ئەویش دروستكردنی‮ ‬یانەیەك بوو، یانەی‮ ‬داڵكورد لەهەفتەی‮ ‬29ی‮ ‬پلە دووی‮ ‬سویددا توانی‮ ‬بەسەر‮ ‬یانەی‮ ‬گۆیس گۆتبۆری‮ ‬سەركەوتن تۆمار بكات،‮ ‬توانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگەیەنێتە ریزی‮ ‬یانە نایابەكانی‮ ‬سوید بەكۆكردنەوەی‮ ‬57خاڵ،‮ ‬كە لەپلەی‮ ‬دووەمی‮ ‬ریزبەند هات،‮ ‬لەدوای‮ ‬یانەی‮ ‬برۆمایبۆكارانای‮ ‬خاوەن‮ ‬58‮ ‬خاڵ كە لەپلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ریزبەندی‮ ‬پلەیەك دابوو‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌